کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تەجاوزى كۆشكى بەرپرسەكان لە كفرى ... تەنگى بە یاسا هەڵچنیوەوە... كەسێش ناتوانى ناویان بیرێت.

Monday, 29/03/2010, 12:00


-بە پێى ئامارێك لە كوردستاندا نزیكەى (7000)كومپانیا هەیە كە مۆڵەتى ڕەسمیان هەیە و زۆربەى بەناوى بەرپرسەكانى حزب و حكومەتەوەیە، پیرۆزتان بێت و هیچ كێشە و گرفتمان نییە ئەگەر هەر بەرپرسێك نەك تەنها یەك كومپانیاى هەبێت بەڵكو سەدان كومپانیاى هەبێت.
-ئاسایى بەلامانەوە كە (10) دەفتەر دۆلار بۆ هونەرمەندێك خەرجبكریت كە هێشتا ئامادە نییە لە كوردستان دابنشێت و خۆى بە كورد پێناسە بكات بەڵام بۆ كەسێك كە دەیان ساڵ بەهۆى شۆرش و ڕاپەرین و خەباتەوە لە پێناو دروست كردنى وڵاتێكى كوردیدا زیندان بكریت و هەموو جۆرە ئەشكەنجەیەكى جەستەیى و دەرونى درابێت مانگانە تەنها (150) هەزار دینارى پێ بدەن ئەویش بە منەتێكى زۆرەوە.
- ئاسایى بۆ مستەشارێك كە دەستى هەبووە لە كۆشتنى دەیان ڕۆڵەى ئەم گەلەو بەشدارى كردوە لە ئەنفالكردنى سەدان كوردى بێ تاوان و ڕۆخاندنى چەندین گوندى ئەم نشتیمانە مانگانە (5)ملیۆن دوخانانەى بۆ سەرف بكەن و چەند كەسێك وەكو پاسەوانى تایبەت بۆیە دامەزرینن بەڵام پێشمەرگەیەكى دێڕین كە تاكو دوێنى لە سەنگردا بەرامبەر ئەو مستەشار و خائینان دەجەنگا و شەرى دەكرد و دەیان ساڵ شورشگیڕ بووە مانگانە تەنها (300)هەزارى بۆ سەرف بكەن.
-ئاسایى لە هەموو شارو شاروچكەیەكدا پاندى لەشفروشى دروست بكەنەوە لە سەر حیسابى پارەى ئەم خەڵك بە ویست و ئارەزوى خۆتان لە گەڵێاندا ڕابیرن و كارى سێكسى بكەن بەڵام ژن و كچانى شەهید كراو لە پێناو دروست كردنى ئەمڕۆدا هێندە پەراوێز بخەن كەناجار بن ناوى خۆیان لەو پاندە لەشفروش تۆمار بكەن تاكو تەنها بژیوى ژیانی ڕۆژانەیان دابین بكەن.
-وەزیرى سەرچاوەى سروشتیەكانى هەرێمى كوردستان ئاماژەى بەو كرد كە لە سەرەتایى ساڵى (2009) هەرێم (100.000) بەرمیل و لە كۆتایى ساڵى (2009)دا (250.000)بەرمیل دەنیریتە دەرەوە . ئاسایى هەموو نەوتى ئەم وڵاتە بە نایاسایە لە ڕێگاى قاچاغەوە ڕەوانەى وڵاتانى دەرهاوسى بكەن و هەموو دۆلارەكەیشى بخەنە گیرفانى خۆتانەوە ئێمە هیچ كێشە و گرفتمان نییە هەر چەندە نرخى سوتەمەنى لە لاى ئێمەى هەژار هێندە گرانە لە سەندن نایت.
-بە داهاتى سروشتى ئەم وڵاتە هەزاران كومپانیا بۆ خۆتان دابنین، بەو پارەى كە دەرهەق خۆینى شەهیدانى ئەم نشتیمانە وەریدەگرن دەیان ئۆتۆمبیلى بێ وێنە و گران بەها و مودیرن بۆ خۆتان و ماڵ و منداڵتان بگڕن، بەو دۆلارانە كە دەرهەق ئیسك و برۆسكى ئەنفالكراوەكان وەریدەگرن بە ویست و ئارەزوى خۆتان كوشك و تەلار دروست بكەن و هیچ ترستان نەبێت..
بەكورتى كاكە كیان (دۆلار بۆ خۆتان ، دەسەڵات پیرۆزى ئێوە بێت، ڕابواردن و خۆشگوزەرانى لە ژیاندا تەنها بۆ ئێوە بێت، هەموو شتێك بۆ ئێوە بێت هەرچەندە شایەنى هیچ نیتان بەڵام تێكدانى سیماى شار و شاروچكەكانمان بە تەجاوزات كردنتان لە كاتى دروست كردنى كۆشك و تەلاردا كە هەر ماوەى جارێك دانەیە دروست دەكەن بۆ ئێوە نەبێت. هەر چى دەكەن بێكەن هیچ مننەتان نەبێت بەڵام یەك شت مەكەن ئەویش ئەو تەجاوزەیە كە سیماى شار تێكدەدات چونكە هەر چى بكەن سبەى كە مردن كۆتایى پێ دێت لە گەڵ خۆتاندا دەیبەن بە ناو گوڕە و بەڵام ئەو تەجاوەزە تاكو قیامەت هەڵدەستى هەر دەمێنێتەوە نەك تەنها لە بەر ئەو هۆكارە بەڵكو بەهۆى ئەوەش كە سبەى هەر كەس بەمیوانى رووبكات ئەو شارە بە دەیان جنێو و قسەناخۆش ئاراستە هەموو تاكەكانى ئەم میللەتە دەكاتەوە چونكە ئەوە بەڵگەى بەرچاوە لە بوونى گەندەڵى و ناعەدالەتى لەم وڵاتەدا.
-بەرپرسى بەڕێز ئەگەر ڕێز و حورمەت لە كورسى و پلەوپایەكەى خۆت ناكرێت ئەو ڕێزوحورمەت لەو زەمێنەبگرە كە لە سەر دەژێت و لە دایك بویتە، هەر چێ دەكەێت بكە و بێ مننەت بە لە كردنى بەڵام لە كاتى دروست كردنى كۆشك و تەلاردا بە تەجاوەزات ئەو ڕێگانەمان لێ مەبڕە كە ڕۆژانە هاتووچوو دەكەین بە سەریدا.بەداخەوە هەموو ئەو تەجاوزاتە لە شارێكى وەكو كفرى كراوە كە بە پەنجەى دەست هەژمار دەكرێت هەمووى بەرپرسەكان كردوویانە و هەموویشى لە سەر ڕێگا گشتیكان كراوە و هیچ كەسیش ناتوانى ناویان بیریت.لە كۆتایدا هێندە دەڵێم ((وڵاتێك بەرپرسەكانى هێندە لە دوڕاندنى هەستى بەرپرسیاریتى خۆیان نەترسن و ڕێز لە یاساى وڵات نەگرن و لە پێش چاوى هەمووان كارى نایاساى و گەندەڵى بكە جگە لە تۆمار كردنى چەند لاپەرەیەكى ڕەش و گەندەلأ لە مێژوى ئەو كەلەدا بێگومان چاوەڕوانى هیچى تریان لێ ناكرێت)
سەرچاوەكان : 1- گوڤارى لڤین 2- گوڤارى جیهان 3- ڕۆژنامەى ڕێبازى ئازادى



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە