کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ هه‌موو کورد و کوردستان پاشان بۆ جه‌لال و مه‌سعود

Wednesday, 15/07/2009, 12:00


به‌ڵێ ئه‌م مانشێته‌ بۆ هه‌موو گه‌لی کورده‌ به‌ شین و سه‌روزو زه‌ردو سوریه‌وه‌، نه‌ک ته‌نها بۆ لایه‌نێک. له‌ کۆتایشدا هه‌موومان که‌س و براو خوێنی یه‌کترین،که‌ کۆتایشدا هه‌موومان بۆ یه‌ک ئامانج تێکۆشانمان کردووه‌، ئه‌ویش بۆ ڕزگار کردنی کوردستان،له‌ کۆتایشدا هه‌ندێکمان پاره‌ و مێز و کوردسی تێکی داین و بۆ گه‌ن بووین. خوینده‌واری به‌ڕێز پیش ئه‌وه‌ی هێرش بکه‌ینه‌ سه‌ هه‌ر ڕه‌نگێک ،یاخود پێش ئه‌وه‌ی هێرش بکه‌ینه‌ سه‌ر هه‌ر سه‌رکرده‌یه‌ک و سیاسه‌تمه‌دارێک با تۆزێک بیر بکه‌ینه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی زانستیانه‌و ئه‌کادیمیانه‌، ئایا بۆچی دژی سه‌وز یاخود سور،یاخود زه‌رد یاخود شین بین. که‌ کاتێک سه‌دام هه‌ڵبژاردنه‌ کا‌رتۆنیه‌که‌ی ده‌کرد له‌ %99 که‌س ده‌نگی بۆ ده‌دا،وه‌ هه‌موومان له‌ داخدا خوێنی خۆمان ده‌خوارده‌وه‌،چونکه‌ هیچمان به‌ده‌ست نه‌بوو. یاخود سه‌دام بڕیارێکی ده‌دات ده‌یگوت به‌پێی ده‌ستوری ئێراقی کاتی ئه‌م بڕیاره‌مان دا،وه‌ که‌س نه‌یده‌توانی هه‌ناسه‌یه‌ک بدات به‌رامبه‌ری. له‌هه‌موو کون که‌له‌به‌رێکی کوردستان و ئێراقدا هه‌موومان ده‌بوایه‌ بمانگوتایه‌ ئێمه‌ له‌گه‌ل سه‌دامین وه‌ له‌گه‌ل هێڵی شۆرشین وه‌ ده‌بوایه‌ له‌ هه‌موو ماڵێک و دوکانێک و ته‌کسیه‌ک و مزگه‌وت و قوتابخانه‌یه‌ک و زانکۆیه‌کدا وێنه‌یه‌کی سه‌دام هه‌ڵبواسرایه‌، ئه‌وه‌ی ئه‌م فه‌رمانه‌ی گوێ ڕایه‌ڵی بکردایه‌ ئه‌وا نه‌ک له‌ سێداره‌ ،به‌ڵکو له‌ چوار داره‌ ده‌درا. که‌سمان نه‌مان دزانی مانای ئۆپۆزیسیون چیه‌ ،وه‌ هه‌ر قه‌ده‌غه‌بوو ئه‌م ناوه‌ باکار بهێنین، ‌ لێره‌ چیمان بۆ ده‌رده‌که‌وێت؟ مانای مانه‌وه‌ی هه‌ر که‌سێک ،هه‌ر ڕۆڵه‌یه‌ک، هه‌ر پارتێکی سیاسی له‌سه‌ر کورسی و مێزه‌کانیان بۆ چه‌ندین ساڵ، ده‌بێته‌ دروست کردنی نه‌خۆشی وه‌ ده‌که‌وێته‌ ئه‌وه‌ی که‌ خۆی بخوات ،پاشان چوارده‌وره‌که‌ی،وه‌ بکه‌وێته‌ مه‌یدانی گه‌نده‌ڵی و،د‌روست بوونی دکتاتۆریه‌ت و چه‌وسانه‌وه‌ی که‌سانی تر،وه‌ نه‌هێڵێ هیچ کاتێک هیچ لایه‌نێک دژایه‌‌تی بکات.به‌ مانایه‌کی تر نه‌یڵێت که‌ ئۆپۆزیسیون دروست بێت‌ له‌ مه‌یدانی سیاسیدا‌ وه‌کو ئێستای کوردستانمان. گرنگ نیه‌ کێ ده‌بێته‌ ئۆپۆزیسیۆن، به‌ڵکو گرنگ ئه‌وه‌یه‌‌ نه‌بینه‌ ئه‌فیونی هیچ سه‌رکرده‌یه‌ک،وه‌ به‌ پێچه‌وانه‌وه ‌که‌ ئه‌مه‌ خۆی له‌ خودی خۆیدا هه‌نگاوێک ده‌بێت‌ بۆ درو‌ست کردنی دیکتاتۆریه‌ت به‌سه‌رمانه‌وه،‌ گرنگ ئه‌ویه‌ ئۆپۆزیسۆن هه‌بێت بۆ ژیانه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌چونی حوکومرانی له‌ کوردستاندا. کێ قبوڵ ده‌کات به‌بێ ئۆپۆزیسیۆن په‌رله‌مانێک کاربکات؟ که‌ هه‌ر بڕیارێک بدرێت ،ئه‌ندامان به‌ کۆمه‌ك ده‌ڵێن به‌ڵێ بابه‌گیان! به‌بێ ئه‌وه‌ی که‌ بزانن ئه‌م بڕیاره چه‌ند به‌ سوده‌ یان به‌ پێچه‌وانه‌وه‌‌!! له‌ کۆتایدا هه‌موو بریارێک و هه‌نگاوێک ئه‌م دوو پارته‌ سیا‌سیه‌ کوردستانیه‌ داویه‌تی که‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانه‌ ،نه‌ک له‌ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل‌. مانه‌وه‌ی هه‌ر سه‌رکرده‌یه‌ک،یاخود هه‌ر به‌رپرسێک بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ له‌ پارته‌که‌یدا یا‌خود له‌ حوکومڕانیدا، ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ بۆگه‌ن بکات له‌ گه‌نده‌ڵی و فه‌ساد و ده‌ست ده‌رێژکردن ،کێ ده‌توانێ دژی بوه‌ستێ؟ ته‌نها ئۆپۆزیسیۆنێکی ‌هه‌ڵبژێراو له‌ لایه‌ن گه‌له‌وه‌ ، به‌ ملایار دۆلار له‌ کوردستان بۆ کوێ ڕۆیشتوه‌ وه‌ ده‌روات به‌بێ ئه‌وه‌ی که‌ بۆ میلله‌ت ئاشکرا بکرێ، له‌هه‌مان کاتدا هه‌موو به‌ر پرسه‌کان ڕۆژ به‌داوی ڕۆژ خۆیان و خزم و که‌سوکاره‌کانیان ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌بن،ئه‌مه‌ش دیسانه‌وه‌ نه‌بونی ئۆپۆزیسیۆنه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌م خروقاتان دروست بکات، هه‌موو زه‌مینی کوردستان له‌سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆک و زاخۆ سه‌رکرده‌کانمان به‌ ئاره‌زوی خۆیان دابه‌شیان کردوه‌ به‌سه‌ر ئه‌وکه‌سانه‌ی که‌ خۆیان ده‌یانه‌وه‌،به‌ چ مافێک؟ ده‌بێت هه‌موو کوردێک بزانێ که خاوه‌نی‌ ئه‌م زه‌مینه‌ میلله‌تی کورده‌ ته‌نها، نه‌ک ئه‌ندامانی پارته‌ سیاسیه‌کان و سه‌رکرده‌کان و خزمه‌ که‌سوکاره‌کانیان. میلله‌تی کورد بفه‌رموون ته‌ماشای مه‌سیف سه‌ره‌ره‌ش بکه‌ن هه‌موو دابه‌ش کراوه‌ به‌ دۆنم به‌رسه‌ر براده‌ر‌ارنی پارتیدا له‌ناو خۆیاندا ،نه‌ک به‌ مه‌تر ،به‌ڵکو به‌ دۆنم! وه‌ که‌س ناتوانێ له‌م ڕاستیه‌ چاو دابخات‌. له‌ کاتی خۆید سه‌دام یه‌ک قه‌سری هه‌بوو له‌ سه‌ره‌ره‌ش،هه‌موو میلله‌تی کورد باسی ده‌کرد ، ئایا ئێستا باسی نه‌که‌ین؟ ئه‌گه‌ر بێتو باسی ئه‌م ڕاستیانه‌ به‌که‌ین ئه‌وا به‌ دوژمن و ته‌رۆریستمان داده‌نێن،بۆچی کاک مه‌سعود،بۆچی مام جه‌لال؟ ئه‌گه‌ر له‌ گۆیژه‌وه‌ ته‌ماشای قه‌سره‌‌که‌ی مه‌م جه‌لال بکه‌ین، جارێ‌ به‌دوری چه‌ند کیلۆ مه‌تر که‌س بۆی یه‌ نزیک بێته‌وه‌، وه‌ هه‌ر له‌ دوره‌وه‌ ده‌ڵێی فڕۆکه‌خانه‌که‌ی فڕانکفۆرته‌ که‌ به‌هه‌زاران گڵۆپ داگیرساوه‌،له‌وانه‌یه‌ فڕۆکه‌وانێکی بیانه‌ لێی تێک بچێ وابزانی که‌ فڕۆکه‌خانه‌یه‌!! ،وه‌ به‌ سه‌دان پاسه‌وان چوارده‌ری گرتوه‌،ئه‌گه‌ر یه‌کێک وێنه‌ی ئه‌م قه‌سره‌ بگرێ وه پاسه‌وانه‌کان‌ پێی بزانن ،یه‌کسه‌ر بێ سه‌رو شوێنی ده‌که‌ن و دڵێن ئه‌مه‌ ته‌رۆریسته‌، به‌م جۆره‌ ئه‌مه‌ریکیه‌کانیش ده‌م کوتد ده‌که‌ن ، بۆچی مام جه‌لال؟ له‌سه‌ر جاده‌و بانه‌کانی کوردستان ڕۆژانه‌ ده‌یبینین که‌ یه‌کێکی ئاسایش داده‌به‌زێ له‌ ئوتومبیله‌که‌ی یاخود هه‌ر له‌سه‌ شه‌قامه‌کان ده‌که‌وێته‌ لێدانی یه‌کێکی تر،بۆچی وامان لێبێ؟‌ ،وه‌ڵام ئاسایشه‌ ،یاخود پاسه‌وانی یه‌کێکی به‌رپرسه‌کانی پارتێکه‌، بیرتان ده‌ێ ‌ که‌ (قوات خاێه‌) که‌ی زه‌مانی سه‌دام له‌ سه‌یاره‌کانیان‌ داده‌به‌زین وه‌ یاخود هه‌ر له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان ‌ ده‌که‌وتنه‌ گیانی ئه‌م کورده‌ قوڕ به‌سه‌ره‌ و ،وه‌ هه‌موومان وه‌کو ئافره‌تێکی بێ ده‌سه‌ڵات ته‌ماشامان ده‌کرد که‌ چۆن کابرایه‌کی عه‌ره‌ب به‌ پۆستاڵه‌کانیه‌و له‌ کوردێک ده‌دات، به‌ڵام ئێستا کوردێک ده‌که‌وێت گیانی کوردێکی تر ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ پاسه‌وانی یه‌کێکه‌،بۆچی وابێ؟ ژیانمان له‌ کاتی سه‌دامدا زۆر سه‌خت بوو،بگره‌ کاره‌کانمان نه‌ ده‌ڕۆیشت به‌ڕێوه‌ ئه‌گه‌ر واسته‌یه‌ک نه‌بوایه‌ وه‌ یاخود به‌عسی نه‌بویتایه‌، ئێستا به‌هه‌‌مان شێوه‌ هیچ کارێکت ناڕوا به‌ڕێوه‌ ئه‌گه‌ر به‌رپرسێکت له‌ پشت نه‌بێت‌ ،وه‌ ئه‌گه‌ر بزانن پشت له‌ لیستێکی تر ده‌گری نه‌ک لیستی کوردستانی،ئه‌وه‌ ده‌بێته‌ ئه‌وه‌ی که‌ له‌ کۆمه‌ڵگای ئێستا ی کوردستان زۆر به‌ گران جێگه‌مان بێته‌وه‌، هۆی دروست بونی ئه‌م حاڵه‌ نه‌شازه‌ ده‌گه‌ڕیته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی که‌ نه‌بونی ئۆپۆزیسیۆ‌ن له‌ کوردستان و له‌ په‌ڕله‌ماندا . په‌رله‌مانی ئێستای کوردستان به‌ هه‌موو مانایه‌کی شه‌رعیو ،مرۆڤانه‌ کاتی به‌سه‌ر چووه‌، به‌ڵام هه‌روه‌کو ئه‌م میلله‌ته‌ هه‌مووی نه‌خوێنده‌واربێت حوکمداره‌کانی کوردستان ده‌یانه‌وه‌ێ ئه‌م میلله‌ته‌ به‌دبه‌خته‌ ‌ قوڕبه‌سه‌ره‌ لێبخوڕن ،وه‌ په‌رله‌مانیش و ئه‌ندامانیش به‌ هه‌موو بڕیارێک بڵێن به‌ڵێ! وه‌ هه‌موو به‌یه‌ک دنگه‌وه‌ بڵێن هه‌موو بڕیارێک ڕاسته‌ که‌ په ر‌له‌مان ده‌یدات، ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌کێک به‌م زروفه‌ سه‌یره‌ی کوردستان هه‌ڵبداتێ و بکه‌وێته‌ ڕه‌خنه‌گرتن ،ئه‌وا به‌ خائین و به‌ دوژمن ناو ده‌برێ،به‌ زوترین کات‌ ده‌که‌‌وێته‌ سه‌ر شه‌قامه‌کانی کوردستان وه‌کو هۆملێسێک ، میلله‌تی کورد به‌ هه‌موو ڕه‌نگێکیه‌وه‌ خۆتان بریار بده‌ن که‌ ده‌تانه‌وێ هه‌ر وه‌کو 3 مه‌یمونه‌که‌ که‌ ده‌ستیان گرتوه‌ به‌ چاویانه‌و‌ه‌ ،به‌دمیانه‌‌وه‌ وه‌ به‌ گوێیانه‌وه‌‌، به‌ مانایه‌کی تر ده‌ست بگرین با کڵاوی خۆمانه‌وه‌ با نه‌یبات، له‌هه‌مان کاتدا کوردستان که‌وتۆت هاوارکردن له‌ گه‌نده‌ڵی و بنه‌مالچیه‌تی و فه‌سادو دواکه‌وتن ،دیسانه‌وه‌ له‌ هه‌مان کاتدا کوردستان بۆته‌ یه‌کێک له‌ ده و‌ڵه‌مه‌ندترین حکومه‌ت له ناوچه‌که‌دا‌،وه‌ ڕۆژ به‌رۆژ زیاتر نه‌وت غاز ده‌که‌وێت سه‌رزه‌مینی کوردستان،به‌ڵام هه‌ر وه‌کو زه‌مانی سه‌دام میلله‌تێکی هه‌ژارو بێده‌سه‌لات دمێنینه‌وه، ئه‌گه‌ر بێتو ده‌نگ نه‌ده‌ین به‌ لیستی گۆڕان.‌‌



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە