کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


داوامان ، ئازادکردنی خۆپیشاندەرانە دەستبەجێ!

Tuesday, 01/03/2011, 12:00


لە ڕۆژانی 17/2 بەدواوە خەڵكانێك لە خۆپیشاندانەکانی كوردستان ڕەش بگیر كراون و بێسەروشوێنن تا ئێستا ئازاد نەکراون وچارەنوسیان نادیارە. ئەم کردەوەیەى دەسەڵاتداران نیشانی ئەدات کە ئەوان دەستبەرداری توندوتیژی نەبوون دژ بە خۆپیشاندانەکانی کوردستان. ڕاگەیاندنی ئەوان کە باس لە هێورکردنەوەی بارودۆخەکە ئەکات تەنها مەبەست کۆتایی هێنان بە خۆپیشاندانەکانە نەک کۆتایی هێنان بە سەرکوت و بەکارهێنانی چەک لەبەرامبەر خۆپیشاندەراندا.
ئێمە ناڕەزایەتی توندی خۆمان بەرامبەر بەم توندوتیژیانەی دەسەڵات ڕادەگەیەنین و داواکارین کە بەندکراوەکان دەستبەجێ ئازاد بکرێن و دەست لە توندوتیژی و گرتن و ڕاوەدوونان هەڵبگرن. ئەمە یەكێكە لەداخوازیە هەنوكەییەكان و سازشى لە سەر ناكرێت. لێرەوە ڕایدەگەیەنین تا دەسەڵات بەرامبەر بە خۆپیشاندەران ئەم توندوتیژیە بەکار بهێنن ئەوە نیشانەی ئەوەیە کە دەسەڵات هیچ هەنگاوێك بە ئاڕاستەی هێورکردنەوەی بارودۆخەکەدا نانێت و نایانەوێ گوێ لە داخوازیەکانی خەڵك بگرن. هەربۆیە گوێ لە ڕاگەیاندنی دەسەڵات ناگیرێ کە ئیدعای دانیشتن و گفتوگۆ لەگەڵ خۆپیشاندەراندا دەکەن.

٢٨/٢/٢٠١١

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە