ئێمەش دەڵێین بایز تاڵەبانی وەزیری دارایی گەندەڵە

Monday, 08/06/2009, 12:00


وەك چۆن لق و ناوچەکانی پارتی و یەکێتی لە ئۆرگانە حیزبی یان لە دامو دەزگاکاندا خەڵک دادەمەزرێنن بەڵام جارێ هەتا سێ یان چوار مانگ یان زیاتر موچەکەی نەخۆن دەڵێن جارێ موچەتان بۆ دەرنەچوە یان لەوەزارەتی داراییەوە بڕیارمان بۆ نەهاتوە وەك چۆن ئەو خەڵکە داماوەش کە بەهەزار واسیتەوە دەردی سەری و تەسکیە دامەزراوە ناچارە تا خۆیان بەخێری خۆیان موچەی نەدەنێ دەنگ ناکات لەبەر ئەوەی نەبادا دەری بکەن. لە بەرواری 1-4-2006 ئۆرگانەکانی یەکێتی بۆ ئەوەی ژمارەیەکی زۆری خەڵك بچێتە ڕیزەکانیان و کاتی دەنگدان بەقازانجی خۆیان دەنگیان پێبدەن لە ژێر ناوی ڕێکخراوی جۆراو جۆردا زیاتر لە 2000 کەسیان ناو نوس کردوە و بەڕەسمی پێناسی خانەنشینی وەزارەتی داراییان بۆ کردون بە ئیمزای خودی وەزیر ناویشیان لە لیستی موچەدا هەیە بەڵام تا ئێستا کە بەرواری 8 -6 - 2009 یە هیچکام لەوانە موچەمان پینەدراوە و پیمان وتراوە جارێ پیناسەکانتان کەپس مەکەن هەرکات موچەمان دانێ ئەوکاتە ئیمزای بکەن و کەپسی بکەن. من لە وەزارەتی دارایی دەپرسم ئەو 2000 هاوڵاتیە کە خۆم یەکێکم لەوانەو ئەوە ماوەی 3 ساڵە پیناستان بۆ کردوین تەنها بۆ جارێکیش موچەمان نەبینی و هەردەمەو بە بیانویەك موچەکانمان پینادەن بەبێ ئەوەی وەڵامێکی ڕاستیشمان بدەنەوە . ئایا موچەی ئێمە دەچێتە گیرفانی کێوە ئایا بایز تاڵەبانی دەتوانێت بۆمان شەرح بکات کە ئەمە دزی و گەندەڵی نیە.؟ ئایا ئەو لایەنەی کە ئێمەی ناونوس کردوەو پێناسی بۆ کردوین مانگانە لەلای جەنابتان لەسەر لیستی ناوی ئێمە موچە لای جەنابتان وەرناگرن؟ یان خۆشتان لەگەڵ ئەو لایەنە شەریکن و ئەو موچەیە وەك برا بەش دەکەن ئەگینا مەعقوڵە کەسانێك پێانسی ڕەسمی خانەنشینی وەزارەتی داراییان بە ئیمزای وەزیرەوە پیدراوە بەڵام تا ئێستا یەك دینار موچەیان پێنادرێت ئێمە دەمانەوێت وەزارەتی دارایی ڕونکردنەوە بدات لە سەر موچەی خانەنشینی ئەو کەسانەی کە لە ساڵی 2006 پێناسی ڕەسمیان لە لایەن وەزارەتەوە بۆ کراوەو بەڵام تائێستا بێ موچەن و کەسیش نازانێ موچەی ئەو ژمارە زۆرەی خەڵك کێ دەیخوات و دەچێتە گیرفانی چ بەرپرسێکەوە ئەگەر وەزارەتی داراییەکەی حوکمەتەکەی سلێمانی ڕونکردنەوەی نەبێت ئەوە دیارە وەزارەت بەشدارە لە بێ سەرو شوێن کردنی موچەی ئەو ژمارە زۆرەی خەڵکی سلێمانی و چیتریش ئێمە ڕازی نابین بە ناوی ئێمەوە موچە لە بودجە بدزن یان ئەوەتا موچەکەمان بۆ سەرف بکەن یان ئەوەتا ناومان ڕەش بکەنەوە یان ئەوەتا وەڵامێکی ئیجابیمان بدەنەوە تا بڕاواتان پێ بکەین کە دزو گەندەڵ نین... لە جیاتی هەمو ئەو ژنانەی کە لە ساڵی 2006 وە پێناستان بۆ کردون بە بیانوی پێدانی موچەی خانەنشینی ژنان
دایکی لاڤین....

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە