ولايه‌تى سه‌روكى هه‌ريم و ره‌شنوسى ده‌ستورى هه‌ريم به‌روه‌ كوێ؟!

Tuesday, 18/11/2014, 12:00


وروزاندنى مه‌سه‌له‌ى بروزه‌ى ده‌ستورى هه‌ريم له‌م كاتدا كومانيكى زورى دروست كردووه‌ لاى نوسه‌ران وجاوديرانى سياسى ،جونكه‌ دواى ئه‌وه‌ى له‌ روزى 30 / 6 / 2013 به‌زورينه‌ى ده‌نكى به‌رله‌مانتارانى كوردستان ده‌نك درا به‌ بروزه‌ ياساى دريزكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى ولايه‌تى سه‌روكى هه‌ريمى كوردستان بوماوه‌ى دوو سال كه‌ له‌روزى كه‌ له‌ 20 /8 /2013وه‌ ماوه‌كه‌ دريزده‌كريته‌وه‌ تاوه‌كو 19/ 8 / 2015،ياساكه‌ به‌زمارى 19 ى سالى 2013 قوه‌تيكى ياسايى وه‌ركرت دواى بلاوكردنه‌وه‌ له‌ رونامه‌ى ره‌سمى وقايعى كوردستان ، بويه‌ به‌بيى ياساكه‌ ئيتر قابيلى دريزكردنه‌وه‌ نيه‌ له‌ زير هه‌ر باساويك دا ،وه‌هه‌روها له‌ ماده‌يه‌كى ترى ياساكه‌ باسى ئه‌وه‌ى كردووه‌ كه‌ نابيت هيج ياسايه‌ك وبرياريك بيجه‌وانه‌ى ئه‌م ياسايه‌ بيت ، به‌لام له‌م كاته‌ ناسكه‌ى ئيستا به‌سه‌ر كوردستان دا كوزه‌ر ده‌كات دوباره‌ى مه‌سه‌له‌ى ده‌ستور و ماوه‌ى سه‌روكايه‌تى هه‌ريم له‌ ناو ميدياكاندا سه‌ريهه‌لدايه‌وه‌ و به‌جوريك هه‌ر يه‌كه‌و به‌كه‌يف و به‌رزه‌وه‌ندى خوى باسى ده‌كات بويه‌ به‌راى من هه‌موو ئه‌و بيرو بوجونانه‌ى له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌يه‌ ده‌كرين له‌سه‌ر مانه‌وه‌ى ئه‌م ولايه‌ته‌ ورابرسى بروزه‌ى ده‌ستورى هه‌ريم به‌و شيوه‌يه‌ى كه‌ ئيستا هه‌يه‌ له‌ مبالغه‌ كردن زياتر هيجى تر نيه‌ وه‌ له‌ روزانى رابردووا هه‌ندى به‌رله‌مانتارى كوردستان له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ى بروزه‌ى ده‌ستور ليدوانى سه‌يرو سه‌مه‌ره‌مان بيستوه‌ كه‌يه‌كيك له‌ به‌رله‌مانتاره‌كان رايكه‌ياند به‌رله‌مانى كوردستان ده‌سه‌لاتى هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستورى نيه‌ بيم وايه‌ ئه‌م ليداونه‌ راكردن بوو له‌ واقيع و ولاميكى شه‌رمنانه‌ بوو ، جونكه‌ ماده‌ى دووه‌مى ياساى دريزكردنه‌وه‌ى ولايه‌تى سه‌روكى هه‌ريم ئامازه‌ى به‌وه‌ كردووه‌ له‌ماوه‌ى ئه‌و دوو ساله‌ى له‌ياساكه‌ ديارى كراوه‌ ده‌بيت به‌ سازان ئه‌م بروزه‌ ده‌ستوره‌ هه‌مواربكريته‌وه‌ ، دياره‌ ئه‌م سازانه‌ به‌رله‌مان ده‌يكات جونكه‌ نوينه‌رى كشت فراكسيونه‌كانى حزبه‌ جياوازه‌كانى تيايه‌ ، وه‌ داوى هه‌مواريكردنه‌وه‌ بروزه‌كه‌ به‌ره‌زامه‌ندى هه‌موو لايه‌نه‌كان دواتر ده‌خريته‌ رابرسيه‌وه‌ .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە