کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەهۆی نەخۆشی هاری دوو پەپولە بوونە قوربانی هەڵەی پزیشكی و گەندەڵی وەزارەتی تەندروستی

Monday, 27/08/2012, 12:00


لەم ماوەیەدا لەكەناڵ و میدیاكاندا ڕاگەیاندرا لەشاری هەولێر دوو منداڵ بەگەستنی سەگی هار مردوون . من بەرلەوەی بچمە ناو ئەو بابەتە دەمەوێ‌ بپرسم ئەو هەموو سەگەبەڕەلڵایە بۆچی لەشاری هەولێردا وازۆر بوونە و لەزێدەبوونیشدانە ؟ لەوەڵامدا دەڵێم ئەوە بۆ دوو هۆكار دەگەڕێتەوە یان پیسی ژینگە و كەمتەرخەمیەكانی خزمەتگوزاری شارەوانی لەشاری دوبەی دا !!! چونكە ئەگەر هاتوو شار بەپاك وخاوێنی رابگیرێت و خزمەت بكرێت ئەوا بێگومان سەگی بێ‌ خاوەن و ئاژەڵی تر ڕوو لەشار ناكەن و ناچارن بچنە دەرەوە , هۆكاری دووەم لەوانەیە رەهەندێكی سیاسی هەبێت , دەسەڵات ئەو كاتەی هەستی بەوە كرد خەڵكی كوردستان بەتەواوی لێی بێزار بووە لەزۆر بەی شوێندا بەتایبەتی لە شاری سلێمانی كاردانەوەیەكی توند بەرامبەر دەسەڵات هەبوو لەئەنجامی پەنگ خواردنەوەی ئەو بێزاریە وەكو خۆپێشاندنەكانی بەر دەركی سەرای ئازادی و ئەو شوێنانەی دەسەڵاتی زەرد تێیدا لاوازە كاردانەوەكان زۆر بەزەقی دیاربوون . كاتێك كار گەیشتە ئەوەی خەڵكی بەشەرەفی شاری هەولێریش مرخی خۆیان لەو دەسەڵاتە گەندەڵە خۆش كەن ئەوا پارتی هەموو شێوازێكی نامرۆڤانە و بەد ڕەوشتانەی بەكار هێنا بۆ سەركوتكردنی خەڵكی بێزاربووی شاری هەولێر , بنەماڵەی بارزانی هەمیشە گووتویانە ئێمە سەگ لەسۆرانیان بەردەدەین , پێشتر ئەوەیان بەقسە دەوت بەڵام ڕەنگە ئەمجارەیان بەبەرنامەیەكی داڕێژراو ئەو كارەیان كردبێت هەرچی سەگی دەڤەری بارزان هەیە هەموویان هێناوەتە هەولێر و بۆ ئەوەی لەخەڵكی شاری هەولێری خۆڕاگر بەربدەن بۆ سەلماندنی راستی قسەكانم حەزم دەكرد سەردانێكی ئەو دەڤەرە بكەن تادەگاتە مێرگەسۆر بزانن هیچ سەگێكتان بەرچاو ئەكەوێت . بۆچی ئاژەڵی تر لەم شوێنانە دەپارێزرین و سەگ راناگرن ؟ ئینجا بۆچی لەگەڵ گڕووتینی ناڕەزایی خەڵك ئەو هەموو سەگە زێدەی كرد ؟ پێویستە خەڵكی دڵسۆز و بەشەرەفی كوردستان لێكۆڵینەوەیەكی وورد لەم بارەیەوە بكەن , چونكە ئەمە كارێكە دژ بەمافەكانی ئازادی خەڵك و دژ بەشارستانیەت و مەدەنیەت ئەو پەیڕەوكردنی عەقڵیەتێكی خێڵەكیانە و دەرەبەگانەیە بەسەر خەڵكی سڤیل و بێ‌ تاوانی شاری هەولێر .
من ئەو مەسەلەیە بۆ چالاكوانانی مەدەنی و ڕوژنامەنووسان واز لێ‌ دێنم بائەوان بەدواداچوون بۆ ئەو مژارە بكەن لێرەداتەنیا هەندێك ئاسانكاریان بۆ ئەخەمە روو . ئەویش بەپێی سەرچاوەیەكی باوەڕپێكراو لەنزیكەوە ئەیناسم لەیەكێك نەخۆشخانەكانی فریاكەوتنە , ووتی هەموو ڕۆژی دەیان حاڵەتی سەگ گەستن بۆمان دێت زۆربەیان لەناوشاری هەولێرن بەتەمەنی جۆرا و جۆر ەوە , ,هەر ئەو كەسە وتی هیچ خزمەتگوزاریەكی تەندروستی پێویستیان بۆ ناكرێت لەبەرئەوەی سەرۆكی پزیشكە موقیمەكان لەلایەن حزبەوە دانراون زۆر بێ‌ منەتن و كەسیش ناتوانێت لەگەڵیان قسە بكات , لەلایەكی ترەوە سەبارەت بەو دوو منداڵەی كەبوونەتە قوربانی ئەم سییستەمە گەندەڵەی تەندروستی لەكەسێكی ترم بیست وتی ئەوا دەبوایە دوودەرزی دژی نەخۆشی هاری لێ‌ یان بدرێت كەیەكێیان مەسڵی خوێنی پێدەوترێت كەزۆر كاریگەری باشتری هەیە و لەوانەیە ئەگەر ئەو دەرزیەیان لێبدایە ئەوا نەمردبووانە .كەچی ئەم دەرزیە لەنەخۆشخانەكان هەیە و بەڵام پزیشكە موقیمەكان نازانن بەكاری بێنن و زانیاریان لەسەر ئەو نەخۆشی یە نیە .
كەمتەرخەمی ئەوانەش هەمووی دەگەڕێتەوە بۆ وەزارەتی تەندروستی كەهەموو مافێكی بە دكتۆر داوە بەبێ‌ لێپێچینەوە لێیان كەسانی نەشارەزا و نەگونجاو لەشوێنی گرنگ و گونجاو دائەنێت . من لەكۆتاییدا داوا لەكەس وكارری هەردوو قوربانیەكە ئەكەم لەمافی خۆیان خۆش نەبن ئەگەر خزمێكیان دكتۆرە یان كارمەندی تەندروستیە داوای لێ‌ بكەن یارمەتیان بدات , چونكە ئەوان باشتر دەزانن كەوا منداڵەكانی ئێوە بەهەڵە و گەندەڵی و كەم زانیاری پزیشكیەوە كوژراوە لەوەی بەگەستنی سەگەكەوە بێت بۆزیاتر زانیاری ئەوە سێ یەمین كەسن بەم نەخۆشیەدەمرن لەم ساڵەدا.لەدوای ئەم ڕووداوە پێویستە ئەگەر ویژدانیان هەبێت ئەمانەی خوارەوە دەست لەكار هەڵگرن و بچنە ماڵەوە چونكە بكوژی سەرەكی ئەو دوو منداڵە بێ‌ گوناهەن:

1- وەزیری تەندروستی
2- پاریزگای هەولێر
3- سەرۆك شارەوانی
4- بەڕێوەبەری تەندروستی هەوێر
5- بەڕێوەبەری بەیتەرە
6- بەڕێوەبەری خۆپارێزی تەندروستی


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە