کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌کاتێکدا گه‌نجان له‌گه‌رمه‌ی راپه‌ریندان پیاوه‌ گرگنه‌کان خه‌ریک سارد کردنه‌وه‌یانن

Friday, 11/03/2011, 12:00




ئه‌وا پتر له‌سێ هه‌فته‌ تێپه‌ر بوو وه‌لامی هیچ داخوازیه‌کی نه‌ جه‌ماووه‌ر نه‌ ئۆپزیسیۆن نه‌درایه‌وه‌ به‌رهه‌م سالحیان کردوه‌ به‌ بزنه‌که‌و هه‌رجی هه‌یه‌و نیه‌ ده‌یانه‌وێت به‌ سیناریۆیه‌کی ئاماده‌ کراو بیده‌ن به‌سه‌ر ئه‌ودا،به‌ مه‌رجێک هه‌موو لایه‌ک ده‌زانن هه‌ر به‌رزانیه‌ک ئه‌مرۆ له‌ کوردوستان بۆ خۆی به‌رهه‌م سالحیکه‌،ئیمه‌ کیشه‌که‌مان دوای 17مانگ ده‌ستی پێ نه‌کردوه‌ به‌لکوو پێش 17ی شوبات وای کرد که‌مانگی شوبات ببیته‌ مانگی خوێناوی کورد ئه‌میش جوه‌ پاڵ مانگی 3که‌ هه‌له‌بجه‌ کیمیا باران کرا هیدی هیدی هه‌تا کورد خاوه‌نی ئه‌م سه‌رکرده‌ ترسنۆکانه‌ بیت مانگیک نامینی له‌سالدا که‌ شووم نه‌بیت بۆ گه‌له‌ سته‌م دیده‌یه‌،هه‌ر نوسه‌رو ئه‌دیبیک ئه‌مرۆ خه‌ریکی کۆکردنه‌وه‌ی نوقاته‌ بۆ خۆی ،هیچیش یان راست بیژ نین له‌گه‌ل ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌دا که‌ راشکاوانه‌ بلین ده‌بیت برۆن هه‌مووی باسی شتی عه‌نتیکه‌مان بۆ ده‌که‌ن .ئه‌مه‌ هه‌مووی کات کوشتنه‌و سارد کردنه‌وه‌ی ئیراده‌ی خه‌لکی راپه‌ریوه‌ ده‌سه‌لات ئه‌م کات کوشتنه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌تی ئه‌مرۆو دوێنی په‌رله‌مانه‌که‌ی قاله‌ دوبز یشیان زیندوو کرده‌وه،شه‌رعیه‌تیان دا به‌و په‌رله‌مانه‌ی که‌ به‌پیی هه‌موو یاسایه‌ک له‌ دنیادا که‌سێک ناوی خۆی،ناونیشانی خۆی خۆی،میهنه‌ی خۆی ته‌زویر کردبیت نابیت نه‌ک سه‌رۆکی په‌رله‌مان بێت به‌لکوو ده‌بێت دادگای بکرێت.باشه‌ خۆ که‌مال ناوی شیعری نیه‌و قادر ناوی ئه‌سلی؟خۆ که‌رکووکی نیه‌ .ئه‌ی خۆ دوکتۆریش نیه‌.باشه‌ ئه‌و که‌سه‌رۆکی هه‌ستیارترین ده‌زگای زمان حالی خه‌لکه‌ جۆن ده‌بێت ئه‌م هه‌موو ته‌زویره‌ به‌سه‌ر یه‌ک نه‌ته‌وه‌دا تیپه‌ر ببێت ؟ئه‌ی لاوانی به‌شه‌ره‌فی کورد بروا به‌که‌س مه‌که‌ن ئه‌وا خه‌ریکه‌ خوێنی هاوریکانتان له‌به‌ر ته‌وافوقی به‌رژه‌وه‌ندیه‌ حیزبیه‌کان به‌ فیرۆ ده‌روا،ئه‌ی جه‌ماوه‌ری سه‌رکوتکراوی کوردوستان به‌قسه‌ی ئه‌م نوسه‌رو سیاسیه‌ سکرابانه‌ باوه‌ر مه‌که‌ن به‌ناوی گوێگرتنو ئاستیه‌وه‌ ده‌یانه‌وێت ئه‌و شۆرشه‌ی به‌رپاتان کردوه‌ بۆ نوقاتی به‌رژه‌وه‌ندی له‌باری ببه‌ن هه‌ستن مردن گه‌وره‌تره‌ له‌و ژیانه‌ی له‌بن ده‌سه‌لاتی دوو بنه‌ماله‌و قونده‌ره‌کانی ده‌ورو به‌ریاندا ژیان به‌سه‌ر بردن
بژی ئه‌و مردنه‌ی له‌پێناو سه‌رفرازیدایه‌ سه‌رشۆری بۆ ئه‌و ژیانه‌ی که‌ هیج مانایه‌کی مرۆڤانه‌ی بۆ خه‌لکی به‌س خوراو نه‌هێشتۆته‌وه‌ ،ئه‌م هه‌له‌ له‌ده‌ست مه‌ده‌ن کاتی نه‌سیمی ئازادی به‌ره‌و دنیا به‌رێوه‌یه‌ ئه‌مرۆ نه‌یکه‌ن له‌ قافله‌ دوا ئه‌که‌ون ئه‌م چاره‌نوسی هه‌تاهه‌تاییه‌ هه‌تا ئیمه‌ خاوه‌نی ئه‌م دووانه‌ بین نه‌ده‌وله‌ت نه‌ سه‌ربه‌خۆیی به‌چاوی خۆمان نابینین .ئه‌مانه‌ بۆ بۆ مانه‌وه‌ی خۆیانو بنه‌ماله‌کانیان گفتیان داوه‌ به‌ هه‌موو دوژمنان که‌ هه‌رگیز نه‌یه‌لن کورد سه‌به‌خۆ بێت.

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە