ئاگادار کردنەوەیەک بۆ بزووتنەوەی گۆران
Saturday, 06/03/2010, 12:00
ماوەی چەند ڕۆژێکە سایتی سبەی و بزوتنەوەی گۆران ، بۆ راکێشانی دەنگی زیاتر، دەستیان داوەتە یاریەکی سوک و پر مەترسی داری تەبلیغات کە سەرئەنجام بە زەرەر و زیانێکی گەورە بۆ خەلکی کوردستان تەواو دەبێت. دەستبردنی گۆران بۆ گەورە کردنی ئەوەی جمهوری کۆنەپەرستی ئێران نیگەرانە لە بلاو کردنەوەی ئایاتی شەیتانی سەلمان روشدی بەکوردی لە لایەن گۆڤارێکی (خەڵک) هەولدان بۆ هەلخراندنی سوزو ئیحساسی دواکەوتوانەی خەلکی کوردستان دژی ئەو کارەی گۆڤاری خەلك و یەکێتی بەوەی رێکخراوە دیموکراتەکانی یەکێتی ئەو گۆڤارە دەردەکات، تا بڵێی دواکەوتوانەیە و زۆر ترسناکیشە، رەخنە گرتن لە دین و بە تایبەت لە دینی ئیسلام و لە ناو خەلکی کوردستان ، سیمایەکی دیاری رۆژانەی رۆشنبیری کوردی بووە، ئازادی خوازان ورۆشنبرانی پێشکەوتوخوازی کۆمەلگە بۆ جێگیر کردنی بەهاکانی ئازادی ئینسان و تێکشکاندنی بە موقەدەس ڕاگرتنی ئەوانەی بە پیرۆزی ناو دەبرێن لە خەباتی بەردەوامدا بوون و قوربانی زۆریان داوە، لەراستیدا ئەوەی سایتی سبەی و گۆران دەیکەن ، یارمەتی دانی ملهوری تیرۆریزم وتۆقاندنی جمهوری ئیسلامی و کومەک کردنە بە ئەجندای جمهوری ئیسلامی لە عێراق .
بزوتنەوەی گۆران پیویستی بەم یاریە دواکەوتوە نەبوو، من ئەوەندی سەرنجی کۆمەلگای کوردستان دەدەم ، رێژەی روو لە پێشی نفوزی بزووتنەوەی گۆران رۆژ بەرۆژ زیادی دەکرد، بەڵام بەم کارەیان وئەگەر زوو ئەم سیاسەتە سواوە کۆتای پێ نەهێنن ئەو بە دڵنیایەوە دەکەونە بەردەم نارەزایەتی و نەفرەتی ئازادی خوازانی کۆمەلگەی کوردستان .
لێرەوە بانگەوازی سەرجەم لایەنگرانی گۆران و ئازادخوازان دەکەم کە ڕێگا بەم جۆرە لەسیاسەت کردن نەدەن و لە مەترسیەکانی بە ئاگابن و نارەزایەتی دەببرن دژی ئەوەی بە خاتری کۆکردنەوەی دەنگ ، بزووتنەوەیەک کە بەنیازین ئازادی زیاتر بۆ کۆمەلگە فەراهەم بکات ، خۆی ببێت بە بلندگۆی بلاو کردنەوەی ئەجندای تیرۆرزمی جمهوری ئیسلامی ئێران
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست