کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


فرھاد ئەتروشی پالێورای پارێزگاری دھوك، خەلكی پارێزگاری دھوك

Thursday, 16/01/2014, 12:00


فرھاد ئەتروشی پالێورای پارێزگاری دھوك، خەلكی پارێزگاری دھوك خاوەن شەرەفن

بو سەرۆكی ھەرێم مەسعود بارزانی،

سەرۆكێ حكومەت كوردستان، نێچیرڤان بارزانی

راوێژكارێ ئاسایشی ھەرێم، شیخ مەسرور بارزانی

بەرێزان، من ھیچ مەبەستێكێم لەم نامەیە نییە، بێجگە لەوەی نارازی ببونی خوم و زوربەی خەلكی پارێزگاری دھوك و لە ھەمویان زورتر كادر،پێشمەرگە و پیاوماقلانی پارێزگاری دھوك بو ئێوە دیار بكەم. پارتی لە مێژوی خەباتی خوی زوری پێشكێشی گەلی كورد كردوتە، ئەم پێشكێشكردنە ھەموی بەرھەمی گیانفیدای پێشمەرگە، ھاولاتی و سەركرادیەتی پارتی یە، زورێك ھەن شانازی پێوە دەكەن. ئەگەر ئەمە ھەمو رەخەیە لە پارتی دەگرێت، نیشانەی ئەوەی، خەلك خەمی پارتی دەخوا، دەنا ئەگەر بو باشی پارتی نەبێت، خوی بێ دەنگ دەكات، ھەتا لاشەی پارتی بوگەن دەكات و لە ناو دەچێت، بەلام ئێمە وەكو گەلی كورد پێویستیمان بە پارتی و ھێزی پارتی ھەیە، بەلام چ جورە پارتی یەك، ئەمە گرینگە.

پێشمەرگە بە چەند كردارێكی تایبەت ناسراوە و رێزی لێنراوە ئێستاش لە ناو گەلی كورد پێشمەرگە ددێتە " تەقدیس كردن و سومبولی رزگاری و پاراستنە". بەر لە مەلا مستفی بارزانی و دوای ئەویش ئەوانەی دەستی یان داوە چەك، ھەمویان بەرگری یان لە ناموس و شەرەفی كوردی یان كردوتەوە، پێشمەرگە بەمە بە ناو بانگە، كەرامەتی كوردی پاراستوتەوە. روژێك پێشمەرگە چاوی لە ناموسی كەسی نەبو، بەلكو خوی بە پارێزگاری ئەم ناموسەی پێناسە كردوتە و ئەمەشی بە ئەركی خوی زانیوە. سەرۆكی ھەرێمیش، ئێمە زور شانازی پێوە دەكەین، یەكێك لەو پێناسانەی لای سەرۆكی ھەرێم، خەلك و نەتەوەی كوردی شانازی پێوە دەكات، كەسایەتی ئێوەیە، وەكو پێشمەرگە، ئەو تایبەتمەندی یانەی لە سەرەوە باس لە سەری كرا، بویە بو ئلمەش گرینگە، ئەو كەسەی نیونەرایەتی سەرۆكی خومان دەكات، كەسێكی خاوەن رەوشت بێت، و تایبەتمەندی خوی ھەبێت، بە تایبەتی لە ناو كومەلگای كوردی، دەبێت كومەگلای كوردی متمانە و باوەری بەم كەسەی ھەبێت، نەك بە پێچەوانەوە.

فرھاد ئەتروشی، دیارە لە ماوەی چەند سالی رابوردو بە ھوی كێشەی نەفت و ناكوكی لە گەل بەخدا، وەكو پالەوانی ناو مەیدان ھاتوتە پێشچاو، چەند جار خو تورەكردن لە نوری ماالیكی و شەھرستانی،بوھایەكی نییە بو ئێمە. پێشمەرگە مەرگی خوی لە پێش چاوا دانەوە و بو كردەوەی لشكەری روی لە بەخدا كردتە، رو لە ناو جەرگی دوژمن كردوتە، بێ ئەوەی بزانێت چی بە سەری دێت، كەس باسی ناكات، چی، ئێستا كاك فەرھادێك، لێمان بوتە پلنگ و شێری مەیدان بە ھوی بونی راگەیاندنێكی زورو و دەھول قوتان. بێ ئەوەی بزانین ئەم كابرایە رابوردوی ئەو و بنەمالەكەی چی یە؟

فرھاد ئەترشی كوردی ئامر سریەكی تایبەت سەر بە رژێمی گور بە گوری سەدام حسێن بو، ئێستاش ھەر ئەوە. ھەتا 2003ش پارتی و دەگای پاراستن باش ئەم راستی یە دەزانب باوكی پەیوەندی بە رژێمی سەدام ھەبو، لە دوای و فەرھادیش كادری ئێكگرتو بو و لە سەر حیسابی ئەوان بو مالیزیا چو و بو خوێندن و دوای ئەو وەكو ماموستا لە زانكوی دھوك دامەزرا. بەلام

فەزاھەتەكە لێرەیە، ئەو نەك لە زانكو بو بە ماموستایەكی نمونە، بەلكو یەكێك لەو ماموستایانە لە روی ئەخلاقی یەوە كێشەی بو زوربەی ماموستایانی زانكو دروستكرد، ئەویش زورێك لە ماموستایان خواستی یان واز لە پێشەی خویان بێنن. فەرھاد ئەتروشی ماموستایەكی " چاوحێز و چاو لە ناموسی كچی كورد" دەكرد و داوشی لێیان دەكرد و زوریشی لێان دەكرد لە ژێر ئەمری ئەو بەن، ئەگەر نا، ئەو وەكو ماموستا فرھاد ئەوان ناجح ناكات كێشە گەیشتە ئەو رادەیە لە زانكو دەرگای لە سەر خو و كچە قوتابی یان دادخست. ئەوە بو زانكو بریاری دا لە بەر ئەم كێشە ئەخلاقی یە فراد ئەتروشی لە زانكو دەبخات. ئەم كێشەیە بە دەگیش لە لای لەقی دھوك و لژنەی ناوچەی زانكوی پارتی ھەیە، پەیوەندی تەلەفونی فرھاد و قوتابی یەك، كە فرھاد بە ئاشكرا بە قوتابی یەكە دەلێت، ئەگەر لە گەلی رانەبورێت، ئەوا ئەو كچەكە ساقگ دەكات.

جنابی سەرۆك، پرسیارە ئەوەی، ئەرێ، ئێوە ئامادەن سبەینی لە سەرەدانكردنی پارێزگاری دھوك، لە تەنیشت كابرایەكی ئاوەھا دانیشن؟ ئەرێ ئێوە كاك نێچیرڤان؟ ئەری ئێوە شێخ مەسرور؟ ئەرێ چاوی پارتی كوێر بوتەوە؟ یانیش پارتی دوا ساتەكانی تەمەنیتی؟

بەرێز، ئەوانەی لە دھوك پشتەوانی فرھاد ئەترشی دەكەن، كومەلێك بەرپرسی لەق، كارگێری لەق و بگرە پاراستنی دھوكیش، ھاوبەشن پێكەوە، ئەمانە گەورەترین گورز لە پارتی دەدەن، ئەمانە پێكەوە كومەلێك بەرژەوەندی تایبەتی یان ھەیە و كەسیش وەكو فرھاد ئەتروشی بەرژەوەندی یەكانی ئەوان ناتوانێت بپارێزێت. بویە، ئەمانە ھەمویان پشتگیری لێ دەكەن. بەرێزان، ئەگەر كەسێك لە دھوك نییە، ئێمە ب ھاتنی كەسێكی وەكو دلشاد شەھاب رازین. كەسێكی خاوێن، گەنج و كادری دلسوزی پارتی، نا، بوچی كاك علی تەتەر نا؟ بەرێزان، سەركرادیەتی پارتی لە دھوك، ھەمو كەسێكی خاوێنی ئەم پارێزگارەی دھوكی لە سەركردایەتی پارتی لە مەسیف دور دەخات بو گەیشتن بە ئارمانجەكانی خویان. دەنا مەعقول نییە، بوچی دەبێت كابرایەكی وەكو فرھاد ئەتروشی بو ئەم پوستە بێتە پالاوتن؟

ئەوەی جیێ داخە، لە ماوەی چەند سالی رابوردو، پارتی بەرە بەرە ئەساسی خوی وێران دەكات، ئەویش بە پشتگوێ خستنی پێشمەرگە، كادر، كوری شەھید و پێشمەرگەكان و بە ھێنانی كوردی جاش، خوفروش، رەفیق حزبی و بگرە شەھید قادسیە ، ئەمەش كارەساتە بو پارتی.

بویە، ھیوا خوازین سەرۆك بارزانی رێگ بێت لەم فەرھاد ئەتروش یە، ببێتە پالێورا، چونكە ئێمە بە سەرۆكێكی خاوێن كەسایەتی تایبەت دەبینین.

بدەل بەرواری
دھوك، ماموستایی زانكو و كادری پارتی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە