مه‌ڵبه‌ندی 25 ی ده‌ربه‌ندیخان وحه‌مه قاشتی و مه‌لا به‌ختیار
Friday, 17/07/2009, 12:00
ئه‌و یه‌كێتیی یه‌ی که خۆیان گوته‌نی،ته‌قله‌یان به فیل لێده‌دا و، له ئاستی هه‌موو
هێزه سیاسیه‌کانی گۆڕه‌پان، خۆیان کردبوو به قوله‌ی قاف و دنیاش به مێرووله، ئه‌وه‌تا ئێستا ڕه‌نگیان زه‌رد بووه و له تاو ڕق و كینه‌ی خه‌ڵك و شه‌پۆلی دزی و خیانه‌ته‌کانیان
له دوا په‌له قاژه‌ی مه‌رگ دان و،له جنێو و سوکایه‌تی به که‌سه‌کانی خۆیان،هیچیان پێ نه‌ماوه..مه‌لا به‌ختیار نزیه‌که‌ی هه‌فته‌یه‌ک له خۆشترین شوێنی ده‌ربه‌ندیخان مایه‌وه و به سه‌دان مه‌ستاوچی و مه‌سینه هه‌ڵگری له خۆی خڕ کردبوو به‌حسابی خۆیان هاتوون بانگه‌شه بکه‌ن بۆ مه‌سعود و لقی 66 که ده‌یانزانی ده‌ربه‌ند خۆیان خۆش و پشتیان لێ کراوه،جا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند که له‌جنێوو ته‌ڵاق خواردن دا بێ وێنه‌یه،ئه‌گه‌ر یاسا و سیسته‌می گوزه‌ران هه‌بوایه، ده‌بوو ئه‌و پیاوه له شاخ که‌پرێکی بۆ بکه‌یت و به‌دووری بگریت له مرۆڤ چونکه هه‌موو که‌سێك له دیده‌ی بێ مرۆڤی خۆیه‌وه ته‌ماشا ده‌کات،ئه‌م دوو فس فس پاڵه‌وانه‌ی لیستی که‌ره گه‌نده‌ڵه‌که ،له سه‌ره مه‌رگی خۆیان و یه‌کێتیه‌که‌یان دا که‌وتونه‌ته ده‌ستڕێژ کردن به چه‌کی ناوگه‌ڵیان بۆ گه‌نج و خه‌ڵکانی هه‌وادارانی لیستی گۆڕان.. مه‌لا ئه‌وه‌نده بێ ئاگایه وا ده‌زانی تا ئێستاش هه‌ر که‌باب به ده‌یه و ده‌توانێ ئه‌و شکسته‌ی خۆیان له ڕێگه‌ی ته‌کیه و پیاو ماقوڵانی ده‌ربه‌نیخان بشارنه‌وه.
مه‌لا هه‌ستا بۆ خۆشکردنی جێگه‌ی خۆی بۆ 1 هه‌فته، به ده‌یان ده‌فته‌ری له خانووه کۆنه‌که‌ی عادل شکور له سه‌ر که‌ناری سیروان سه‌ف کرد‌و به‌هه‌شتێکی بۆ خۆی دروست کرد،پاشان که‌وته گه‌ڕان به چه‌ند ماڵێکدا ڕێزم هه‌یه بۆ هه‌ندێك له‌و ماڵانه به به‌خشیه‌نه‌وه‌ی پاره‌ی ئه‌م میلله‌ته ڕه‌ش و ڕوته.
مه‌لا له جیاتی ئه‌وه‌ی سه‌ردانی ماڵی شه‌هید (ئه‌شره‌ف) بکات که به ته‌نها باڵێکه‌وه
دام و ده‌زگاکانی ئه‌وه کاته‌ی به‌عسی هێنابووه زه‌لزه‌له،دوایی به به‌رچاوی هه‌موو خه‌ڵکی ده‌ربه‌ندیخانه‌وه به دوای سه‌یاره‌دا ڕاکێشرا، که‌چی ده‌ڕوات سه‌ردانی ماڵی (سه‌رداری والی) ده‌کات.
مه‌لا له جیاتی ئه‌وه‌ی دوو ماڵه شه‌هیدی وه‌ك شه‌هید (ته‌نیا.باقی حاجی عه‌زیز.هیوا) و ده‌یانی تر به‌سه‌ر کاته‌وه، که‌چی سه‌ردانی ماڵی کۆنه‌جاش و سه‌ردانی ته‌کیه‌کانی شێخ محه‌مه‌د و مه‌لا حسین ده‌کات هه‌ر یه‌که‌و سه‌ر و سه‌یاره و ده‌فته‌ریان بۆ جێدێڵی و پێاوه‌تی به‌سه‌ر ئاوی حه‌مامه‌وه ده‌کات...مه‌لا سه‌ردانی ماڵی پێشمه‌رگه‌یه‌کی دێرینی کرد خۆم دانیشتبووم،له یه‌که‌م قسه‌یه‌وه تا کۆتای قسه‌کانی جنێو بوو به چه‌ند سه‌رکرده‌یه‌کی گۆڕان، نامه‌ردانه هات به ژن و خۆشکیاندا و به‌ڵام مه‌خابن که‌س نه‌یوێرا بڵێ، ئه‌ی مه‌لا ژنی حیمایه‌که‌ت بۆ داگیر کرد؟
مه‌لای خه‌واڵوو زانی هیچی پێ ناکرێت مامه‌ی بانگێش کرد و خۆی له‌و قه‌یرانه ڕزگار کرد..با بێمه سه‌ر حه‌مه قاشتی که ناوی ئه‌سڵی حه‌مه کولیچه‌یه و خه‌ڵکی قاشتیه و کۆنه پیشمه‌رگه‌یه و تازه‌ترین جه‌رده‌یه و ته‌ڵاقخۆرێکی عه‌جایبه...
ئه‌م ده‌روێشه‌ی مامه، ئه‌مه‌نده شاره‌زای له یاری وه‌ره‌ق و جنێودان و ته‌ڵاق خواردن هه‌یه نیو ئه‌وه‌نده شاره‌زی سیاسه‌ت و خزمه‌ت کردن نیه،ئه‌گه‌ر ئه‌و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند نه‌بوایه ئێستا هه‌وادارانی گۆڕان ئه‌وه‌نده زۆر نه‌ده‌بوون،بۆیه سوپاسی ده‌که‌ین که به کرده‌وه‌کانی سیاسه‌تی ی.ن.ک. ی بۆ خه‌ڵکی ده‌ربه‌ن خسته‌ڕوو..
ئه‌م ده‌روێشه له ساڵی 1988 له ماڵی حه‌مه‌خانی حاجی دارا درێژه‌ی به خه‌باتی دا و بوو به جاشمه‌رگه..ماوه‌ی 2 ساڵ نابێ بووه به لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند خۆی گوته‌نی نه‌سریه‌یه‌کی 15 ملێونی هه‌یه و به‌س،ئه‌ی ئه‌مانه‌ی له کوێ بوو....
خانوویه‌کی هه‌یه له ده‌ربه‌ن ئه‌وه‌نده گه‌وره‌یه بووه به مه‌وقیفی پاس خه‌ڵکی ده‌ڵێن لای ماڵی حه‌مه قاشتی دابه‌زین هه‌یه، هه‌ر له هه‌مان خانوو به کاشی نووسراوه:
هژا من فچل ربی ،که کاشیه‌که‌ی مه‌تری 100 دۆلاره 4 مۆنیکای له ڕێگه‌ی حوته‌که‌ی نۆکانه‌وه له ئیشدایه به‌نزینخانه‌یه‌ك له خواری ده‌ربه‌ن خانوویه‌ک له سلێمانی و یه‌کێکێش له گوندی ئه‌ڵمانی 2 سه‌یاره‌یه‌ک بۆ کوڕه‌که‌ی که ته‌مه‌نی 17 ساڵه به 250 وه‌ره‌قه به مه‌رجێك هاوته‌مه‌نی ئه‌و له پارکی شاری ده‌ربه‌ن پاره‌ی شه‌ربه‌تێکیان پێ نیه سه‌گێک بۆ کوڕه‌که‌ی به 17 وه‌ره‌قه و ڕۆژی 1 کیلۆ گۆشت بۆی.. ئه‌مه‌یه نوێ بوونه‌وه،
ئه‌مه‌یه که‌ڵه دزه‌کانی لیستی که‌ره‌دێز..
خه‌ڵکی ده‌ربه‌ندیخان زۆر باش له‌م جۆره جانه‌وه‌رانه شاره‌زا بوون و محاڵه جارێکی تر
به مه‌نجه‌ڵی تیڤاڵ و ماکسی و لیباسی ئافره‌تان و موبایل هه‌ڵخه‌ڵه‌تێن و محاڵیشه له هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه‌ی ئه‌م ئه‌م پیاوه سوکانه‌ی مێژوو بترسن..
خه‌ڵکی ده‌ربه‌ندیخان هه‌رگیز ئه‌وه‌یان بیر ناچێ که 18 ساڵه ئه‌مانه نه‌یانتوانیوه و نه‌یان وویستووه، فلته‌رێک بۆ ئاوی خواردنه‌وه‌ی ده‌ربه‌ن بهێنن و خه‌ڵکی له مه‌ترسی نه‌خۆشی ڕزگار بکه‌ن،خه‌ڵکی ده‌ربه‌ن هه‌رگیز ئه‌وه‌یان بیر ناچی که تاڵه‌بانی 18 ملیۆن دۆلار بۆ تونێلی ئه‌زمڕ سه‌رف ده‌کات به‌ڵام گوێی له مردنی سه‌دان که‌س نییه له سه‌ر ڕێگای ده‌ربه‌ن /سلێمانی...ئه‌مانه وه‌ک خۆیان ته‌ماشای میلله‌ت ده‌که‌ن که چاویان له ئاستی هه‌موو شتێکی جوان داخستوه و، هه‌روایش ده‌زانن میلله‌ت نووستوه و ساڵ ساڵی 1991 ه،ئه‌مه به‌شێک بوو له دزی و کرده‌وه‌کانی حه‌مه قاشتی ، ئه‌گه‌ر له هه‌ڕه‌شه کردن و سوکایه‌تی کردن به خه‌ڵک به‌رده‌وه‌م بێت ئه‌وا به‌م نزیکانه هه‌واڵی داوێن پیسی و گه‌نده‌ڵیه‌کانی خۆی و ماڵه‌که‌ی (سه‌ید عومه‌ری) جێگری، ده‌خه‌مه ڕوو.
تکایه چاوه‌ڕێی هه‌واڵی تازه بن.
مه‌ڵبه‌ندی 25 ده‌ربه‌ندیخان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست