کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نقابەى كرێكاران (لقى سلێمانى) ئێوە خۆش (بەشى چوارەم)

Saturday, 03/12/2011, 12:00


كار لەنقابەى كرێكاران ئەستەمە بەو شێوازەو ئەو كەسانەى ئێستا كارى تیادا دەكەن , ئەوانەى كە ئەم جێگایەیان كردووە بەشوێنى ڕاوو جێگاى غەرامییات , كە لەئەساسدا ئەمانە نوێنەرایەتى دەیان هەزار زەحمەتكێش و ڕەش و ڕوت و بێنان و جێگادەكەن .
بەكام پێوەر, بەكام یاسا, بەكام سیستەم , كەسانى نامۆ بەكۆمەڵ وخاوەن ناوبانگى سەیرو سەمەرەو پێگەى لاوازى كۆمەڵگا ببنە سەردارو سەروەرى هاوڵاتى بەشەرەف و ماف زەوتكراوو چەوساوەو ژێردەستە .
ئەم نەهجە لەكاركردن جگە لەناشرینكردنى شوێنى كار چى دیكەى لێبەرهەم دێت ؟ جگە لەلاوازى ڕۆڵى حزب كامە بەرهەم دروێنە دەكەن , كام خەرمانى جوڵەو كارى باشە سور دەكەن ؟ ئەویش لەڕێگاى ئەوكەسانەى كەدەبنە هۆى تێكدانى ئەو بەها ئەخلاقیی و مرۆییە جوانانەى كورد, كە ئیستا تاكى كورد پێوەى دەناڵێنێ .
ئەوكەسانەى كەئەم ڕێكخراوەیان بەو جۆرە بەدناو كردووە,كەهەیانە وەك سەگ بە بچوكترین جوڵە حەپەحەپى بەلاش دەكات , ئەوەندە مەشقدار كراوە كە هەر بەبۆنكردنێك هەستى بەرانبەر وەردەگرێت . هەموو كردارەكانى هەر لەسەگ دەچێت , بەڵام بەداخەوە تەنها خەسڵەتى باشى سەگایەتى وونیكردووەو تەنانەت لەسەر چۆك وەستاوەو جگە لەخەڵكیش پەلامارى خاوەنەكەشى دەدات و ئەویش ناناسێت , بەهۆى ئەم كادرە ناودارانەى ئەم ڕێكخراوەوە هەست بەبێهێزى و لاوازى ئەم ڕێكخراوە ڕەنگ زەردە دەكەیت .
دەكرێت لەچوار چێوەى ئەوچاكسازییەى كەلەناو سەرجەم ڕێكخراوو نقابات و ناوەندەكانى حزبدا دەكرێت ئەم شوێنەش بگرێتەوەو نقابەى كرێكاران ئاشنا بكرێتەوە بەكرێكارو هەنگاو بنرێ بۆئاشتكردنەوەى كرێكارو لیژنەكان دروستبكرێنەوەو ئافرەتانیش كەلەم ڕێكخراوەدا تۆراون , بەهەوڵ و هاتنە ناوەوەى مەكتەبى ڕێكخراوەپیشەیى و دیموكراتییەكان , ڕۆچوون ولێكۆڵینەوە لەهۆكارى هەڵوەشانەوەى لیژنە بەهێزەكەى ئافرەتان چاو بەم ڕێكخراوە بێنازەدا بگێڕرێتەوە , بەڵام تاخاوەنى ئەم كەسایەتییە ناودارانەبن دڵنیا بن ڕۆژ بەڕۆژ چۆڵى زیاتر هیچیترى لێ چاوەڕوان ناكرێت , ئەگەر خۆشتان بەزەییتان بەكرێكاراندا نایەتەوە تەماشاى ڕووى خۆتان بكەن باچیتر زەربەى سیاسى بەدەس ئەم كادرە ناوبانگ زڕاوانەتانەوە نەخۆن , بەهۆى بوونى چەند كەسێكى پێگە لاواز زیاتر پێگەى خۆتان لاواز دەبێت و لەبەرانبەردا چاوەڕوانى گرتنى سەنگەرى دڵسۆزانى ئەم ڕێكخراوەبن , كەجگە لەم مێژوو ناوبانگە ڕەشە سودێكیترتان پێنابەخشرێت .
بۆ چاوێك بەنقابەدا ناگێڕنەوە؟ بۆخۆتان ئامادەنین ڕۆڵ و پێگەى ئەم ڕێكخراوە كەوتووە بەهێز بكونەوە وسەردانى مەیدانى ناكەن و تا ڕاستیەكان وەك چاوى قرژاڵك بەڕونى و بەبێ خەوش ئەم ڕاستیانە ببینن؟ كوا لیژنەكانتان ؟ كواحزورى نیوەى كۆمەڵ ؟ كوا ئەو ئافرەتانەى كە ئامادەییان هەبوو لەسەرجەم بۆنە كرێكارى وبۆنە نیشتیمانییەكاندا بەجلى ڕەسەنى كوردییەوە ئامادە دەبوون ؟ كوا ئەوپیاوانەى كەبەدڵسۆزى بەشدارییان لەسەرجەم بۆنەكاندا دەكرد ؟ كوا ئەو پشتگیرییەى كەلەلایەن حكومەت و لایەنە سیاسیەكان و خەڵكى دڵسۆزو زەحمەتكێشەوە ؟ ئایائەمانە شكشتى ئەم ڕێكخراوە نین لەسەر دەستى ئێوە؟............ .
كۆتایى بەشى چوارەم
بۆ گەیاندنى زانیارى زیاتر دەتوانن ئەم بابەتەدەوڵەمەند بكەن بەگەیاندنى زانیارییەكانتان بەم ئیمەیڵە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە