جوابیك بۆ هیوا احمد مستەفا و پاراستنى گشتى
Saturday, 02/01/2010, 12:00
من وەك كەسیكى نزیك لە پاراستن دەمەویت جوابیكى نووسینى هیوا احمد مستەفا لە روژنامەى هەولیر و خەبات بدەمەوە كە دواى ئەوەى لە ریزى پاراستن بۆ جارى سیەم دەركرا دیسان دەستى كردووە بە ماستاو چیەتى و بە شان و بالى مالى ملا مستەفا بیت و بالۆرە دەلیت و دەمەویت بەم خالانەى خوارەوە جوابى بدەمەوە بەو حۆكمەى كە من لەم ماوەیەى واجبى لە كەركوك لە ناوبراو نزیك بووم و لە خۆى باشتر نهینى كانى دەزانم :
1- فەقیرى گەنجى كەركوك : راستە گەنجى كەركوك فەقیر و سادەن بەلام خائین نین و وەك جەنابت نین كە لە ناو پاراستن نامە بۆ دەزگاى زانیارى بنووسى و دواى كەشف بوون رابكەى بۆ ئیران .
2- پەروەردەكردنى منال : كەیفى خوتە چون بە خیویان دەكەى بەلام لە رۆژنامەكان وەتەنیەت بە كەس مەفرۆشە ، من مەزنى كۆرت دەناسم و هیندە منالە ئیستاش شەوان میز دەكاتە خۆى ئیتر چون كەسیكى وا دەتوانیت پرسیار بكات بە گریانەوە كە بۆ چى كەركوك بە كورد نادریت . باسى تەربیە باوكت دەكەیت (خوا لى ى خۆش بیت) بەلام ئەویش وەك جەنابت كەم و كورى هەبووە ئەوە نیە تۆ بۆ كووشتنى دایكى حسنى برات مەفرەزەت ناردە قەلادزى و كەشف كران ، خۆ تۆش پەروەردەى باوكتى .
3- 6 سال واجب : بەریز تو تەنها 3 سێ سال لیرە بوویتە و هەموومان دەزانین كە لە 2009 هەشت مانگ دەوامت نەكرد واتە كۆى دەوامت دەكاتە دوو سال و هەشت مانگ نەك 6 سال وەك جەنابت دەلیت و پیش تو هەورامان لەوێ بووە كە ئەویش بە دروست كردنى سیناریویەك لیرە راى كرد و هەموومان دەزانین .
4- گەران بە ناو شار : تو شەرەفت بە حیاتى چاوت بە شەقام یان كۆلانیكى ناو كەركوك كەوتووە ، توو سەرى كۆرەكەت قەد تو لیرە ماوى بۆ ماوە ى یەك مانگ لە سەر یەك .
5- بارەگا : هەموومان لە ناو پاراستن دەمانزانى كە تو چەند ترسنوكى و تەنانەت رۆژیك لە رۆژان بیرت لەوە نەكردەوە كە بارەگاكەت لە ناو ئەو مالە مەسیحیانە بگوازیتەوە كە لە بەر تو و بارەگاكەت هەموویان ئەو گەرەكەیان چۆل كردو ئەگەر دەلیت وانیە بزانە چەند شكات لە سەرت لە پۆلیسى عەرەفە تۆمار كراوە و چەند مال ئەو شوینەیان بە جى هیشتووە .
6- خویندەوارى : تو و كادریكى ترمان لە كولیژى هۆلەندى گالتەجار لە گەل نەجاتى حسن كۆنە ه ......... ز لە پۆلى تایبەتى دان و خۆم بینیم كە پرسیارەكانتان بۆ دهات بەر لە تاقى كردنەوە ، بەلام با هەموو كەسیك بزانن كە تو و یاسینى پاراستن كە ئەویش لە پۆلى 3 ى قانون لە سەر شەهادەى تەزویر دەركرا بە یەكەوە لە 3 سال پیش بەشداریتان لە تاقى كردنەوەى 6 ى ئامادەیى كرد و وەرنەگیران واتە داخلى امتحانات نەبوون چونكە كەس یارمەتیتى نەدا . و لە ئەنجامى ئەم زیرەكەیەت كاتیكمان زانى مدیر ادارە ى دایرەكەمان لە لایەن ى ن ك دەسەمۆ كراوە و كونیەكەى جەنابت رۆژانە ئەدات بەوان .
7- پاراستنى گشتى : توو شەرەفتان ئەم كابرایە كە دەیان جار تەسلیم بە لایەنەكان و اگلاعاتى ئیران بووە شایستەى ئەوەیە بە بەرچاوى ئەو هەموو كادرەوە سەیارەى درعى بۆ بكرن بە 14 دەفتەر دۆلار ، باشە توو خوا ئەوەتان بكردایە بەقوتابخانە بۆ تەربیەى كوردى كەركوك باشتر نەبوو یان بۆ قوتابیە ئاوارەكانى پەنجا على كە لە ژیر خیمەدان ؟؟؟؟؟؟
8- دەوام : هەموومان دەزانین كە تو لە رۆژانى چووارشەمە پاش نیوەرۆ دەچوویتەوە بۆ مێیف و هەولیر و دووشەمە دەهاتیەوە و دەتگووت یەك شەمووان لە گەل كاك نزهت دەچینە لاى براگەورە ؟؟؟؟؟؟ كەس نازانیت برا گەورە حسنى برات بوو یان كاك مسرور ؟؟؟؟؟
جارى بۆ ئەم ژۆمارەیە بەسە بەلام لە جارى داهاتوو كاروبارى ترى مانگانەت دەخەمە سەر كاغەز ، یان دەست لە ماستاو بو پاراستن هەلگرە یان لاى پاراستن كوونیەكەت دەخەمەروو .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست