کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تیرۆركردنى سەردەشت و هەوڵی تیرۆركردنى چوار رۆژنامەنووسەكەى چەمچەماڵ یەك پلان بوو

Saturday, 08/05/2010, 12:00


فەرحان مەنتك چەند رۆژێك لەمەوبەربەدیاری كراوى رۆژی 29/4/2010 لەماڵپەڕی كوردستان پۆستدا بابتێكم خوێندەوە كە دەربارەى ئەوە نوسرابوو پارتى لەچەمچەماڵ لەباشورى كوردستان بەنیازە چوار رۆژنامەنووس لەستافی گۆڤارى مانەوە تیرۆربكات كە ناوەكانیان بەمشێوەیە هاتبوو ئاكۆ محەمەد شوانى هەژاربابان بارم سوبحی- ئاسۆشوانى -
بەهۆى نوسینى بابەتێك لەسەر مەسعود بەرزانى سەرۆكى هەرێمى كوردستان .
من بەش بەحاڵی خۆم كە ئەو بابەتەم بینى و خوێندەوە سەرەتا بەشێوەیەكى رۆتینی وەرم گرتوو پێم وابوو ئەو دەنگەش وەك دەنگەكانى تر وایە كە زانیاری ناو حزبەكان بەتایبەت دەزگا حەساس و نهێنییەكانیان ئاشكرا دەكەن و كەس گوێیان لێ ناگرێت .
منیش وەك خوێنەرێك و وەك كەسێك كەبەردەوام بەدواداچوونم بۆ روداوەكان هەیە و بەبەردەوامى چاودێری رەوشی كوردستان و سیاسەتى حزبەكان دەكەم هەر وەك ئەوانە بیرم كردەوە كەئێستا لەسەرەوە ئاماژەم پێكردن.
لەهەمان كاتیشدا ئەوە بەخەیاڵمدا هات كە ئەو كارە لەپارتى دەوەشێتەوەو زۆر زۆر بەكارى پارتى و پارتى پەرست و دەروێشەوكانى بنەماڵە و خانەوادەى مەلامستەفا بارزانى دەچێت,
لەهەمانكاتدا لەخۆم پرسی باشە بۆ وانییە؟ یان بۆ ئەم هەواڵًە راست نییە ؟ باشە هەر پارتى نەبوو لەكەركوك سۆرانى مامەحەمەى تیرۆركرد هەرپارتى نەبوو لەكەركوك دكتۆر عەبدلستار تاهیر شەریفی تیرۆركرد هەرپارتى نەبوو لەسلێمانى و لەئارامترین شوێنى كوردستان و عێراق دا ویستى ئەحمەد میرە بكوژێت هەر پارتى نەبوو نەبەز گۆرانى دایە بەرشەق و لێدان و لەهەولێر دەربەدەرى كرد ؟ ئیتر بۆنا ؟بۆچی ئەو چوار كەسەش نەكوژێت ؟
خۆ هەر چەند رۆژێك و چەند بەیان نامەیەكەو تەواو ئیتر دڵسۆزەكانى بنەماڵە وەك بەرزەكى بانان بۆی دەردەچن و كەس پێیان نالًێت پشتى چاوتان برۆیە .
بەهەرحاڵ من لەخوێندنەوەى بابەتەكە بەدواوە هەروا بیرم دەكردەوەو كەوتەمە گومان و پرسیار كردن و كەوتمە وێزەى ئەو سەرچاوەو كەسە ناسیاوونزیكانەى كە لەناو پارتى هەمن و هەندێجار ئاگایان لە بڕیارە نهێنییەكانى پارتى هەیەو كەم تازۆر ئێمەومانان دەتوانین لەزارى ئەوانەوە هەندكیاَن ببیستین و دزەبكەنە دەرەوە .
پاش چەند رۆژێكى زۆر كەم پەیوەندیم كرد بەیەكێك لەو كەسانەى كە لەناوپارتیدایەو هەر لەمنداڵییەوە هاوڕێین و ئەو توانیوێتى بەدڵسۆزى خۆى قەناعەت بەئەندامانى بنەماڵەبكات و لێ یان نزیك ببێتەوە .
لەپەیوەندییەكەدا لێم پرسی تاچەند ئەو هەواڵە راستە كە لەكوردستان پۆستدا بڵاو بۆتەوە كەگوایە پارتى دەیەوێت ئەو چوار رۆژنامەنووسە لەچەمچەماڵ بكوژێت ؟
ئەو بەپێكەنینەوە ووتى برا هەر ئەوانە نین دیارە بوختان چیمان زۆرە خۆ هەر ئەوانە نین وەك سەگ بەپارتى ئەوەڕن بەڵكو لەهەولێر و لەبن دەستى خۆشمانە خەڵك هەیە وەك سەگ بەم رۆژگارە بەپارتى ئەوەڕێت و بۆخۆى ئەسوڕێتەوە وا ئەزانێت ئێمە نەماوین یان مردووین و توانای عاقڵ كردنیان و دومكوت كردنیانمان نییە , منیش وتم مەبەستت چییە وتى كاكى خۆم تۆ پەلەمەكە بەچاوى خۆت ریسوابوونى ئەو جۆرانە ئەبینى و هەزارانى تریشی پێوە عاقڵ ئەكەین .منیش هەرلەمەبەستەكەى تێ نەگەیەشتم زیاتر داواى رونكردنەوەم لێكرد, ئەویش ووتى كاكە ئەوانە خائینن ئێمە وەك پارتى زانیاری تەواومان هەیە كە دەستى كێ یان لەپشتەوەیەو بەفیكەى كێ هەڵ ئەپەڕن و ئەیانەوێت پارتى لەناوبەرن بەتایبەت دواى هەڵبژاردنەكانى پەرلەمانى عێراق كە پارتى زۆرینەى دەنگى خەڵكى كوردستانى بەدەست هێنا ئەوانە چاویان كوێربووەو كەوتونەتە درۆو دەلەسە دژی پارتى و ئێمەش هەرهیچمان پێ نەكرێت ئەتوانین وەها دەمكوتیان بكەین كە هەتاهەتایە نەتوانن وشەیەكى تر بنوسن ,منیش وتم یەعنى ئەیان كوژن ؟ئەویش پێكەنى و وتى بەخوا ئیتر....
دواى ئەوەمەسەلەكەى پێگۆڕیم وتى واز لەوە بهێنەو چاوەڕێ بە بزانە چیتر ئەبینى لەعاقڵ كردنى ئەو جۆرەكەسانە منیش وتم باشەو مەسەلەكەمان گۆڕی بۆهەندی قسە و باسی تایبەتى ژیانى خۆمان .
پاش ئەوە بۆم دەركەوت بەراستى ئەو بابەتەى كوردستان پۆست كەلەسەر ئەو چواركەسە بڵاوكراوەتەوەتەواو راستەو پارتى بەجدى ئیشی بۆكردووە بەڵام زانیارییەكان ئاشكرابوونە بۆیە كردەوەكەى وەستاندووە .
بەڵام لەوەگرنگتر ئەوەیە ئێستا بۆم دەكەوت هەوڵی كوشتنى ئەو چوار رۆژنامەنووسەى چەمچەماڵ و كوشتنى سەردەشت عوسمان لەلایەن یەك دەستەوەدراوەو یەك دەزگاى پارتى ئەنجامى داوەو یەك پڕۆژەو یەك بڕیارو یەك كردەوە بوونە بەڵام ئەوەى رێگرى كرد لەوەى كە ئەو چواركەسەش بەدەردى سەردەشت بچن ئەوەیە یەكەم زانیارییەكان پێشوەخت ئاشكرابوون .
دووەم ئەو چواركەسە لەژێر دەسەڵاتى یەكێتدا ئەژین و ئاسان نییە پارتى بتواتنێت لەوێ بیان كوژێت مەگەرلەكەركوك بتوانێت زەفەریان پێ بەرێت .
بەڵام پێش سەعاتى سفر ئەو چواركەسە بەخت یاوەریان بوو زانیارییەكە ئاشكراكراو ناو ئۆتۆمبێلە رەشەكە نەبوو بەنسیبیان هەرچەندە من پێم وایە ئەوان و هەركەسێكى تر كە بییەوێت بەئازادى بیر بكاتەوە تا پارتى بمێنێت چارەنووسی ناوسندوقی ئۆتۆمبێلە رەشەكەیە .
لەكۆتایی پەیوەندیەكەشدا برادەرەكەم ووتى بڕوام پیچبكە ئێمە قەت حەزناكەین دەست بۆئەو جۆرە كەسانە درێژ بكەین بەلاچم ئەوان بەگوێرەى بەڕەكەى باوكیان پێ درێژ ناكەن و خۆیان تەرخان كردووە بە ناشیرین كردنى پارتى هەربۆیە ئێمەش رەحمیان پێ ناكەیەن و بەكوشتن و لێدانیش بێت هەر دەمكوتیان ئەكەین چونكە ئەوانە خائینن و خائینیش شایەنى مردنە
لەندەن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە