لەنێوان جنێوەکانی مەلا بەختیار و ماستاوەکەی عیماد ئەحمەد دا،،،
Wednesday, 24/11/2010, 12:00
لە ڕۆژی 21\11 \2010 داعیماد ئەحمەد کۆبونەوەیەکی کرد بۆ کۆمیتەکانی ئەڵمانیاو هۆڵەنداو چەند دەوڵەتێکی تر لە هۆڵەنداکە ژمارەیەکی زۆری لایەنگرانی گۆران و کەسایەتی گۆڕان تێیدا ئامادەبوون، ئامادەبوونی ئەم ئەندامانەی گۆڕان لە بەر خاتری چاوی کاڵی عیماد ئەحمەد یا لەخۆشەویستی تاڵەبانی نەبوو ، بەڵکو بۆ ئەوەبوو وەڵامێکی توندی عیماد ئەحمەد بدەنەوە ،چونکە پێشتر مەلای بێ عەمەل(مەلا بەختیار) ،کۆبونەوەی بەو ژمارەکەمەی کۆمیتەکان کردبوو، درێغی نەکردبوو لە قسە و سوکایەتی پێکردنی گۆڕان و ئەندامانی گۆڕان،، بە تایبەتی دکتۆر چیا کەمەلا زۆر دابەزیبووە سەری، زۆر قسەی نەشیاوی پێ گوتبوو،، ئامادەبوونی ئەم ئەندامانەی گۆڕان تەنها بۆ ئەوەبوو وەڵامێکی توندی بدەنەوە ، بەڵام کاتێک عیماد ئەحمەد هەست بە مەسەلەکە دەکات ، دەکەوێتە ماستاوکردن و پیاهەڵدانی دکتۆر چیا پاکانە کردن،،، لای ئامادەبووان دوو بۆچون دروست بوو یەکەمیان ئەوەبوو ئەیان وت ئەوقسانە بۆ ئەوەیە بۆ مەلای پینەکات،،، هەشبوو ئەی وت،کاک عیماد باش دەزانێت دوای فەوتی تاڵەبانی یەکیەتی ئەوەندەی تر سوک ا سەلیم دەبێت و کەسی نامێنێت،، ئەوە خەت ڕەجعەیە کە کاک عیماد بۆخۆی دای دەنێت و بەرنامە ڕێژی بۆ دەکات..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست