نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسه قه‌له‌مفرۆشه‌کانی ده‌سه‌ڵات، ساهیره قادر وه‌ک نموونه
Tuesday, 15/09/2009, 12:00
کوردستانپۆست: پاش بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م نووسینه، له سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک به ڕۆژنامه‌ی خه‌بات په‌یوه‌ندییمان پیوه‌کرا و ده‌ڵێت که ئه‌و وێنه‌یه، وێنه‌ی کچێکی تورکه، ئاسۆ عه‌لی به‌کاری هێناوه بۆ نووسینه‌کانی ساهیره قادر.********************************
له کوردستانپۆستدا و له توێی سێ به‌شدا، به‌ڕێزێک به ناوی کاردۆ چاوشین، لیستی جاشقەڵەمەكانی پارتی و یەكێتی بڵاوکرده‌وه، پێشه‌کی ده‌ستخۆشی لێده‌که‌م، دیاره ئه‌وه‌نده‌ی پێویست، له‌و سێ لیسته‌دا زۆربه‌ی ئه‌و ناوانه‌ی له خۆ گرتبوو، که ئه‌مڕۆ ئه‌و قه‌ڵه‌مفرۆشانه‌ی ده‌سه‌ڵات، هاریکاری گه‌نده‌ڵ و خائین و خۆفرۆشه‌کانی مافیای ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ن، هه‌رچه‌نده مه‌به‌ست له‌و نووسینه ته‌نها ڕیزکردنی ناوه‌کان بوو، نه‌ک کردار و شێوازی کارکردنی قه‌ڵه‌مفرۆشه‌کان.
من لێره‌دا ده‌مه‌وێت به شێوه‌یه‌کی کورت دیارده‌یه‌کی گرنگی ئه‌و قه‌ڵه‌مفرۆشانه ئاشکرا بکه‌م، سه‌باره‌ت به شێوازی کارکردنی هه‌ندێک له‌و که‌سانه، ئه‌گه‌ر بۆم کرا به دوایدا نووسینی تریش ده‌نووسم، لێ ئه‌وه‌ی لێره‌دا مه‌به‌ستمه، که بیخه‌مه ڕوو ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌یه:
جیاوازی مرۆڤ له‌گه‌ڵ گیانداره‌کانی تردا، قسه‌کردن و نووسینه، قسه‌کردن، نووسین به واتا ده‌ربڕینی هه‌ست و خۆشییه‌کان، مادام مرۆڤ هه‌ست و خۆشی هه‌یه، بکه‌سه‌که‌نیش زۆرن، ۆ هه‌ر یه‌که به‌یه‌کدادان و جیاوازی له نێوان هه‌ست و خۆشییه‌کان دروست ده‌بێت، بۆچوون و لێکنه‌چوونی هه‌سته‌کان، ده‌بێته مایه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌کتردا، ڕه‌خنه سه‌ره‌نجامی ده‌ربڕینی هه‌ست و خۆشیی و بیرکردنه‌وه‌ی جیاوازه، گوێنه‌گرتن و ڕێزنه‌گرتن له بیروبۆچوونه‌کانی یه‌کتر، به‌یه‌کدادان و توندوو تیژی لێده‌که‌وێته‌وه.
ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه، کورته‌ی مه‌به‌سته‌که‌مه، که له‌و بواره‌دا مێژووی چالاکیی و بزووتنه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تییه، که له هه‌موو گیانداره‌کانی تری جیاکردۆته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه ببه‌ستینه‌وه به باسه‌که‌مانه‌وه، دێمه سه‌ر قسه‌کردن له سه‌ر ئه‌وه‌ی، کاتێک نووسه‌ر، یان قسه‌که‌رێک، واز له هه‌ست و ده‌ربڕینه‌کانی خۆی ده‌هێنی و ده‌بێته زمانحاڵی تاقم و گروپ و ده‌سه‌ڵاتێکی زاڵ، ئه‌و که‌سه له خاوه‌ندارێتی خۆی ده‌بێته‌وه، ده‌مێته ده‌مڕاستیی خواست و حه‌زه‌کانی ئه‌وان. ده‌بێته نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسێکی قه‌ڵه‌مفرۆشی ده‌ربار. جیاوازی له نێوان له‌شفرۆش و نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسێکی ده‌رباردا، نییه. له پێناو بڕێ پاره‌دام له‌شفرۆشێک خۆی ڕووتده‌کاته‌وه و خۆی ده‌خاته به‌ر ده‌ست که‌سێکی هه‌وسباز تا خۆی تێدا خاڵی بکاته‌وه، نووسه‌ره‌که‌ش، قه‌ڵه‌مه‌که‌ی ده‌خاته به‌ر ده‌م خزمه‌تیی ده‌سه‌ڵاتی زاڵ و بۆ بڕێ پاره قه‌له‌مه‌ی پێده‌فرۆشێ. له‌شفرۆش بۆ ساتێکه، دوای ئه‌وه ده‌چێته لای کڕیارێکی تر، قه‌له‌مفرۆشیش، بۆ سه‌رده‌مێکه، کێ زۆرتری پێ‌بدا، قه‌ڵه‌مه‌که‌ی بۆ ئه‌و داده‌که‌نێ. مه‌رج نییه له‌شفرۆش به مێشک و به‌هزر ته‌سلیم بێت، قه‌ڵه‌مفرۆشیش هه‌رئاوا. له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو لێکچوونه‌دا که‌چی قه‌ڵه‌مفرۆش سووکتر و ڕیسواتره، چونکه له‌شفرۆشه‌که ئه‌گه‌ر زیانێکی هه‌بێ، ته‌نها بۆ خۆیه‌تی، به‌ڵام قه‌له‌مفرۆشه‌که زیانی بۆ کۆمه‌ڵگا و ده‌وروبه‌رێتیی.
قه‌ڵه‌مفرۆش سووکترین زینده‌وه‌ری نێو ده‌سه‌ڵاته، هه‌روه‌ک چۆن له‌شفرۆشێک له‌ناو کۆمه‌ڵگادا به چاوێکی سووک سه‌یرده‌کرێت، بۆیه له‌شفرۆشه‌کان به دزییه‌وه و به ده‌مامکه‌وه هه‌ندێک جار خۆیان نیشان ده‌ده‌ن، له‌کاتیی پێویستیشدا ماکیاجی ڕووی خۆیان ده‌که‌ن، تا ئاره‌زوو و هه‌وه‌سی کڕیاره‌کان ڕاکێشن، ئاواش نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسی ده‌رباریش به‌و شێوه‌یه ڕه‌فتار ده‌کات.
خوێنه‌ری خۆشه‌ویست..
ئیستا که‌مێک له مه‌به‌سته‌که‌م نزیکتان ده‌خه‌مه‌وه، ئه‌و نهێنییه‌تان بۆ ئاشکرا بکه‌م، که ئه‌مڕۆ کۆمه‌ڵیک که‌سی نه‌فسنزمی قه‌ڵه‌مفرۆش، بۆ جوانکردنی ڕوخساری خۆیان، بۆ فرۆشتنی له‌شی قه‌له‌مه‌که‌یان ڕێگایه‌کی تریان دۆزیوه‌ته‌وه تا بازاڕی خۆیان گه‌رم بکه‌ن، چه‌ند نووسه‌رێکی پارتی سووک و سه‌لیم، قێزه‌وه‌ند، ده‌زانن پێگه‌یه‌کیان نه‌ماوه و که‌س نووسینه‌کانیان ناخوێنێته‌وه، ڕێگه‌یه‌کی تریان دۆزیوه‌ته‌وه بۆ بازاڕگه‌رمیی خۆیان، له بری ناوی خۆیان، ناوی خانمێک له خۆیان ده‌نێن، دوایی ئه‌وه له تۆڕی ئینته‌رنێتدا و له سایته ئه‌وروپیی و ڕووسی و بیانییه‌کاندا وێنه‌ی کچێکی چاوشینی قژزه‌ردی جوان ده‌دۆزنه‌وه، به‌و ناوه‌وه قه‌له‌مه‌کانیان بۆ خوێنه‌ر داده‌که‌نن و ده‌نووسن، تا خوێنه‌ری تینوو، خوێنه‌ری بێ ئه‌زموون، خوێنه‌ری چاوباشقاڵ، کلیک له سه‌ر نووسینه‌کانیان بکات، ڕیکلامکردن بۆ له‌شی قه‌ڵه‌مفرۆشێک، به‌و شێوه‌یه بازاڕگه‌رمکردنه بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی که که‌س تاقه‌تی خوێندنه‌وه‌ی نووسه‌رێکی ده‌رباری سمێڵبابریی نییه.
ئه‌مڕۆ زۆر له‌و سایتانه‌ی، که بۆ ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه ڕیکلام ده‌که‌ن، ناو به‌ناو به‌وێنه‌ی ژن و کچی جوان ده‌یڕازێننه‌وه و له جامخانه‌ی سایته‌کاندا ده‌دره‌وشێنه‌وه، کێ له بیری دێ، پێش ماوه‌یه‌ک نووسه‌رێکی پارتی به ناوی تریفه شوانییه‌وه په‌یدا بووبوو، وێنه‌ی ژنیان بۆ دانابوو، که‌چی هه‌ستت ده‌کرد نووسینه‌که سمێڵزلێکی بابڕه بیرده‌کاته‌وه، ئه‌مڕۆش کچێکی چاوشێن به ناوی (ساهیره قادر) په‌یدا بووه، هه‌ر وه‌ک پیاوێکی ناو ده‌زگای پاراستن نێرانه و پیاوانه ده‌نووسێ، ده‌زانن ئه‌و ساهیره قادره کێیه؟ ناوی ته‌واوی ئه‌و ساهیره خانه، ئاسۆ عه‌لییه، ڕۆژنامه‌نووسه‌که‌ی خه‌باته.
خوشکه ئاسۆ عه‌لی قه‌ڵه‌مه‌که‌ی ڕووتکردۆته‌وه له سایته‌که‌ی هیشام عه‌قراویدا بۆ کڕیار ده‌گه‌ڕێ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست