باوك و دایك و برای ئەنەسی جوانەمەرگ تووشی نەخۆشی هاری بوون
Wednesday, 29/08/2012, 12:00
دوای ئەوەی مەرگی دوو منداڵ یەكێكیان بەناوی ئەنەس و ئەوی تریان بەناوی ئەلەند كەبەنەخۆشی هاری سەگەوە گیانیان لەدەستدا , بووە هەواڵێكی دڵتەزێن و مایەی شەرمەزاری و ریسوایی بۆ حكومەت و وەزارەتی تەندروستی . ئەو دوو منداڵە لەدوو خێزانی هەژاری گەڕەكی 94 ی باداوەی شاری هەولێربوون . ئەو گەڕەكەی امەسولەكان بێزیان نایەت بەلایدا تێپەڕببن و تەنانەت لەنەخشەش سەیری بكەن .
ئەو دوو منداڵە لەبەدبەختی خێزانە هەژارەكەیان لەجیاتی ئەوەی بەشداری خۆشییەكانی جەژن و گەمە و یاریە پڕلەچێژەكان بكەن . بەلەشێكی سارد و سڕەوە ماڵئاوییان لەجەژن كردوو مۆمی تەمەنیان كوژایە , خەڵك لەجیاتی ئەوەی بۆ جەژنانە سەردانی كەسوكاریان بكەن بۆ سەرە خۆشی و دڵنەوایی سەردانیان كردن .
لەم وڵاتەدا تەنیا یاسا بۆ بەهێز و بەتواناكانە وەكو یاسای دارستان , دەنا ئەوە بووە كەوا لەم ماوەیەدا ئەوە چەندین كەس ببنە قوربانی سیستەمی گەندەڵی تەندروستی كەسیش لێیان ناپێچێتەوە . سەرباری ئەوەی چەندین كەس بەدەرزی لێدان مردن ئەوەش سێیەمین حاڵەتی نەخۆشی هاری یە لەشاری هەولێردا كەهۆكارەكەی بۆ دووشت دەگەڕێتەوە كەهەر سێ قوربانی یەكەمیان برینەكەیان باش تەداوی نەكرابوون هەروەها دوورینەوە یان بۆ كرابوو كە بەهیچ شێوەیەك نابێت برینی سەگ گەستن بدروێتەوە , دووەمیان هەرسێ حاڵەت دەرزی سیرەم (مێل) یان لێ نەدرابوو كەئەمەش زۆر پێویست بوو لە100 % لەمەترسی مردن ڕزگاری دەكردن . كەچی ئەم دەرزیە تێچوونی ئەوەندە زۆر نیە بەقەد مێوانداری یەك ڕۆژی میتێكی توركی و یان ئیتڵاعاتێكی ئیرانی یان بەعسیەكانی ێالح موتڵەگ و عەلاوی و نجێفی . بەڵام ئەوەی لەلای ئەو حكومەتە گەندەڵە بێ بایەخ بێت خەڵك و هاو وڵاتیە .
دوای ئەو ڕووداوە ناخۆشە ئێستاكە باوك و دایك و برایەكی ئەنەسی جوانەمەرگ نەخۆش كەوتوون كاتێك سەردانی پزیشكی پسپۆری هەناو دەكەن پێیان دەڵێت نیشانەكانی نە خۆشی هاری سەگ لێتان بەدەركەوتووە لەمنداڵەكەتان گرتۆتەوە , كەئەمەش لەڕێگەی لیكەوە دەگوازرێتەوە , بەزووترین كات چارەسەری خۆتان بكەن . كاتێكیش جێگری سەرۆكی حكومەت و وەزیری تەندروستی بۆ بەرپەرچدانەوەی تەلەفزیۆنی ئێن ئارتی و خۆفشكردنەوە و خۆ دەرخستن بەدڵسۆزی و پینەكردنی هەڵە و تاوانەكانیان سەردانی ئەو ماڵە دەكەن و ئەوانیش بەڕاشكاوی پێیان دەڵێن ئێمە باری تەندروستیمان وای بەسەرهاتووە . عیماد ئەحمەدیش بۆ لەكوڵ كردنەوە هەروەكو پیشەی كۆنیان وەعدێكی ڕێویانەی پێدەدات بەوەزیری تەندروستی دەڵێت بالیژنەیەك پێك بهێنن بۆ ئەوەی ئەگەر لێرە چارەسەری بۆ كرا كرا ئەگەر نا ڕەوانەی دەرەوەی هەرێمی بكەن بۆ چارەسەركردن . ئەو خێزانە كڵۆڵ و داماوە دوای ئەوەی بەدرۆیە شاخدارەكەی عیماد ئەحمەد هەڵدەخەڵەتێن و دەچنە نەخۆشخانەی ڕاپەڕین لەوێش كەس ئاوڕیان لێ ناداتەوە تاكو ئێستا لەم نەخۆشخانەیە دەستی دەستیان پێ دەكەن . ئەمەیە بێ ڕێزی لەم وڵاتەدا بەرامبەر خەڵكی هەژار و بێ دەسەڵات من لێرەدا داوا لەخێرخوازان و چالاكوانانی كۆمەڵگای مەدەنی دەكەم بەزووترین بۆ داكۆكی كردن لەمافە مەدەنیەكان مرۆییەكان بەهانای ئەو خێزانەبێن كەزۆر لەبارێكی خراپ دان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست