باشترین هه‌ڵوێستی رۆژ له تێزه به‌نرخه‌کانی مسته‌فای هیجری
Friday, 08/01/2010, 12:00
ئیمرۆ زۆرشتی سه‌یروعه‌جایب ده‌بیستین که‌جاشه‌کانیش ته‌سه‌وری ناکه‌ن، مسته‌فای هیجری خۆیان وار‌ێگا خۆش ده‌که‌ن بۆ داهاتووی کوردستان که پێان وایه ئه‌وان سه‌ر ده‌که‌ون هیوادارم ئه‌گه‌ر قه‌راره کوردایه‌تی ئاوایه قه‌ت سه‌ر نه‌که‌وێت ، تۆ بێیت هه‌ر له ئێستاوه ئه‌وه‌نده زه‌عیف خۆت نیشان ده‌یت پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی بۆ خه‌ڵکی کوردستان یان باشتر وایه بڵێین بۆ جاشه‌کان ده‌ر که‌یت من وای بۆ ده‌چم که ئه‌م حیزبه خۆی به‌و قه‌ناعه‌ته گه‌یشتووه که که‌سی له‌گه‌ڵدا نه‌ماوه بۆیه‌هه‌ر له ئێستاوه په‌نا ده‌باته به‌ر جاشه‌کان ئه‌گه‌ر نا تۆ ئیمرۆ لێبوردنی گشتی ده‌ر که‌یت بۆ جاش و چڵکاو خۆره‌کانی کۆماری ئیسلامی که به ده‌یان ساڵه کورو کچانی شۆرشگێری کورد به‌رێ ده‌که‌ن بۆ سیاچاله کانی کۆماری ئیسلامی و هه‌رئه‌م جاشانه‌ن به هه‌زاران خه‌ڵکی کوردستانی یان موحتاد وته‌جاوزو کوشتن ومه‌ینه‌تی وئێش و ئازار‌و ده‌ر به‌ده‌ری و ماڵ وێرانی و سوکایه‌تی کردوه ، مسته‌فای هیجری به‌م کاره‌ی واده‌کات رێگا خۆش بکات بۆ که‌سانی تر که چه‌ک هه‌ڵگرن بۆ رژێم ، چونکه ئه‌وان ده‌زانن له داهاتوو دا حیزبی خۆیان هه‌یه هه‌ر کات ئه‌و حیزبه گه‌رایه‌وه، ئه‌وه ئه‌وان یه‌ک سه‌ر ئه‌بن به چه‌ک داری ئه‌وان ، بۆ جاشه کان فه‌رق ناکات چونکه حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران به‌حیزبی خۆیان ده‌زانن جا ئه‌وکات جاشه کان رووی تفه‌نگه‌کانیان له حیزبه‌کانی تر ده‌که‌ن که به نه‌زه‌ری من ئه‌وه خه‌ته‌ر ترین بریاره ئه‌م حیزبه ده‌ری کردوه ، جاشه‌کان به‌م بریاره زۆر دڵخۆش ده‌بن چونکه رابردویان له به‌ر چاو نه‌گیراوه ناشگیرێت ، که به‌سه‌دان جار جه نایه‌تیان کردوه .
مسته‌فای هیجری بێخه‌به‌ره له‌وه‌ی له دوارۆژی کوردستان دا ئه‌و خه‌ڵکه قه‌رار ده‌دات که حیسابی خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌و جاش و خۆ فرۆشانه یه‌کلایی بکه‌نه‌وه نه‌ک حیزبه کان هه‌ر له‌سه‌ره‌تای راپه‌رینه‌وه ، ئه‌وه ئه‌بێت زۆرێک له‌و که‌سانه هه‌ر به‌ده‌ستی خه‌ڵک سزابدرێن ، نه‌ک من و تۆ یان که‌سانی دیکه ، چونکه حیزبه که‌ی تۆ چه‌ندین ساڵه له کۆیه دانیشتوه‌و ئاگای له‌و بێ حورمه‌تیانه نیه که شه‌و و رۆژ ئه‌و جاشانه هه‌ڵده‌کوتنه سه‌ر ماله کانیان ئه‌زیه‌ت و ئازار یان ده‌ده‌ن ، سه‌ره‌تایی ترین ئامراز که‌ئامێری سه‌ته‌لاییته شکایه‌تیان لێ ده‌که‌ن ئه‌چنه سه‌ر ماله کانیان ، زۆر بێ حورمه‌تییان پێ ده‌که‌ن.
ئاخای هیجری هه‌ر ئه‌و جاشانه بوون که به‌سه‌دان جار پێش گوروهی زه‌ربه‌ت که‌وتون گوند به‌گوندی کوردستان به دوای پێشمه‌رگه که‌وتون ، به‌سه‌دان پێشمه‌رگه‌ی کوردستانیان شه‌هید کرد، تۆ پێت وایه هه‌موو رۆژێ قاتلی براکه‌ت یان کوره‌که‌ت به به‌رچاوتا بێت و بروات چه‌کی حیزبه‌که‌ی تۆشی پێبێت تۆ ئه‌مه‌ت پێ قه‌بووڵ ده‌کرێت؟
باسی باشوری کوردستان ده‌که‌یت به‌داخه‌وه ئێستاش به‌عزێک له‌و حیزبانه‌ی باشوری کوردستان پیسترین جاشیان له‌گه‌ڵه که ده‌ستیان له ئه‌نفال کردنی میلله‌تی کورددا هه‌بووه ئه‌گه‌ریش حه‌ز ده‌که‌یت من ناوه‌کانت پێ ئه‌ڵێم کێن ئێستاش خاوه‌نی چه‌ند هه‌زار چه‌ک دارن له کوردستانی باشور؟ ئێمه‌ی کوردی رۆژهه‌ڵات ئه‌بێت باشترین ئه‌زمون و ده‌رس له باشوری کوردستان وه‌رگرین هه‌موو شته خراپه‌کان وه‌لانێین که ئه‌وان کردیان ،هه‌مووشته باشه کانیش بکه‌ین که ئه‌وان کردیان، ئیتر پێویست ناکات تۆ له ئێستاوه خۆت بکه‌یته ده‌م راستی هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان هه‌ر دوو شتی ئاوا بوو شه‌ری کۆمه‌ڵه و دیم‌و کراتی دروست کرد هه‌ر ئه‌و تاک ره‌ویانه‌ی حیزب بوو که کوردستانی کرده گۆمی خوێن له‌به‌رامبه‌ر یه‌کتری دا ، هه‌ر له ئێستاوه تۆ خه‌ریکی دوو به‌ره‌کایه‌تی ده‌خه‌یته ناو خه‌ڵکه‌وه لایه‌نگر بۆ خۆت دروست ده‌که‌یت، کاکی برا هه‌ر ئه‌و جاشانه ئه‌یا نتوانی وه‌ک هه‌موو خه‌لکی کورد شه‌رافه‌تمه‌ندانه بژین ئاخر پێم نالێیت لێبوردن بۆچی ؟ئه‌گه‌ر قه‌راره به‌قه‌ولی خۆت رژێم بروات که‌منیش پێم وایه ئه‌م رژێمه هه‌ر ئه‌روات ، به‌ڵام خۆ له داهاتووی کوردستان و ئێران‌دا قانون ئه‌بێت تۆ له ئێستاوه ئه‌و پێش داوه‌ریه ده‌که‌یت بۆ خه‌ڵک ئه‌گه‌ریش تۆ خوێنی پێشمه‌رگه‌کانی خۆت به‌لاوه گرینگ نیه ئه‌وه حیزب و لایه‌نه‌کانی تر به‌لایه‌نه‌وه پیرۆزه ، ئه‌وانه ئه‌بێت له یه‌ک دادگای عادیلانه‌دا جوابی ئه‌و هه‌موو جه‌نایه‌ت و سه‌رشۆریه‌ی خۆیان بده‌نه‌وه.
به‌رێزم تۆش چاو له خالیدی عه‌زیزی ده‌که‌یت ئه‌لێیت نه‌کات له سیاسه‌ت به‌جێ بمێنین زۆر زۆر شه‌رمه شه‌رمه ئاوا سیاسه‌ت کردن تۆ خۆت ئه‌لێیت رژێم به‌و هه‌موو ده‌سه‌ڵات و هێزه سه‌ربازیه‌ی سوپای پاسداران و ئیتلاعات ده‌یان دا‌م و ده‌زگای دیکه که هه‌مووی تێک ده‌شکێن بۆ جارێک هیچ لایه‌نێکی ئێرانی نه‌هات داوای عه‌فو بۆ ئه‌و که‌سانه ده‌ربکات؟یان تاک و ئێستاش خۆت به حیزبی حیزبان دائه‌نێیت؟ ئه‌و ده‌ورانه‌ت به‌سه‌رچوو که خۆت به تاکه حیزب له قه‌له‌م بده‌یت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست