لەناو مەلاكان چ باسە

Saturday, 26/02/2011, 12:00


لەدانیشتنەكەى خەتیبەكانى سلێمانى ڕۆژى 5 شەممە بەروارى 24-2-2011 سەعات 10چى ڕویدا....
سەرەتا ئەم كۆبونەوە ئەنجام درا بەمەبەستى هەڵنانى مامۆستایان كەلە هەوڵى بەردەوام دان بۆكپ كردنەوەى خۆپیشاندانەكە....
سەرەتا بە *چەند ئایەتێك لەقورئانى پیرۆز دەستى پێكرد.
*-مدیرى ئەوقاف حاجى ئاكۆ ووتەیەكى پێش كەش كرد دەست خۆشى كرد لەو لیژنەیەیەى كەپێك هاتبوو لەهەندێك مەلاى یەكێتى زانایان و چەند مەلایەكى تركەلەهەوڵى بەردەوام دابوون بۆهێمن كردنەوەى بارودۆخەكە.
*-سیدأحمد بەرزنجى ڕاوێژكارى ئاینى مام جلال ووتەیەكى درێژى ووت وسڵاوى مام جلالى گەیاندە زانایان و كاتێكى زۆرى گرت .
*-ملا نجم الدین شمساوا كەلێپرسراوى لقى سلێمانى یەكیَِتى زانایانى ئیسلامى كوردستانە هەندێك لەچالاكیەكانى كەكردبویان بۆیان خوێندەوە ... كەسەردانى لقى چوارو پارێزگارو سەرۆكى حكومەت و نەوشیروان مستەفایان كردووە.
*-پاشان سید أحمد ویستى بڕوات ووتى من هەرئەوەندە هاتووم سڵاوى مام جلال تان پێ ڕابگەیەنم...بەڵام ملا عبدالقادر همزە پێش نوێژو ووتاربێژى مزگەوتى شەهیدانى سەرچنار هەڵساو ووتى كاك سید أحمد ئێمە سەعاتێكە گوێ لەتۆ دەگرین دانیشە تۆش گوێ لەئێمە بگرە نابێ بڕۆى بزانە ئێمە چیمان هەیە .....پاشان ملا أحمدى شافعى سەرەى قسەكردنى بوو بەڵام سیدأحمد ووتى بائەمانە قسە بكەن من لەبەرئەوە دانیشتومەتەوە گوێیان لێیبگرم ....
ملا عوسمان نوورسی كە پێش نوێژو ووتار بێژى مزگەوتى نوورسی یە لەزەرگەتەى كۆن لەسلێمانى هەڵساو پرۆژەیەكى پێش كەش كرد بۆبەشدارى و پشت گیرى لەشەهیدان و بریندارەكان و خۆپیشاندەرانى مەیدانى سەراى ئازادى كەقسەكانى لەم خاڵانە كورت كرابۆوە.
1-ئەم خۆپیشاندانە خۆڕسكە و هیچ لایەنێك ڕێكى نەخستوە كۆمەڵێك گەنجن كەئاگادارى هەموو دنیان بەژیانى كولە مەرگى ڕازى نین دەتوانین بڵێین نەوەى فەیس بووكە .
2-ئەم خۆپیشاندانە ئەمرى واقعەو ئەم چاك سازیە دەبێت بكرێت بۆیە هەموو توێژەكان مامۆستایانى زانكۆ قوتابیان پیرو لاوەكان ژن و منداڵ دەستەدەستە پەیوەندى دەكەن مامۆستایانى ئاینى توێژێكى كاریگەرە ناكرێت لەمەیدانى ئازادى دیارنەبن چونكە بەشدارى ئەوان ڕێساكە دەگۆڕێ و دەسەڵات ناچاردەكات گوێ لەخەڵك بگرێ.
3-حۆپیشاندانەكان ڕۆژ بەرۆژ فراوان دەبێت هەینى لەهەموو عێراق دەست پێدەكاو ڕەنگە هەولێریش بگرێتەوە .
4-خەڵك چاك سازى دەوێت نەك ڕوخاندن بەڵام ئەگەر لەكاتى خۆیدا وەڵام نەدرێتەوە بەدڵنیاییەوە خۆپیشاندەران دەرگاى (حیوار) لەسەر پەرلەمان و حكومەت دادەخەن ئەوكات ڕەوشەكە بەرەو خراپ تر دەچێت ئێستا پەرلەمان و حكومەت دانیشتن لەگەڵ حیزبەكان دەكەن بەڵام خەڵك حیزبەكان بەنوێنەرى ڕاستەقینەى خۆى نازانێت بۆیە گرنگە گوێ لەخەڵك بگیرێ و (قبل فوات الاوان) .
5-عوسمان ووتى مامۆستایان ؟ خۆمعاشى ئێمە لەمعاشى سەرۆكى زانكۆو دكتۆرەكان و مامۆستایانى مەكتەب و هەموو توێژەكان كەمترە ئەگەر معاشى ئەوان ببڕن بامعاشى ئێمەش ببڕدرێت نەك لەسەر حیسابی شەخسیەتمان .
6-لەوەڵامى بەیاننامەكەى لقى زانایان و چالاكیەكانى ملا عوسمان نوورسی ووتى بەڕێزان كەبڵێین سەردانى لقى چوارو پارێزگاو نەوشیروانمان كرد ئەمە بەشدارى كردن نیە خۆخەڵەتاندنە خەڵكى مەیدانى سەراى ئازادى بەشدارى و پشتگیرى ئێمەى دەوێت نەك بەیاننامە .
7-لەوەڵامى مەسئول لقى زانایان دا عوسمان نوورسی ووتى ئەوە مەلا نى یە كەواى لەدەسەڵات كردبێت گوێ لەخەڵك بگرێت ئەوە خۆپیشاندەرانى مەیدانى سەرای ئازادی یە .
8-لەوەڵامى ملا ماجد حەفید كەئەندام پەرلەمانى عێراقە كەباسی (بەیاننامەكەى گۆڕانى كرد لەبەغدا ووتى خەڵك لەوێ گاڵتەیان پێ دەكردین) ملا عوسمان نوورسی ووتى بابە ئەمڕۆ ڕاگەیاندن هەیە دنیا بچوك بۆتەوە باخەڵكى بێتاوان نەكوژن تاگاڵتەمان پێ نەكرێت .
9-ملا عوسمان نوورسی ووتى هەرلێرەوە پێشنیار دەكەم هەر ئەمڕۆ سەعات دوو بەشدارى بكەین لەگەڵ خۆپیشاندەران لەمەیدانى سەرای ئازادى.
* شایەنى باسە چەند جار قسەكانیان پێ بڕى بەڵام دەنگى بەرز كردەوە و ووتى تكایە قسەكانم پێ مەبڕن دواى تەواو بوون بەرد بارانى قسەكانم بكەن.
*هەر لەگەڵ تەواو بوونى قسەكانى ملا عوسمان نوورسی ملاشاهۆتۆَفیق ووتاربیژى مزگەوتى مەولەوى لەسلیمانى هەستایەسەرپێ و بەدەنگێكى بەرز ووتى من لەگەڵ تەواوى قسەكانى ملاعوسمان دام پاشان 70% زانایان هەڵسانە سەر پێ و دەیان ووت لەگەڵ هەموو قسەكانى داین.
*بەم حالەتە مەسئول لقى زانایان و سیدأحمد و مدیرى ئەوقاف زۆر ناڕەحەت بوون دەنگیان بەرزكردەوەوهاواریان لێ بەرزبویەوەچونكە تەنانەت ئەو مەلایانەى كەسەربەیەكێتیش بوون ووتیان ڕاست دەكات و لەگەڵ قسەكانى داین.
*شایەنى باسە كەناڵەكانى (كوردستان تیڤى و زاگرۆزو گەلى كوردستان)تەواوى موناقەشەو گرژیەكانیان تسجیل كرد چونكە تەنها ئەو كەناڵانە ئاگادار كرابوون.
*پاشان هەرلەوێ ملا عوسمان بەدەنگى بەرز ووتى مامۆستایانى بەرێز هەرلێرەوە لەمزگەوتى قازى محمدەوە سەعات دوو دەچین بۆمەیدانى سەرای ئازادى.
*بەپێ ى زانیارییەكان سیدأحمدو مدیرى ئەوقاف و عیرفانى ئەوقاف پەیوەندیان بەبەشێكى زۆرى ئەوملا بەشداربوانەوە كردبوو كەنابێت بەشدارى بكەن تەنانەت كەسێكیان دانابوو كەپێش سەعات دوو هەرمامۆستایەك دەهات دەیان گێڕایەوە نەیان دەهێَشت بەشدارى بكات بەڵام لەسەعات دوو دا پۆلێكى باش كەپێك هاتبوو لەسی و پێنج زانای ئاینى كەلەووتاربێژە باشەكانى شارى سلێمانى بوون لەمزگەوتى قازى محمد كۆبونەوەو بڕیاریان دا ملا ئەبو بكرى پێنجوێنى لەجیاتى هەموویان ووتار بڵێت.
*ڕۆیشتن بەرەو مەیدانى سەرای ئازادى من خۆم لەنزیكەوە چودێرى ڕەوشەكەم دەكرد لەگەڵ گەیشتنیان بەئاپۆڕای جەماوەر خۆپیشاندەران لەخۆشیان بەنەشیدى بەخێربێن گوڵبارانیان كردن دەستیان ماچ ئەكردن ڕێزێكى شایستە بەزانایانى ڕاستەقینە لێیان گیرا ئەوەى جێى سەرنجم بوو ڕۆشنبیرى ناودارو بوێرى كورد ڕێبین هەردى بەخێرهاتنى گەرمى لێكردن یەك یەك تەوقەى لەگەڵ دەكردن دەیان ووت ڕۆشنبیران و زانایان بەیەكەوە جوانین ئینشاأللە هەر ئاوا بەیەكەوە هەمیشە یەك دەنگ ویەكگرتوو دەبین.*فاروق ڕەفیق ڕێزى لەزانایان گرت و ووتارەكەى پێش خستن و زانایان ووتارێكى زۆر بەهێزیان پێش كەش كرد ڕایان گەیاندكەبەیانى نوێژى جمعەلەسەراى ئازادى دەكەن پاشان خرۆشانی جەماوەر جێگەى سەر سورمان بوو پاشان زانایان نوێژى عەسریان بەجەماعەت لەمەیدانى سەراى ئازادى ئەنجام دا وەنوێژى غائیبیان كرد لەسەر شەهیدەكانى ئازادى لەڕۆژانى ڕابردوو پاشان بەچەپڵەڕێزان و تەوقەو باوەش پیاكردن خۆپیشاندەران بەڕێیان كردن پاشان زانایان چوون بۆلاى هێزەكانى پێشمەرگەو پارێزەرانى ووڵات گوڵ یان پێش كەش كردن وئەوانیش زۆرخۆشحاڵ بوون بەهاتنى زانایان مەلاكان بەدەنگى بەرز دەیان ووت پێیان دەنگى میللەت بۆسەرەوە لولەى تفەنگ بۆخوارەوە...هیزەكانى پێش مەرگەوپارێزەرانى ووڵات دەیان ووت هەروامان كردووەو هەرواش دەكەین

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە