(عه‌بدوڵره‌حمان سديق) له‌ ئيسلاميه‌كی ميان ڕه‌وه‌وه‌ بۆ سيخوڕی پاراستن

Thursday, 01/03/2012, 12:00


رۆژانێك يه‌كێك له‌و ئه‌ندامانه‌ی يه‌كگرتووی ئيسلامی كه‌ جێگای ئۆميدبوو عه‌بدولڕه‌حمان سديق بوو ئه‌وه‌نده‌ ميانڕه‌و بوو، كه‌ سه‌رنجی زۆرێكمانی ڕاكيشابوو، بۆ زۆر سيمنارو ديالۆگ به‌شدار ده‌بوو، هه‌ميشه‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌ی ده‌دا تا زمانی ليكتيگه‌يشتن بسازينيت و به‌ چه‌ندين به‌ڵگه‌ی ئاينی و ميللی و په‌نده‌وه ‌ زه‌مينه‌كه‌ی ده‌ڕه‌خساند جێگای ئۆميدمان بوو.
وه‌لێ دوای ئه‌وه‌ی وازهينانی خۆی له‌ يه‌كگرتووی ئيسلامی رأگه‌ياند دووجار خۆشه‌ويست بوو، به‌وه‌ی به‌ هه‌مان ميتۆد و به‌رنامه‌ی يه‌كتر قبۆڵ كردنه‌وه‌ به‌ شێوازێكی نوێ له‌ ڕێگه‌ی سه‌نته‌رێكی مه‌ده‌نيه‌وه‌ ئه‌و كار و چالاكيانه‌ی ئه‌نجامده‌دا، به‌لای كه‌سدا بای نه‌ده‌دا، به‌ڵام وه‌ك رۆشنبيرێك كه‌ نزيك بووم له‌م پياوه‌وه‌، ماوه‌ی زياتر له‌ ١٣ مانگه‌ زۆر به‌ خراپی گيڕه‌كه‌ی گۆڕيی و به‌لای عيلمانيه‌كاندا ١٨٠ پله‌ داشكاندووه‌ و، تا ئه‌وه‌ی چه‌ند جارێك ناراسته‌و خۆ ئه‌وه‌ی پێگوتراوه‌ ئاسايه‌ به‌لای عيلمانيه‌كاندا بيت به‌لام ئاسايی نيیه‌ به‌لای بنه‌ماڵه‌ی بارزانيدا زۆر بايده‌يته‌وه ‌و، تا ئه‌وه‌شمان زانيبوو كه‌ چه‌ند جارێك به‌ نهينيه‌وه‌ مه‌سرۆر بارزانی و فازيل ميرانی بينيوه‌، تا ئه‌وه‌ی زه‌مينه‌ی بۆ ڕه‌خسێنراوه‌ به‌ ناوی كه‌سايه‌تی بێ لايه‌ن و سه‌ربه‌خۆ بكرێته‌ سه‌رۆكی كۆميسۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و وه‌ك تاكه‌ كانديدی مه‌سعود بارزانی ده‌ستنيشانكراوه‌ بۆ ئه‌و پۆسته‌!
هه‌رگيز باوه‌ڕم نه‌بووه‌ كه‌ ئه‌م مامۆستا عه‌بدوڵره‌حمان سديق ه‌ عه‌ياره‌ ٢٤ ئيسلامی و عيلمانيه‌ كاری نهينی بۆ پاراستنی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بكات..تا ڕۆژی ٢٧ی٢ی ٢٠١٢ كه‌ گرۆپی بارزانيزم كۆريكيان بۆ ئه‌و عه‌بدولره‌حمان سديقه‌ به‌ستبوو، تا به‌ هه‌موو توانای خۆی باسی كاريزمايی و سمبولی رابه‌رايه‌تی مسته‌فا بارزانی بكات، وه‌ك وه‌ڵام ده‌رێك بۆ ئه‌رسه‌لان بايز و يه‌كيتی نيشتيمانی وئۆپۆزيسۆن كه‌ له‌سه‌ر لابردنی وێنه‌كه‌ی مه‌لا مسته‌فا پارتی و بنه‌ماله‌و شێخانی بارزان هاتنه‌ سه‌ر خه‌ت وتوڕه‌بوون به‌ ئه‌ندازه‌يه‌ك هه‌ريه‌كه‌ له‌ مه‌سرۆر بارزانی و مه‌نسور بارزانی و شێخ ئه‌دهه‌م بارزانی له‌ كه‌ناڵه‌كانی خۆيان و تۆری كۆمه‌ڵايه‌تی فه‌يس بووكه‌وه‌ هێرشيان كرده‌ سه‌ر ئه‌رسه‌لان بايز !
عه‌بدوڵره‌حمان سديق بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته‌ مسۆگه‌ر بكات، ده‌يانجار وتوێتی مه‌لا مسته‌فای بارزانی تاكه‌ سه‌ركرده‌يه‌ بۆ ئه‌و قۆناغه‌و ڕه‌مزی ميلله‌تی كورده‌!
هه‌ر بۆ زانياری خوێنه‌ران ئه‌م عه‌بدوڵره‌حمان سديقه‌ دووجار فازيل ميرانی به‌ نهێنی بينوه ‌و ٣ جار كوڕه‌كانی مه‌سعود و جارێكيش نيچيره‌ڤان بارزانی بينوه‌، هه‌موو جارێكيش شه‌كرۆكه‌ی خۆی وه‌رگرتووه‌، كه‌ناڵه‌كانی پارتی و بنه‌ماله‌ش تۆ هه‌موو كايه‌كان ئه‌و بليمه‌ته‌ دێنن تا روويان زياتر زه‌رد بكاته‌وه‌..
با دوا پرسيارمان ئه‌وه‌ بێت بۆچی، بنه‌ماله‌ی بارزانی له‌و هه‌موو كه‌سايه‌تيانه‌ی خۆيان عه‌بدوڵڕه‌حمان سديق يان هه‌لبژاردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بيكه‌نه‌ سه‌رۆكی كۆميسۆن يا سه‌رۆكی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ له‌ كوردستاندا؟
هه‌مووان ده‌زانين هه‌ر كه‌سێك به‌ فلته‌ره‌كانی پاراستن تێنه‌په‌رێت ئه‌وا هه‌رگيز له ‌ناو پارتی و سنووره‌كه‌ نابێته‌ هيچ!
نمونه‌ش گه‌لێك زۆره‌، له‌وانه‌ حه‌مه‌سه‌عيد حه‌سه‌ن و مه‌هاباد قه‌ره‌داغی و دوو نووسەره‌ ده‌رباره‌كه‌ی ئه‌مرۆی هه‌ولێر.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە