کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەیاننامەیەك : سەبارەت بەو هەرەشانەى ئاراستەى (دەنگى یەكگرتوو ڕادیوى گەرمیان).

Tuesday, 08/03/2011, 12:00


هاوڵاتیانى بەڕیزو خۆشەویستى كوردستان
ڕیكخراو و دەزگاكانى پاراستنى رەوشى رۆژنامەگەریى جیهان
لەكاتێكدا رۆژانە ئەو بارودۆخە ئەمن و ئاسایشەى كە لەكوردستان هەبوو لەلایەن حكۆمەت و دەزگا ئەمنیەكانى كوردستانەوە بەهاوڵاتیان دەفرۆشرایەوە، بەڵام دوابەدواى ڕووداوە خۆیناویەكەى 17شۆبات رۆژانە چینێكى گرنگى كۆمەڵگە كە رۆژنامەنووسانى كوردستانن لەلایەن دەزگا ئەمنیەكان و كەسانى نەناسراوە وگیانیان و دەزگاكانیان لەبەردەم مەترسیدان، لەدەڤەرى گەرمیانیش دوابەدواى ڕووداوەكانى 25شوبات لەشارى كەلار تا ئێستا چەندین دەزگاى ڕاگەیاندن و رۆژنامەنووسى دەڤەرى گەرمیان ژیان وگیان و دەزگاكانیان كەوتوونەتە بەردەم مەترسى و دواین حاڵەتێك كە لەگەرمیان ڕوویداوە لەڕیگەى كورتەنامەوە هەرەشە ئاراستەى دەنگى یەكگرتوو ڕادیوى گەرمیان كراوە، بۆیە ئێمە وەك دەنگى یەكگرتوو ڕادیوى گەرمیان هاوڵاتیانى كوردستان و سەرجەم گویگرانى خۆمان دڵنیا دەكەینەوە كە بەو هەڕەشانەى كەدەكرێتە سەر دەزگاكەمان ئێمە ناترسین و بەردەوام دەبین لەگەیاندنى زۆرترین زانیارى بە هاوڵاتیانى كوردستان. لەم چەند خاڵەى خوارەوەدا داواكاریەكانمان دەخەینەڕوو:
1. دەزگا ئەمنیەكانى دەڤەرى گەرمیان بەبەرپرس دادەنین لەپاراستنى گیان و ژیانى كارمەندان ودەزگاكەمان بەڕٍامبەر بەهەڕ هەڕەشەیەك كە لەسەر دەزگاكەمان دروست دەبێت.
2. داوكاراین لە ئیدارەى گەرمیان لەسنورەكە كە ئەركى پاراستنى گیانى سەرجەم رۆژنامەنووسانى گەرمیانى لەئەستۆیە ڵیكۆلینەوەى وورد دەست پى بكات لەو هەرەشەى كراوەتە سەر دەزگاكەمان و سەرجەم رۆژنامەنووسانى دەڤەرەكە.
3. داواكارین سەندیكاى رۆژنامەنووسان شیوازو فشارى مەدەنى نویى بەڕامبەر بەو هەڕەشانەى دەكرێت سەر رۆژنامەنووسان دەست پى بكات لە مانگرتن و خۆپیشاندان .

8.3.2011



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە