له‌یادی جوانرۆی پاسۆكدا!
Sunday, 27/04/2014, 12:00
لاوانی شاری سلێمانی به‌هه‌موو بیروباوه‌ڕه جیاوازه‌كانه‌وه به‌وه ناسرابوونه‌وه كه دژه به‌عسن و به‌عس ناتوانی ده‌سته‌مۆیان بكات، هه‌موویان له‌یه‌ك خالدا هاوبه‌ش بوون کەئه‌ویش وه‌ستانه‌وه و نا وتن بوو بە سیاسەتەکانی رژێمی به‌عس. ئه‌مه سیفه‌تی لاوانی ئه‌وسای شاری سلێمانی بوو. ته‌نانه‌ت دیكتاتۆر سه‌دام حسینیش بۆخۆی دانی به‌م ڕاستیه‌دا نابوو.
زۆرن له‌وانه‌ی كه ژیانی لاوێتی خۆیان ته‌رخانكرد بۆ كاری سیاسی یان پێشمه‌رگایه‌تی له ڕیزی حیزبه سیاسیه‌كانی كوردستاندا له دژی رژێمی به‌عس، به‌لام نه‌ك خۆیان یان خێزانه‌كانیان ئاوڕێکیان لێ نەدرایەوە لایه‌ن حزبه‌كه‌نیانەوه به‌لكو ته‌نانه‌ت ناویشیان له‌ده‌فته‌ری یادگاریه‌كانیشدا سڕێنراونه‌ته‌وه.
كامه‌رانی عەبه‌ی كەریمه گێل ناسراو به جوانرۆ، كادرێکی پێشکەوتووی رێكخستنه‌كانی پاسۆك له شاری سلێمانی بوو. كامەران له‌سالی ١٩٦٥ دا له شاری سلیمانی له‌دایك بووه، له سالی ١٩٨٠دا په‌یوه‌ندی كرد به رێكخستنه نهێنیه‌كانی پاسۆك له شاری سلێمانی. كادرێكی چالاكی رێكخستنه‌كانی پاسۆك بوو له زۆر مه‌یداندا، به‌تایبه‌تی دابینكردنی كۆمه‌كی مالی بۆ حزبه‌كه‌ی. كامه‌ران له‌لایه‌ن ڕابه‌ریی پاسۆكه‌وه، به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن ئازاد مسته‌فا و ملازم كه‌ریم زۆر خۆشه‌وێست بوو هەروەها شوێنی ئیعتمادی تایبه‌تی ئه‌وان بوو، وه یه‌كێك بوو له دلسۆزترین كادرانی پاسۆك. كامه‌ران چه‌ند جار له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌منی سه‌رچنار و سلیمانیه‌وه بانگ كرا بۆ لێكۆلێنه‌وه ، به‌لام به لێهاتووی خۆی توانی خۆیانی لێ ده‌رباز بكات. كامه‌ران له‌گه‌ل هه‌ندی هاورێی پاسۆكی خۆیدا له‌كاته سه‌خته‌كانی ده‌سلاتی به‌عس له كوردستان توانین شه‌به‌كه‌ی رێكخستنی پاسۆك له‌شاردا زۆر فراوان بكه‌نەوە ، چەندین چالاكی ئه‌نجام بده‌ن.
جوانڕۆ ماوەیەک دەچێتە شاخ لە شیرەمەڕ بۆ پێشمەرگایەتی بەڵام هەر زوو دەنێردرێتەوە بۆ بەردەوام بوون لە کاری ڕێکخستنەکانی ناوشار. گیان لەدەستانی ئازاد مستەفا لای جونڕۆ کاریگەرییەکی دەروونی گەورەی هەبوو، ئەو هەمیشە یادگاری و قسەکانی ئەو سەرکردەیەی دەگێڕایەوە، هەروەها لەسەرەمەرگیشدا زۆر هەواڵی ملازم سەید کەریمی پرسیبوو کە لەبەرەکانی شەڕی ناوخۆدا زۆر بەماوەیەکی کەم شەهید کرابوو، بەڵام بەهۆی خراپی تەندرووستییەوە هەواڵەکەی پێنەدرا.
له كاتی شه‌ری ناوخۆی به‌ره‌ی جود و یه‌كێتی‌دا له سالای ١٩٨٢ دا ، كامه‌ران چه‌ند جارێ كه‌وته به‌ر هه‌ڕه‌شه و هه‌وڵی كوشتنی درا له گه‌ره‌كی سه‌رچنار.
كامه‌ران تاكو سالی ١٩٩١ خه‌ریكی كاری رێكخراوه‌ی پاسۆك بوو له شاری سلێمانی. له ڕاپه‌رینی ئازاری ١٩٩١ دا ده‌وری باشی بینی ،هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه له گه‌ل رێكخستنه‌كانی پاسۆكدا و له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ڕاپه‌ریوی سلێمانیدا ده‌ستیان كرد به‌چالاكی سه‌ربازی دژی مۆلگه‌كانی به‌عس له سلێمانی و ده‌ورووبه‌ریدا. له دوای ئازادكردنی كوردستان، جوانڕۆ وه‌كو به‌رپرسی ناوچه‌ی پاسۆك كاری ده‌كرد، تاكو كۆنگره‌ی یه‌كگرتن له گه‌ل پارتێدا. جوانڕۆ له مانگی شوباتی ساڵی ١٩٩١ دا له‌رێگای دكتۆره‌وه پێده‌ووتریت نه‌خۆشی هه‌یه، كاتێك دكتۆر پێده‌لێت له‌وانه‌یه نه‌خۆشیه‌كەت كوشنده‌بێت. ئه‌وێش بیر ده‌كاته‌وه كارێكی خۆكوژی ئه‌نجام بدات له‌دژی یه‌كێك له‌سه‌ركرده‌كانی به‌عس له شاری سلێمانی. كامه‌ران پیلانی داده‌رێژێ بۆ كوشتنی به‌رپرسی مونه‌زه‌مه‌ی حزب له شاری سلێمانی. له رۆژی ٢٢ شوباتدا ئوتومبیله‌كه‌ی خۆی بۆمب رێژده‌كات و له‌به‌رده‌م قوتابخانه‌ی فرێشته‌دا ده‌وه‌ستێ بۆ ئه‌وه‌ی كاتێك مه‌سئولی مونه‌زه‌مه دێته ده‌رێ خۆی به ئوتومبیله‌كه‌یدا بته‌قێنێته‌وه، به‌لام له‌كاتی هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی ئوتومۆبیلی ئه‌و به‌رپرسه ، كامه‌ران به‌ره‌وڕوی ده‌چێت ، به‌لام له‌و كاته‌دا منداڵێ به به‌رده‌م ئوتومبیله‌كه‌ی كامه‌ران تێده‌په‌رێت وكاره‌كه له كامه‌ران تێك ده‌دات و ئه‌و به‌رپرسه دڕنده‌یه‌ش ڕزگاریده‌بێت.
جوانڕۆ سەرەڕای ئەوەی کە چەندین جار لە لایەن کەس وکار ودکتۆرەوە ئاگاداردەکرایەوە کە پشوو بدات، و بەتایبەت ئەو جێگەیەی کە پێشمەرگایەتی لێدەکرد ناوچەی پێنجوون بوو کە کارێکی زۆر خراپی لەسەر تەندرووستی ئەو هەبوو، بەڵام حەماسی ئەو بۆ کاری سیاسیی کارێکی کردبوو کە گوێ بەباری تەندروستی خۆی نەدات،
جوانڕۆ ئه‌ندامی كۆنگرەی یانزەی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو کە بەکۆنگرەی یه‌كگرتن ناسرابوو كه له هه‌ولێر به‌سترا، قسه‌كانی لە کۆنگرەکەدا بووه جێگای سه‌رنجی ئاماده‌بووانی كۆنگره ، وه به‌تایبه‌تی به‌رێز مسعود به‌رزانی.
له سالێ ١٩٩٥دا نه‌خۆشیه‌كەی جوانڕۆ په‌ره‌دەسێنی، هه‌رچه‌نده دوای زۆری له حیزب كرد كه‌كارێكی بۆ بكات بینێرن بۆ چاره‌سه‌ری بۆ ده‌ره‌وه‌ی وولات، به‌لام حیزب نه‌ك كارێكی بۆ نه‌كرد، تانانه‌ت كۆمه‌كی مادیشی نه‌كرد. له‌هه‌مان ساڵدا له‌لایه‌ن كه‌سوكاریه‌وه كاری بۆ ده‌كرێت و ده‌یبه‌نه وڵاتی ئه‌لمانیا، به‌لام به‌داخه‌وه كار له‌كار ترازابوو، له نه‌خۆشخانه‌ی رۆستۆك پاش ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ی به مانگێك لە ٢٧ی ئۆگستی ١٩٩٥گیانی له‌ده‌ست دا. به‌داخه‌وه پارتی هه‌ولی نه‌دا كۆمه‌كی كه‌سوكاری بكات بۆ بردنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كەی بۆ كوردستان، بۆیه كه‌سوكاری بریاریان دا له‌ئه‌لمانیا به‌خاكی بسپێرن لە شاری ڕۆستۆک.
ئێستا جوانڕۆ خاوه‌نی دووكوڕی جوانه به‌ناو داركۆ و باکۆ كه ته‌منیان ٢٧ ساڵ و ٢٠ ساڵه. به‌رزوبه‌رێز بێت یادی جوانڕۆ و هەموو ئەو مرۆڤە تێکۆشەرانەی کە بەتەنیا بۆخۆیان نەژیان و خەمی خەڵکانی تریان لەکۆڵنابوو.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست