کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


زۆڕناژه‌نانی کورد،روره‌شانی پاش ماچی مه‌نجه‌ڵ

Tuesday, 15/12/2009, 12:00


*دووپات بوونه‌وه‌ی مێـــژوو کۆمێدیه‌کی گاڵته‌جاڕانه‌یه‌.
*وه‌رن خه‌ڵکه‌
له‌ نێچیر و زام بپرسن
بڵێن توخوا خه‌نجه‌ر ه‌ه‌یه‌ زام تیمار کا؟!
ڕواچی ه‌ه‌یه‌ نێچیر نه‌خوا؟
ده‌ خه‌ڵکه‌ له‌ کا بپرسن
قه‌ت ئاگری ساردی دیوه‌؟!
له‌ ه‌ێلانه‌ی مه‌ل بپرسن
به‌ نیازی ماچ
مار قه‌ت ده‌می پێژه‌نیوه‌؟!
له‌ سه‌ره‌تاناکانی دابه‌ش بوونی کوردستانه‌وه‌ تا ئێستا،ه‌ه‌ر کات داگیر که‌ران له‌ لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه‌ یا به‌ره‌نگاره‌ کورده‌کانه‌وه‌ زه‌ختێکی زۆریان بۆه‌اتبێت و که‌وتبنه‌ په‌له‌قاژه‌وه‌ ، جاڕی دۆستایه‌تی و ئاشتییان لێداوه‌ و به‌ ناوی چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی کورده‌وه‌ پلانی له‌ ناو بردن و کوژاندنه‌وه‌ی ئه‌م سه‌ره‌ه‌ڵدان و شۆڕشانه‌یان داڕشتوه‌.گه‌رچی ئه‌م پلانانه‌ له‌ زۆربه‌ی پارچه‌کانی کوردستان دا له‌ لایه‌ن داگیرکه‌رانه‌وه‌ که‌وتۆته‌ بواری پڕاکتیک(جێبه‌جێ کردن)ه‌وه‌،به‌ڵام ه‌ه‌موو کات ه‌ه‌ر سه‌رکه‌وتو بوه‌ و کۆمه‌ڵێک له‌ به‌ناو سه‌رکرده‌ و رۆشنبیره‌کان وه‌دوای ئه‌م بانگه‌وازانه‌ که‌وتون و که‌وتونه‌ته‌ پێه‌ه‌ڵاگوتن به‌ شان و باه‌ۆی داگیرکه‌رانه‌وه‌. له‌ باشوور شۆڕشی مه‌ڵا مسته‌فای نه‌مر ،له‌ ڕۆژه‌ه‌ڵات دوکتور قاسملوی نه‌مر و شه‌ه‌ید دوکتور شه‌ڕه‌فکه‌نی و به‌ ده‌یان نمونه‌ی تر که‌ له‌ سه‌ر مێزی به‌ ناو وتووێژی ئاشتی دا یا تیرۆر کراون یا پلانی قڕ کردن و له‌ ناو بردنیان داڕشتراوه‌.به‌ڵام ئێمه‌ی کوردی به‌ش مه‌ینه‌تی ماف خوراوی خاک دابه‌ش کراوی شه‌وی گه‌ش نه‌دیو،مه‌حکومین به‌وه‌ی ه‌ه‌موو کات شکسته‌کانی رابردومان بۆ دوپات بێته‌وه‌ و ه‌یچ کات له‌و ئه‌زمونانه‌ی له‌ ڕابردو دا به‌سه‌رمان ه‌اتون ده‌رسمان وه‌رنه‌گرتوه‌.
باکوری کوردستان به‌رده‌وام کانگای سه‌ه‌ه‌ڵدان و خۆڕاگری بووه‌ و ه‌یج کات له‌ خه‌بات له‌ پێناو دابین کردنی مافه‌کانی سروشتی گه‌لامان له‌م به‌شه‌ی کوردستان دا نه‌وه‌ستاوه‌.داگیرکه‌رانیش به‌رده‌وام خه‌ریکی داڕشتنی پلان و نه‌خشه‌ بون بۆ له‌ناو بردنی ئه‌م شۆڕشانه‌و و تواندنه‌وه‌ و به‌ ئاسیمیلاسیۆن کردنی گه‌لامان له‌م به‌شه‌ی کوردستان دا.دوایین پلانی داگیر که‌رانی کوردستان له‌ باکوره‌وه‌ سه‌ری ه‌ه‌ڵدا.حکومه‌تی ڤاشیست و تۆتالیتێری تورک به‌ ناوی ئاشتی و وه‌ستاندنی فرمێسک چاوی دایکان ، جاری چاره‌سه‌ری کێشه‌ی گه‌لی کوردی دا.ه‌ه‌رچه‌ن ه‌ه‌ر له‌ سه‌ره‌تاکانه‌وه‌ زۆر به‌باشی ئامانجی چه‌په‌ڵی ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان،سه‌رۆکوه‌زیرانی حکومه‌تی تورک و سه‌رۆکی پارتی داد و گه‌شه‌ پێدان، بۆ ه‌ه‌مووان روون بو ،به‌ڵام کۆمه‌ڵێک له‌ ماستاوچی و نان به‌ نرخی رۆژ خۆری به‌ ناو رۆشنبیر و رامیاری کاری گه‌لی ئێمه‌ له‌ پارچه‌کانی تری کوردستان که‌وتنه‌ به‌ شان و باه‌ۆی ئه‌دوغانی دوژمن به‌ کورد ه‌ه‌ڵاکوتن.ئه‌ردۆغانیک که‌ به‌ فه‌رمانی ئه‌و مناڵی سێ ساڵه‌ی کورد ژێر تانک ده‌که‌وێ و وده‌ستی مناڵی 8 سێڵه‌ی کورد ده‌شکێنن.دوایی زۆر به‌ بێ شه‌رمانه‌وه‌ له‌ جیاتی داوای لێبوردن کردن له‌ خه‌ڵک ده‌ڵێ ه‌ێزه‌کانی ئیمه‌ له‌ کاتی پێویست دا، چ ژن بێت و چ مندال و چ پیر و په‌ک که‌وته‌،له‌ سه‌ریانه‌ ئه‌رکی خۆیان به‌ باشی به‌ڕێوه‌ ببه‌ن.ه‌ه‌رچه‌ن گه‌لمان له‌ باکوور بڕوا و متمانه‌ی به‌ پلانی ئه‌م جاره‌ی داگیرکه‌ران نه‌کرد و له‌ خه‌بات نه‌وه‌ستا و به‌رده‌وام ه‌ه‌ر خه‌ریکی سه‌ره‌ه‌ڵدان و راپه‌رینه‌کانی خۆی بوو، به‌ڵام له‌ پارچه‌کانی تری کوردستان،چ ئه‌وانه‌ی ئێستا له‌ باشوور به‌ ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی خۆیان خه‌ڵکی کوردی ه‌ه‌ژاریان وه‌زاڵه‌ ه‌ێناوه‌ و به‌رده‌وام خه‌ریکن به‌ بیانووی پڕ و پوچ خه‌ڵک نانبڕاو ده‌که‌ن و رۆژانه‌ داه‌اتی گه‌ل به‌ ناوی خۆیانه‌وه‌ له‌ بانکه‌کانی ده‌ره‌وه‌ ده‌ڕژێننه‌ حیسابه‌وه‌،چ ئه‌وانه‌ی ئێستا که‌مپ نشینن و له‌ جیاتی خه‌بات له‌ پێناو ده‌سته‌به‌ر کردنی مافه‌کانی گه‌لمان له‌ رۆژه‌ه‌ڵاتی له‌ خوێن گه‌وازاو دا، به‌ربونه‌ته‌ گیانی یه‌کتر و ه‌ه‌ رۆژه‌و په‌ل و پۆیه‌کیان لێ جیا ده‌بێته‌وه‌ و له‌ گه‌ڵ ه‌اواری ه‌ه‌موو خه‌ڵک و ڕۆشنبیرانیش دا تا ئێستاش نه‌یانتوانیوه‌ به‌ره‌که‌ی یه‌کگرتو پێک بێنن و له‌ فشه‌ کوردایه‌تیه‌وه‌ نان ده‌خۆن و ماڵ و سامانی گه‌لمان له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ ماڵه‌یی و حیزبایه‌تی دا به‌ فیڕۆ ده‌ده‌ن،گوێان له‌ ئاست ه‌اواری ئه‌و ه‌ه‌موو خه‌ڵکه‌ی باکوور که‌ رۆژانه‌ ده‌ڕژێنه‌ سه‌ر کۆڵان و شه‌قامه‌کان که‌ڕ کرد و چاویان له‌ ئاست دیتنی ئه‌و گه‌جانه‌ی به‌ ده‌ستی جه‌لادانی تورکی ڤاشیسته‌وه‌ ده‌کوژرێن کوێر کرد و که‌وتنه‌ به‌ شان و باهۆ ‌هه‌‌ڵاکوتنی ئه‌ردۆغانی خوێنی کورد مژیو و رێنیشاندان بۆ پارتی کۆمه‌ڵگای دێموکڕاتیک و گۆیا ئه‌ردۆغان دۆستی کورده‌ و ده‌بێ دێ تێ پێ و گه‌لمان له‌ باکوور ه‌اوکاری ئه‌ردۆغان بکه‌ن.ئه‌مه‌ له‌ کاتێک دا بو که‌ ه‌اوکات له‌ لایه‌ن ئه‌ڕته‌شی فاشیستی تورکه‌وه‌ سنوره‌کانی باشوور بۆردمان ده‌کرا و ه‌ێرش و ئۆپڕاسیۆنه‌کانی بۆ سه‌ر گه‌ریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان به‌رده‌وام بوو.سه‌یر له‌وه‌دا بوو ه‌اوکات له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌ ناو سیاسه‌تمه‌دارانمان زۆڕنایان بۆ ئه‌رۆغان لێده‌دا له‌ باکووری کوردستان دا وڵامی هاواری ئاشتی گه‌لمان به‌ تانک و تۆپ و ده‌سترێژی گولله‌ ده‌درایه‌وه‌ و ئه‌وان ته‌نیا بۆ جارێکیش ئه‌م کرده‌وانه‌ی ده‌وڵه‌تی تورک که‌ دڵی ه‌ه‌ر مرۆڤێکی ده‌ه‌ه‌ژاند به‌ ده‌رکردنی به‌یاننامه‌یه‌ک شه‌رمه‌زار نه‌کرد که‌ ه‌یج،به‌ڵکو ده‌وڵه‌تی تورکیان ه‌ێنده‌ی تر به‌م پێه‌ه‌ڵا گوتنانه‌یان وره‌ به‌رزتر کرد بۆ رشتنی خوێنی کورد.
گه‌رچی پارتی کۆمه‌ڵگای دێموکڕات داخرا و سیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌م پارته‌ له‌ سیاسه‌ت بیبه‌ش کران به‌ڵام ئه‌مه‌ خاڵێکی شانازی تره‌ بۆ ئه‌م پارته‌ و ئه‌ندامانی و له‌و مێژووی پر ه‌ه‌وراز و لێژی خه‌باتی گه‌لمان له‌ پێناو ئازادی دا تۆمار ده‌کرێت.به‌ داخستنی ئه‌م پارته‌ نه‌ ته‌نیا گه‌لمان له‌م به‌شه‌ی وڵاتی دابڕاومان له‌ خه‌بات ناوه‌ستێت،به‌ڵکو زۆر وره‌ به‌رزانه‌ تر له‌ پێناو ده‌سته‌به‌ر کردنی مافه‌کانمان تێده‌کۆشن و ئاڵاه‌ه‌ڵگری خه‌باتمان ده‌بن تا گه‌یشتن به‌ کوردستانێکی ئازاد و دێموکڕات و سه‌ربه‌خۆ.ئه‌م کرده‌وه‌ و ه‌اوار و پێه‌ه‌ڵاگوتنی به‌ ناو سه‌رکرده‌کانی تریش له‌ پارچه‌کانی تری کوردستان و ده‌رکه‌وتنی ئاکامی پڕۆژه‌ی به‌ ناو کرانه‌وه‌ی دێموکڕاسی ره‌جه‌بی دوژمن به‌ کوردیش ،جارێکی تر به‌ ه‌ه‌مووانی سه‌لماند که‌ ته‌نیا رێگه‌ی گه‌یشتن به‌ مافه‌کانمان پشت به‌ ه‌ێزی گه‌ل به‌ستنه‌ و پێه‌ه‌ڵاگوتن و بڕوا و متمانه‌ به‌ دوژمن کردن دڕویه‌ک له‌ قالبی به‌ ناسور ته‌زیوی گه‌لمان ده‌رناه‌ێنێت.ده‌با ئه‌م جاره‌ ئه‌م کرده‌وه‌ی رژێمی فاشیستی تورک بۆمان بێته‌ ده‌رس و چیتر فریوی دوژمنانمان نه‌خۆین.
سه‌رکه‌وێ خه‌باتی رزگاریخوازی گه‌لمان له‌ ‌هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان
روڕه‌شی و ریسواییش بۆ دوژمنانی کورد و داگیرکه‌رانی کوردستان

*تۆماس پێین
*مامۆستا په‌شێـــــــــــو

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە