کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دواى هەڵبژاردن چى ڕوودەدات؟!

Thursday, 13/08/2009, 12:00


بە حوكمى ئەو تەجروبە 18 ساڵیەى كە لەگەڵ ئەم دوو حیزبە گەندەڵە هەمانە ( دیسان وەك پیشەى هەمیشەییان بە تەزویر كردن دەرچوون) دەبێ چاوەڕێى چەند بڕیارێكى زۆر زۆر توند بین كە دژى بەرژەوەندیەكانى ئەم میلەتەبێت ، لە تۆڵەى ئەو قسە بویرانەى كە خەڵكى تێكۆشەرى كوردستان دژ بە بەرژەوەندیەكانى گەندە دەسەڵاتداران كردوویانە، بۆیە بە بڕواى من دواى هەڵبژاردن ئەگەر لیستى كەرە دێزە دەربچێت ئەوا تۆڵە لە هەموومان دەكەنەوە چونكە ئەوان فێر نین ڕەخنە قبوڵ بكەن و بێنە ناو جەماوەرەوە بەڵام داخەكەم هیچ چارەیان نیە چونكە ئیشیان بە خەڵكە جارێ بۆ هەڵبژاردن، وە تا چوار ساڵى تر(كاتى هەڵبژاردن) كەس نایانبینێتەوە وەكو جاران بگرە گەندەڵتر و ترسناكتر دێنەوە وێزى جەماوەر وماڵ و حاڵى خەڵكى زیاتر و زیاتر بە تاڵان دەبەن.

بەڵام خەیاڵیان خاوە جەماوەرى تێكۆشەرى كوردستان و گۆڕان خوازى كوردستان بە گشتى و هەولێرى كەرەدێزە بەزێن بەتایبەتى زۆر لەوە وشیارترن كە دەنگى خۆیان بە گەندەڵ و ئەنفالچى و كەركوك فرۆشان بدەن، بۆیە نەك چاوەڕێى پەلاماردانى بارەگاكانى ئۆپۆزسیۆنین بەڵكو چاوەڕێى زۆر شتى ترتان لێدەكەین كە هەر لە ئێوە بوەشێتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە