بهپهله...جەلال وەعدی تەواوی بەنێچیر دا
Saturday, 01/05/2010, 12:00
سەرلەبەیانی رۆژی 1/5، نێچیر ئیدریس مستەفا دوای ئەوەی لەهیرانەوە بەگەرمی پێشوازی لێكرا لەلایەن بەرپرسانی یەكێتی یەوە، دواتر سەعات 11ی نیوەڕۆ گەیەندرایە لای جەلال شێخ حسامەددین.
ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكرات پێی راگەیاندین كە سەردانەكەی نێچیر سێ باسی لەخۆگرتبوو، یەكەمیان ئەو راگەیاندنانەی كە پارتی و یەكێتی پاڵپشتیان دەكەن و نمونەش رۆژنامەی رووداو ئاسۆ و دەستور هێنراوەتەوە كە بۆیان نیە بە خراپ باسی یەكێتی و پارتی بكەن و نێوانی پارتی و یەكێتی تێكبدەن و نێچیریش بۆ لای پارتی تەخویل كردووە كە چارەسەری ئەو كێشەیە بكات.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا باسی پۆستەكانی بەغدای كردووە و جەلال وەعدی بەنێچیر داوە ئەگەر لێرە لەدوای كۆنگرەی یەكێتی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی تەسلیم نەكاتەوە، ئەوا لەبەغدا بۆ جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق هاوكار و دەعمی مەعنەوی دەبێت بۆی.
باسێكی تر لەو كۆبوونەوەیە ئەوەبوو كە نیگەرانە لەو لێدوانانەی كە نێچیر بۆ دەزگاكانی راگەیاندن دەیدات دەربارەی ئەوەی پشتیوانی گۆڕانی پێوەیە و ئەو پەیامەشی بەنێچیر وتووە كە پێویستە پارتی واز لەپاڵپشتی گۆڕان بهێنێ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست