دۆراویی سیاسی حدک
Saturday, 19/12/2009, 12:00
خالیدی عه‌زیزی، خه‌ڵکی کوردستان شانسیان هێنا که ئێوه که‌ستان له گه‌ڵ نه‌بو ئه‌گه‌ر وه‌ک ده‌ته‌په ئه‌تان توانی جه‌ماوه‌ر بێننه سه‌ر شه‌قامه‌کان ئه‌وه حه‌وت زه‌مان بوو که هه‌موو خه‌ڵکی کوردستانتان فرۆشت بوو به‌ڵام من زۆر خۆشحالم که هیچ که‌س له‌م سه‌رو به‌نده دا حیساب بۆ قسه‌کانتان ناکات، ته‌نها که‌سانی ده‌ره‌جه سفری وه‌ک سه‌ید عه‌زیم حوسێنی ، ئه‌ویش ته‌نها بۆ ئه‌وه یه که به خه‌یاڵی خۆیان خه‌باتی خه‌ڵکی کوردستان به‌لارێدا به‌رن به‌ڵام خه‌یاڵتان خاوه تازه نه ئێوه ئه‌توانن به‌قه‌ت ده‌ته‌په خه‌ڵک بێننه سه‌ر شه‌قامه‌کان نه کۆماری ئیسلامیش ئه‌توانێت به قه‌ت ده‌وڵه‌تی فاشیستی تورک دیموکراتی بێت ئه‌وه تا ده‌بینین که رۆژانه چی له خه‌ڵکی کورد ده‌که‌ن له تورکیا جا به‌م جۆره هه‌ڵوێست گرتنانه‌تان به‌خه‌یره‌ی دۆراوی سیاسی خۆتان نه‌بێت هیچی تر ناتوانن بکه‌ن.
وه‌ختی خۆی ئێوه له به‌ناوهه‌ڵبژاردنه‌کاندا راگه‌یاندنێکتان ده‌رکرد ،منیش پێشنارێکم بۆ گه‌رانه‌وه‌تان به رێگای نووسین بۆ ئێوه له سایته‌کانی (بروسکه و کۆمه‌ڵه جه‌رمه‌نی و هێڤار) له ژێر ناونیشانی (هه‌ڵوێستێکی نا ئه‌قلانه) بڵاوکرده‌وه که له خواره‌وه‌ی ئه‌م نوسینه‌م لینکه‌که‌م بۆ داناون. ئێوه ئه‌توانن له‌گه‌ڵ قانونی ئه‌ساسی کۆماری ئیسلامی‌دا خۆتان بگونجێنن و هیچ موشکله‌یه‌کتان نیه ، که واتا ئێوه بگه‌رێنه‌وه زۆر باشتره له‌و شێوه خه‌باته‌ی که ئێستا گرتوتانه‌ته پێش .ئاغای عه‌زیزی ئێستا کۆماری ئیسلامی له خراپترین ده‌ورانی سیاسی ئابوری خۆی دا به‌سه‌ر ده‌بات، ئاخر ئێوه عه‌یب ناکه‌ن ئاوا هه‌ڵوێست ده‌گرن خۆ ئێوه حیزبه‌که‌تان پێی ناوه‌ته حه‌وته‌مین ده‌یه خه‌باتی خۆی ئه‌وه سی سالیشه ئه‌م حکومه‌ته هه‌موو که‌س مه‌حکومی ده‌کات وه‌ک درنده ترین و جه‌نایه‌کارترین حکومه‌تی ناوچه‌که ده‌ناسرێت ، ئاخر کابرا تۆ شه‌رم ناکه‌یت ئاوا هه‌ڵوێست ده‌گریت مه‌گه‌ر ئێوه حیزبی دیموکرات ئه‌توانن به ئه‌ندازه‌ی یه‌ک زه‌رره‌ی موسه‌وی وکه‌روبی خزمه‌ت بکه‌ن به کۆماری ئیسلامی مه‌گه‌ر چیان به‌وان کرد چۆن ریسوایان کردن ئه‌گه‌ر ئێوه‌ش حه‌زتان له‌خزمه‌ت به کۆماری ئیسلامیه و حه‌زتان به‌یه‌ک پارچه‌ی ئیرانه دڵتان بۆی ده‌سوتێ ئه‌وه من قسه‌م نیه ده‌نا کاکی دۆراو ئاله‌و سه‌رو به‌نده دا که کۆماری ئیسلامی له هه‌موو لایه‌که‌وه فشاری ناوخۆیی و ده‌ره‌کی بۆ هاتوه به‌م جۆره هه‌ڵوێست ده‌گرن . یان به‌رێز مه‌لاعبدوڵا پیربوه حه‌زی له قسه‌ی ناو مزگه‌وته‌کانه بۆ ئه‌وه‌شیان قسه‌م نیه حه‌قی پێده‌ده‌م گوناحه بابرواته‌وه سه‌ری به‌و ئاواته‌وه نه‌نێته‌وه که زۆر حه‌زی لێیه که بیکه‌ن به سه‌رۆک شاره‌وانیه‌ک تۆش وه‌ک جێگری خۆی دیاری بکات . من هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم فه‌قه‌ت ئه‌و قسه‌یی سه‌یدعه‌زیم حوسێنی به‌سه که ده‌ڵێت ئێمه لێبوردنمان بۆ ئه‌و که‌سانه ده‌رکردوه که خۆیان هه‌ست ده‌که‌ن له ئێران کێشه یان هه‌یه به‌ڵام بۆ به‌عزێک که‌س ده‌بێت خۆیان له دادگا جواب بده‌نه‌وه ، پرسیارێک لێره‌دا دێته پێشێ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ر کاک خالید‌و حیزبه‌که‌ی چونه‌وه بۆ ئێران ئایا ئه‌وانیش ئه‌توانن داوا بکه‌ن ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌ستیان به خوێنی هه‌زاران که‌س سور بووه ئایا ئه‌وانیش دادگایی ده‌کرێن له‌سه‌ر داوای حیزبی دیموکرات و کاک خالید‌و مامۆستا عه‌وڵا؟؟؟
http://www.komala-germany.com/komala/pdf/kurdi/sala-bayab30509.pdf
http://www.hiwar.blogfa.com/[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست