کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ سۆران عومەر بەچكە شێرەكەى سەراى ئازادى .

Tuesday, 12/04/2011, 12:00


ماوەیەكە هەندێك قەڵەمى خۆفرۆشى سەر بەدەسەڵات كەوتونەتە هەڵرشتنى ڕق و كینەى دەروونە پیسەكەى خۆیان دژ بەسۆران عومەر ، ئەم قەڵەمانە تا دوێنێ ئاگرى شەڕى ناوخۆیان خۆش دەكرد و ئەمڕۆش بەناوى مانەوەو شەرعیەت دان بەم دەسەڵاتە گەندەڵە كەوتوونەتە دژایەتى كردنى ئەم نووسەرە مەزنانە ، ئەم كۆلكە قەڵەمە خۆفرۆشانە لەلایەن بەرپرسانى یەكێتیەوە هاندەدرێن لەسەر سۆران عومەر بەتایبەتى و تێكرایى نووسەران و ڕۆشنبیرانى ترى سەراى ئازادى بەگشتى بنوسن و بوختانى چەواشەكارانەیان بۆ هەڵبەستن و تۆمەتیان بخەنە پاڵ ، ئەم بەرپرسە دۆڕاوانەى یەكێتى و دەسەڵاتدارە گەندەڵەكان فێربوون هەر كارێك خۆیان پێیان نەكرا خێرا گەندە قەڵەم و نۆكەرانیان هان دەدەن تاهەیبەتى مرۆڤە مەزنەكان بشكێن و دوایى لاى مامۆستاكانیان سوپاسى سەرشۆڕیان وەربگرن ، دیارە ئەمە لەناو قەڵەمە ئینشانووسەكانى پارتى و یەكێتی بۆتە مۆدیل كەنووسەر و ڕۆشنبیر و مرۆڤە پاكەكان بشكێنن بۆ خۆشەویستكردنى خۆیان لاى مامۆستا دۆڕاوەكانیان ، بۆیە دەبینین لێرەو لەوێ هەندێك قەڵەمى سەیر سەیر كەدیارن و ئاشكران لەلایەن كام كوورەى ئاگرەوە جۆش دەدرێن ئەم چەواشەكاریانە بڵاودەكەنەوە، ئەمانە خۆیان نا ، حاشا لەخۆیان ، چونكە خۆیان پاشكۆن ، خۆزگە مامۆستاكانیان ئەوەندە جورئەتیان هەبووایە ڕەخنەى توند نا ، بەڵكو هەر جورئەتیان بكردایە لەكۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆك حزب و مەكتەبەسیاسیەكان ڕەخنەیەكى سادەیان هەر بەپێكەنین لە ئاوەدان نەكردنەوەى دێهات و ناوچەكانی خۆیان بگرتایە حاشا لەشەقام و خەمەكانى میللەت ، خۆزگە ئەمانە تۆزێك مەعریفەى سیاسیان هەبوایە و خۆیان نەكردایە بەمرۆڤ پەروەر و دیموكرات و لیبراڵ و لەناوەڕۆكیشدا بێ ئاگا و بێ جورئەت و بێ ئەزموون و هەر خەریكى شكاندنى بەچكە شێرەكانى سەراى ئازادى بن .
لێرەوە لەم سەكۆ ئازادەوە لەم مینبەرە پیرۆزەوە بەهەموو ئەو قەڵەمە خۆفرۆش و خەڵكە بەكرێ گیراوانە دەڵێم بەسە هەڵبەستنى درۆ و بوختان و سیناریۆى دۆڕاو و فاشیل ، بەسە توزێك بەویژدانەوە بنووسن بەس خەریكى شكاندنى خەڵك بن تاخۆتان و مامۆستاكانتان لەوە زیاتر ڕیسوا نەبوون و ڕاپێچێى بەردەم دادگاى ئەو میللەتە نەكراون لەسەراى ئازادى ، لێرەوە دەكەوێتە سەر شانى هەموو لایەكمان كەڕێگە نەدەین ئەم چەواشەكارى و هەڵبەستنى درۆیانە كار بكاتە سەر ڕەئى شەقام و جەماوەر بەرامبەر ئەو نووسەر و ڕۆشنبیرە مەزنانە و بەچكە شێرانى سەراكانى ئازادى لەسەرانسەرى كوردستان ..


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە