بۆ مەلا نانیشتیمانپەروەرەکان
Wednesday, 30/03/2016, 23:59
زور ئاسانەبون بەمەلا
دو حەديس و قل هو واللە
سمێل تاشين و ڕيشى داعشى
دو سێ مەعاش و بزنس و كاسبى
وەرگرەبەرتيل و پاداشت و بزن و پا رە
گالتەبەئەقلى ئەم ميلەتەساويلكەو هەژارە
ها ڕەها ڕو ناتق و پەنجەوەشاندن
تەهديد كردن و خەلك تۆقاندن
جوبەى وتو كراو ڕانكو چوغەى كر
بۆ دەست ماچ كردن كاكەى نۆبەت گر
وەرە بەسەزما ن بۆ خوتبە بەگور
خوتبە گەرم بێ بازار گەرمەبێ
مەلا مەرغوب و ، مەرغوب تر ئەبێ
لە حزب و پاريزگا زوو زوو بانگ ئەكرێ
پاداشت و بەرتيل زەوى پێ ئەدرێ
ژنى دوەم و سێ بوى پينەئەكرێ
بۆ هەلبژاردن بە بەر ناكەوێ
مەلاى كلاوچى كلاو ئەدورێ
لەخانو ى مزگەوت لێى دا ئەنيشێ
دانيشە لەسەر لبادو حەسير
داماو وابزانێ ، نەبون و فەقير
نا وەناوەزمانى درێژ
باسى گەندەڵى و حوكمەتى بێ دەسنوێژ
گوێگر هێندەى تر گوێى اكا درێژ
زورتان نەماوەمەلا ى حۆقەباز
خەلك وشيار بێو لێت كا بەها وار
بلێ بەسيەتى مەلاى گيرفان پڕ
ئێمەش داما و و ژيانى قاتی و قڕ
تاكەى گێژ بين و بێينەوەبەردەمت
درۆى دوبارەو دەوڵەمەن كردنت
باوت نەماو باركەرەو بڕو
كورتان و تەنگەقابيلەبەتۆ
نەك گوێ گرتنى من و ئەو تۆ
لافا وى تاريكى
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست