له‌ رووی یاساییه‌وه‌ قه‌ده‌غه‌یه‌، که‌چی مه‌لا به‌ختیار پاره‌ ئه‌دات تا کوردانی سوید ده‌نگ به‌ سۆسیال دیموکراته‌کان بده‌ن

Monday, 13/09/2010, 12:00


له‌ سه‌ردانه‌که‌ی مه‌لا به‌ختیار بۆ سوید و هاتنی بۆ ستۆکهۆڵمی پایته‌خت، ئه‌و مه‌لا به‌ختیاره‌ شتێکی زۆر سه‌یر و کۆمیدی کردووه‌، هه‌ڵبه‌ته‌ که‌ ده‌ڵیم کۆمیدی، مه‌به‌ستم له‌و هه‌ڵسوکه‌وته‌ ناشرین و که‌لتوره‌ دواکه‌وتوویه‌یه‌تیی که‌ له‌ ناو حزیبه‌که‌ی خۆی و ده‌سه‌ڵاته‌ بێسه‌روبه‌ره‌که‌ی هه‌رێمی کوردستاندا و له‌ناو که‌لله‌یدا هه‌ڵیگرتووه‌ و  بۆ ئێمه‌ی هێناوه‌.ده‌یه‌وێت ئه‌و په‌یامه‌ ساخته‌کارییه‌ی که‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی کوردستان و عێراقدا پیاده‌ی ده‌که‌ن، ئه‌میش هه‌رئاوا به‌و عه‌قڵه‌وه‌ لێره‌ کاری له‌سه‌ر بکات.
له‌ ستۆکهۆڵم تیپێکی وه‌رزشیمان هه‌یه‌ به‌ناوی کوردستان، ئه‌م تیپه‌ وه‌رزشییه‌ هه‌موویان کوڕانی کوردن و کاری وه‌رزشی ده‌که‌ین. له‌سه‌ردانه‌که‌یدا چاوی به‌ ئێمه‌ که‌وت، ئه‌و نه‌یزانی که‌وا من ئه‌ندامێکی کارای کوردستانپۆستیشم، لێمان هاته‌ پێشه‌وه‌ و دوو هه‌زار دۆلاری کرده‌ ده‌ستمانه‌وه‌‌، گوایه‌ ئه‌مه‌ بۆ پشتگیری وه‌رزشه‌وانانی کورده‌ له‌ سوید، خۆشییه‌که‌ی له‌وه‌دا بوو، داوا و رجای لێکردین که‌ ده‌نگ به‌ سۆسیال دیموکرات بده‌ین... هه‌موومان له‌ دڵدا و له‌ژێره‌وه‌ له‌ پێکه‌نیندا کوڵابووین. ئێ باشه‌ کابرا تۆ ئه‌و پاره‌یه‌مان پێ ده‌ده‌یت، بۆچی تکا ده‌که‌یت، تا ده‌نگ بۆ سۆسیال دیموکراته‌کانی سوید بده‌ین؟ له‌م وڵاته‌ هه‌موو که‌سێک ئازاده‌، ده‌نگ به‌ کێ ده‌دات. بۆ نمونه‌ که‌س بۆی نییه‌ هه‌تاوه‌کو بپرسێت ده‌نگت به‌ کێ دا، یان به‌ کێی ده‌ده‌یت؟ هه‌موو ئازادین و ئه‌و کاته‌ی ده‌چینه‌ به‌ر ده‌می سندووقه‌کان، ته‌نها خۆمان و خوای خۆمان ده‌زانێت. باشه‌ کاکه‌ مه‌لا به‌ختیار وا گریمان ده‌نگمان به‌وان دا، به‌ڵام بڕوا بکه‌، ئه‌و سۆسیاله‌ی که‌ تۆ وا واسته‌ی بۆ ده‌که‌یت، ئه‌و کاته‌ بگڵۆڵه‌ی که‌وته‌ لێژیی که‌ تۆ ته‌شریفت هێنا و پرۆپاگه‌نده‌ی بۆ ده‌که‌یت‌، سۆسیال دیموکراته‌کان چه‌ند ده‌نگ بهێنن، ده‌بێت له‌ سه‌دا پێنج تا له‌سه‌دا ده‌ی لێده‌ربکه‌ن، واته‌ ئێوه‌ واتان کرد که‌ رێژه‌که‌یان داکشێته‌ خواره‌وه‌، باشتره‌ بار و بارخانه‌که‌ت بپێچیه‌وه‌ و به‌ سه‌ر کزییه‌وه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌  ماڵه‌کی خۆت، ئه‌و ماڵه‌ی که‌ به‌ پاره‌ی دزی پێکت هێناوه‌. ئێمه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له‌ ده‌ره‌وه‌ی کوردستان به‌و قسه‌ شیرین و هه‌نگوینانه‌ی تۆ هه‌ڵناخه‌ڵتێین، ئه‌و دوو هه‌زاره‌ی که‌ له‌ ده‌ستت که‌وته‌ خواره‌وه‌، چاکتره‌ به‌ ده‌یان و به‌ سه‌دانی ئاوا بده‌یت به‌و هه‌ژارانه‌ی وڵاته‌که‌م ئه‌وان زیاتر پیویستییان به‌ یارمه‌تییه‌. .ئه‌ی سوسیال دیموکراته‌کانی کورد... به‌مه‌شدا ده‌رتان خست که‌ ئێوه‌ له‌ هه‌ڵبژارد‌نه‌کاندا ئه‌وه‌ ره‌فتار و کردارتان بووه‌، ده‌نگتان به‌ پاره‌ کڕیوه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە