شاباش...
Tuesday, 14/06/2011, 12:00
تێبینی: که‌سێک به‌ناوی ئارامی شێخ موحه‌مه‌د ئه‌م هونراوه‌یه‌ی بۆ ناردبووین، ئه‌و که‌سه بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێک بێت ناوی راستیی خۆی تێدا نه‌نووسیوه چونکه ئه‌و ئارامه یه‌کێکه له هه‌ڵسوڕاوانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، ئه‌مه‌ی که ئه‌م هۆنراوه‌یه‌ی نووسیوه ئه‌و ئارامه نییه، نازانین بۆچی به‌و ناوه‌وه خاوه‌نی ئه‌م هۆنراوه‌یه ئه‌وه‌ی بۆ ناردووین، ئه‌گه‌ر نیازێک و مه‌به‌ستێکی خراپی نییه با ناوی خۆی، یان ناوێکی دیکه‌وه به‌رهه‌م و نووسین و هۆنراوه‌کانی خۆی بڵاوبکاته‌وه، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیش بۆ ناوزڕاندن و به‌کارهێنانی که‌سایه‌تییه‌کی دیکه‌یه ئه‌وا ئێمه بۆ هه‌میشه ناچارده‌بین ناوه‌که‌ی سانسۆر بکه‌ین، ئیستاش ئه‌م بابه‌ته‌مان سانسۆر نه‌کرد، بۆیه هۆنراوکه‌یمان به ناوی شاعیرێکه‌وه دانایه‌وه.
********************
هه‌ژاری شاعیر ده‌بێژێت..
(نیشتمان مه‌له نووسه‌ر باڵه
مه‌لێ باڵی شكا شوێنی چاڵه)
هونه‌رو وێژه‌یه‌ك نه‌مره كه بۆ خه‌ڵكان و چاره‌سه‌ر بنووسێت،پێشبینی كردنی ڕووداوپێشهاته‌كان له ئاوێنه‌ی نووسیندا خۆی ببینێته‌وه.
مێژووی وێژه‌ی گه‌لان پڕن له كه‌ڵه نووسه‌رو شاعیران كه بوونه‌ته جێگای شانازی وپێشه‌وایه‌تی،نه‌وه‌ی نوێ وبیری نوێ وكرداری نوێ وداهێنانی نوێ.
هه‌ر وه‌هاچه‌ندان وێژه‌وانی كاسه‌لێسی ده‌رماڵه‌ی پاشایان وحیزبی ده‌سه‌ڵاتداریشی تێدا هه‌لكه‌وتووه.كوردوستانی ئێمه‌ش بێبه‌ش نیه له‌و وێژه‌وانه پێشه‌وایانه‌و هه‌روه‌ها بێبه‌شیش نه‌بووه له چه‌نده‌ها نووسه‌رو شاعیرانی ده‌رماڵه‌ی پاشایان و حیزبایه‌تی .
هۆنراوه‌ی شاباش پێشكه‌شه به‌وانه‌ی كه نووسین ده‌كه‌نه گۆڵمه‌زی شاباش وكاسه‌لێسییان.
ئه‌ی هاوڕێی سوور بۆچی گۆڕای؟
كاری چ بوو وازوو دۆڕای
چی قه‌ڵه‌می پێبه‌زانی؟
سه‌ری به‌رزی پێنه‌وانی
باڵی به‌رزه فڕ‌ت شكا
ئاره‌قی شه‌رمی ڕووت تكا
خۆتۆ ده‌مڕاستی ڕه‌وابووی
تۆ چاو نه‌ترس وئازا بووی
تۆ ڕێبواری ڕێگای سوور بووی
له‌ناو سارد بوونه‌وا گوڕبووی
بۆ كرێكار‌و زه‌حمه‌تكێش
دژی شمشێر ده‌چوویته پێش
دژی تووڕه‌و ته‌وربه‌شان
پێنووست وه‌ك مۆم داگیرسان
دژی ساڵانی شه‌ست وشه‌ش
كوره‌ی ڕه‌خنه‌ت هێنابووه گه‌ش
بۆ سته‌مدیده‌و هه‌ژاران
گلێنه‌ی خۆت ده‌هێناژان
سه‌رپشتی دوپشك نه‌ما
تۆله‌سه‌ری نه‌كه‌ی سه‌ما
بۆبه‌رگری چیت ده‌نووسی
ده‌بوه ویردی خه‌لكی برسی
سلێمانیت وه‌هاهه‌ژان
چرای ڕه‌خنه‌ت تییا داگیرسان
ده‌تووت له‌دووی باوه‌ڕی سوور
له‌نیشتیمان ئاواره‌م دوور
ده‌تووت قڕناقه‌و پشت ئاشان
چاوی ویژدان دێننه گریان
ده‌تووت سیخووڕ هاوڕێ ی سه‌جان
بۆته خه‌مخواری نیشتیمان
ده‌تووت دۆسته كۆنه‌ی به‌غا
بۆ گه‌ردنی سه‌گ ماچ ئه‌كا؟
ده‌تووت ئه‌من كوڕی ژانم
خه‌می ناخی هه‌ژارانم
ده‌تووت قه‌ڵه‌مم وه‌ك تیره
بۆهه‌لبازان ڕه‌خنه‌م شیره
ئه‌وه‌ی پێنووسی بفرۆشێ
ده‌بێ تارای شه‌رم پۆشێ
كه‌چی ئێسته كێشه‌ی هه‌ژار
ده‌كه‌یته دیاری بۆ به‌دكار
له‌جێ ی نوێ بۆ كۆن ده‌خوێنی
سه‌ری قه‌ڵه‌م ده‌نه‌وێنی
چه‌كوش وداسی ڕه‌نجبه‌رێ
ده‌گۆڕییه‌وه به‌خه‌نجه‌رێ
له‌گه‌ل خانمی قه‌ڵه‌مله‌رزۆك
له‌به‌ر عارشا هاتوونه چۆك
له‌جێ ی پرسه بۆ هه‌ژارێ
شایی گێڕن بۆ دۆلارێ
بۆ پاشایانی هه‌م گه‌له
هاتوونه سه‌ماو هه‌لهه‌له
سه‌رچۆپیتان گرتۆته ده‌س
تاگاوانیش ناده‌ن به‌كه‌س
به‌چوارناڵه! به‌ده‌ست وپێ
ده‌گرن بۆ پاشا هه‌ڵپه‌ڕكێ
زرمه‌ی پێتان هێنده به‌رزه
دڵمان پێی هاتۆته له‌رزه
سه‌ربانی هۆشمان ته‌پیوه
كه‌پێنووستان وابه‌زیوه
زه‌ڕی پاشا چڵكی ده‌سته
بۆ ئامانجه‌و بۆ مه‌به‌سته
ئێوه‌ش قوربانی مه‌به‌ستن
هه‌ردووكتان وه‌ك چڵكی ده‌ستن
چاوه‌ڕوانن پاشا بێژێ
به‌نۆكه‌ر زه‌ڕتان پیاڕێژێ
ده‌ست وه‌كه‌ن بۆ پیرۆزانه
شاباش هه‌ر بۆ شایه‌ر جوانه
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست