کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چنار سه‌عد ژنه‌ گه‌نده‌ڵ و عه‌قڵ نابووته‌که‌ی ده‌سه‌ڵات

Saturday, 20/06/2009, 12:00



کچی شه‌هید چه‌ره‌سات و
تا دوێنێ مه‌ڕ و ماڵات و
ئێستاکه‌ش مقاوه‌لات و
دوور له‌ زیکر و صه‌ڵاوات و
ته‌نها عه‌شقی ده‌سه‌ڵات و
فه‌رهود کردنی وڵات و
ته‌جمیلکردنی باڵات و
دوژمنی خاک و وڵات و
ته‌نها عه‌رزی عه‌زه‌ڵات و
کڕینی زه‌وی قه‌ڵات و
دنیایه‌ک له‌ پۆخڵه‌وات و
هێنده‌ عه‌شقی هه‌نده‌ران و
عه‌شقی گا‌ردش و گه‌ڕان و
به‌خۆت و گه‌لاوێژ خان و
دوو مۆنیکا و پاسه‌وان و
ته‌عینکردنی خزمان و
ئیهمالکردنی گه‌رمیان و
زوو زوو سه‌ردانی بارزان و
گواستنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران و
نه‌فس گه‌وره‌ی هیچ نه‌زان و
پێدانی موچه‌ی جاشان و
درۆی زۆر بۆ شه‌هیدان و
توڕه‌ له‌ نه‌به‌ز گۆران و
له‌گه‌ڵ گۆڤاری جیهان و
عه‌شقی پاپای منداڵان و
چاکه‌ت و پانتۆڕی جوان و
دوژمنی لیستی گۆڕان و
داروده‌سته‌ی نه‌وشێروان و
عه‌شقی لیستی کوردستان و
کتکه‌ کۆره‌ی نێچیرڤان و
نه‌بونی شوێنی سامان و
قه‌ره‌په‌ستانێی گیرفان و
ئه‌وانه‌ تۆی له‌ مه‌یدان و
بۆ ئامۆژگاری ژیان و
بۆ رێگای راست و ره‌وان و
ده‌یڵێمه‌وه‌ وه‌ک قه‌وان و
ده‌نگی ده‌فی ده‌روێشان و
ده‌نگی مه‌لای به‌ر به‌یان و
سه‌ردولکه‌ی پیری ژنان و
تاوه‌کو تۆش تۆبه‌ بکه‌ی
نه‌فره‌ت له‌ تاڵانی بکه‌ی
ده‌ستت بۆ ئاسمان پان بکه‌ی
داوای لێخۆشبونت بکه‌ی
که‌ دلنیام ئه‌گه‌ر وابی
ڕووره‌شی تا دونیا ده‌بی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە