(حســن نــورى) ئەو بەرپرسە گەندەڵەى كە دواى دزى كرایە بەرپرسى فەرماندەى ژینگە ؟؟؟
Wednesday, 22/12/2010, 12:00
ئەوە دەزانین ماوەیەك پێش نیوانى مسعود لە گەڵ توركیا زۆر ئاڵۆز ببوو رۆژ دواى رۆژ ئەم ئاڵۆزیە و گرژیە بەرو خەرابتر دەرۆیشت تاكو كار گەیشتە ئەوەى كە لە هەوڵێرچەند جار خۆپیشاندان كرا سەربارەت بە ئەوەى كە گوایا دەولەتى تورك دەیەوێت هێرش بكاتە سەر كوردستان و ئەم ئەزموونەى كە چەندین ساڵە بە خوین بەدى هاتوو لە ناوى ببات ؟ هێزى پێشمەرگەى كوردستانیش بۆ بەرگرى لە ولاتەكەى گیان فیدایانە دور لە كەس وكاریان ئامادەیى خۆیان نیشان دا بۆ ئەوەى گیانیان ببەخشن و رێگە بگەرن لە رەگەزپەرستانى تورك بۆ ئەوەى نەتوانن بستێك لە خاكى بەخۆین ئازاد كراو گڵاو بكەن بە پۆستالى كەمالزمیەكانیان ؟ ئێمە زۆر درێژە بەبابەتەكە نادەین دەچینە ناو قولایى بابەتەكە ئەوەى جیگەى شەرمەزارى و داخە بۆ پارتى ئەوەیە كاتێك خەڵكى كوردستان بەگیفانى بەتاڵ و بێ هیچ بەرامبەریك سۆزێ خۆیان دوپات دەكردەوە بۆ ولاتەكەیان وە هەموو شتێكیان بەلاوە ناو هاتنە سەر شەقامەكان وە ئامادەیان نیشان دا بۆ ئەوەى كەئەوانیش پالپشت بە هەڤالانى پێشمەرگە ئامادەن گیانیان ببەخشن لە پیناو كوردستانەكەیان , بەڵام لە هەمان كاتیش بەرپرسى سەربازى گەندەلى دز و ووڵات فرۆشى سەر بە پارتى هەبوو كە ئەم گرژیەو ئاڵۆزیەى بەدەرفەت زانى بۆ گیڤان پڕ كردنى ئەم هەڵەى قۆستەوە بازرگانى پێوە كرد؟ كاتێك كە خەڵكى كوردستان رژابوونە سەرشەقامەكان ئامادە بوون ماڵ و مناڵ ببەخشن بۆ ئەوەى كەمالیزمیەكان نەتوانن بستێك لە خاكى كوردستان گڵاو بكەن ئا لەم كاتە ناسكەدا بەرپرسیش هەبووە بیرى لە دزى و خیانەت كردۆتەوە؟
خوینەرانى كوردستان پۆست بۆ ئەم جارەى بابەتەكەم گەورە دزێكى دەڤەرە دهۆكتان پێ دەناسێنم كە بە دزى كردنى لە پارەى پێشمەرگە تاوانبار كرا كە مەبلەغەكەى نزیكى 100 ملیۆن دینارە؟
بەرپرسى فەرماندەى فەرمانەیى ژینگە بەناوى (حسن نورى) كە خەڵكە دهۆكە بارەگاكەى لە سەر رێگاى بحركەیە؟ كاتێك كە سوپاى توركیا بە نیاز بوو هێرش بكاتە سەرخاكى كوردستان بە سەرۆكەكەى كە مسعود بارزانیە وتبوو كە بۆ پێش گرتن لە هێرشى سوپاى توركیا عەدەدى 1200 پێشمەرگە ئامادن گیانیان ببەخشن و لەهێلى پێشەوەى بەرگرى دان ؟
بۆیە پێویستیمان بە مەبلەغى 100 ملیۆن دینار هەیە بۆ پێداویستیەكانى برایانى پێشمەرگە؟ بەرێزان خیانەت ئەمەیە ؟ خیانەت تەنها ئەوە نیە جاش و فایلدار بێت , یا خود لە هێلى پێشەوى دوشمن بێت بۆ قر كردنى گەلەكەت , یاخوود بەشدار بیت لە كیما باران و ئەنفالكردنى گەلەكەت , بزانن و ئاگادار بن لە خیانەتى ئەم بەرێزە , دواى ئەوەى كە ئەم پارەیە وەردەگرێت فلس نادەت بە پێشمەرگە, دواى ماوەیەك دەنگۆى ئەوە بڵاو دەبێتەوە كە گوایا حسن نورى بە ناوى هێزى پێشمەرگە مەبلەغێك پارەى وەرگرتووە و هیچ ئاسەوارێك لەم مەبلەغە دیار نیە لە نیوانى بەرپرسان و ئەفسەرانى هێزەكە مقۆمقۆیەك لە سەر ئەم خیانەتكارە دروست ئەبێت تاكو كار دەگاتە ئەوەى كە شكایەتى لێ دەكرێت , بۆ ئەم مەبەستە لێژنەێك بە بریارى مسعود بارزانى پێك دەهێنرێت بە سەر پەرەشتى (ئازاد میرانى), دواى ماوەیك دەگەنە ئەم راستیە كە بەڵى مەبلەغە پارەیە دیار نەماوە نەگەیشتۆتە دەستى تەنها تاكە پێشمەرگەیەكیش , مسعود بارزانیش لەم
دزیە ئاگاداردەكەنەوە ؟ ئەوەى كە جێگاى سەرسورمانە ئەوەیە گەندەلیەكەى حسن نورى لە ناو لەشكرى كوردستان دەنگى دایەوە كە بەرامبەر بە پارتەكەى و سەرۆكەكەى كردى ئایا دواى ئەم خیانەتە گەوریە هەلۆێستى سەركردایەتى پارتى بەرامبەر بەم گەندەلە چىِ بوو؟ بۆ ماوەی چەند رۆژێك لە كارەكەى دور خرایەوە بەڵام دواى چەند هەفەیەك ئەم دزە گەندەلە بە بریارى راستەوخۆى مسعود بارزانى بە پالپشتى (بابەكر زێبارى) كرایە بەرپرسى فەرماندەى فەرماندەیى ژینگە واتا سزاكەى ئەوە بوو كە پلەكەى بەرزتركرایەوە كە بۆ جارێكى تر ئەگەر دوشمن ویستى هێرش بكاتە سەر كوردستان ئەم جارەیان بتوانێت هەموو گەلەكەى بەیەكجارى بە قوربانى یەك تاك دینارى بكات
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست