کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كۆمپانیای نۆكان .... بەشی سێیەم : ئەحە ریشەی تەواری دزە گەورەكەی نۆكان !!

Monday, 12/10/2009, 12:00


لەم بەشەدا باس لە كەسێكی نۆكان ئەكەم كە بە شێخ ئەحمەدی ئێستاو ئەحە ریشەی تەواری زەمانی بەعس ناسراوە .تابڵێیت باوەڕپێكراوی دلێری سەید مەجیدە , هەتا پێش راپەڕینی خەڵكی كوردستان ئەحەریشە لەكەسە چالاكەكانی مەفرەزە خاسەی تەواری سەر بە ئیستخباراتی سلێمانی حزبی بەعس بوو كە لەناو شاری سلێمانی سوكایەتی بەخەڵكی ئەكردو داوای سەرانەی لەخەڵك ئەكرد . خوێندەوارییەكی ئەوتۆی نییە هیچ شەهادەیەكی نییە هیچ زمانێك نازانێت . لە سەرەتای دروست بونی نۆكان بە ماوەیەكی كەم وەك پیشەی چایچی لە نۆكان دامەزرا . لەبەر ئەو سیستمە خراپەی لە نۆكان هەیەو حەزكردنی دلێر لەكەسانی نەخوێندەوارو قسە هێنەرو بەر , لە ماوەیەكی كەمدا وەك یەكێك لە بەڕێوەبەرەكانی نۆكان ناسرا , لەسەر پیشە سیخوڕێكەی جارانی بەعس ملی كەسە نزیكەكانی خۆی لە كۆمپانیای نۆكان بە چرپەچرپ لای دلێر ئەشكێنێت , بە گەورەترین دزی نۆكان ئەناسرێت . لێرەدا چەند نمونەیەكی دزی ئەم كەسە ئەخەمە روو كە لەنزیكەوە ئاگادارم بەڵگەم بۆ هەمووی هەیە وە زۆربەی زۆری نۆكان ئاگادارن لێی .
1- خانویەكی نیشتەجێی خۆی هەیە نرخەكەی زیاتر بە (1000000) یەك ملیۆن دۆلار ئەخەمڵێنرێت جگە لە چەند پارچە زەوییەك .
2- مەزرەعەیەكی 40 دۆنمی هەیە لەگەڵ 800 سەر مەڕ خزمەكانی بۆی بەخێو ئەكەن نرخەكەی بە (000 800) هەشت سەد هەزار دۆلار ئەخەمڵێنرێت .
3- ماوەی دوو ساڵە كۆمپانیای نۆكان لەگەڵ كۆمپانیای قەیوان بەشەریكی نەوتی رەشی بێچی لە سنورەكانی ئێرانەوە ئەنێرنە دەرەوەی كوردستان بۆ بەندەر عەباسی ئێرانی لەگەڵ ئەوەشدا نەوتی خامی كوردستان ئەنێرن و ئەیفرۆشن , لێپرسراوی ئەم ئیشە ئەحە ریشەیە , بەپێی زانیاری كەسێكی نزیكی كۆمپانیای قەیوان ئەحە ریشە (1400000) یەك ملیۆن و چوار سەد هەزار دۆلاری لە قازانجی ئەو نەوتە لاداوە بۆخۆی , وە ئەو بڕە پارەیەی لە دوبەی داناوە لای حاجی تۆفیقی قەیوان كە خزمی یەكترینو جێی متمانەی یەكترین بەوهۆیەشەوە ئەحە ریشە ئیقامەی دوبەی وەرگرتووە .
4- ماوەی ساڵێك زیاترە بەزمانی لوسی دلێری سەید مەجیدی رازیكرد بكەونە ئاسن كڕین (سكراب) , بۆ ئەو مەبەستە پارەیەكی زۆری لێ وەرگرتو كەوتە ئاسن كڕین , مەبەستی ئەحە لەوئاسن كڕینە ئەوەبوو كە خۆی لەگەڵ شێخ عەلی ناوێك (شێخ عەلی كارگەی قیر) نزیكەی 500 تەن ئاسنیان هەبوو ساغیانكردەوە بەسەر نۆكاندا وە بە 700 تەن بەنۆكانیان فرۆشتەوە هەموو ئیشەكەش ئەحە ریشە رێكی خست , جگە لەوەش لە ئاسن كڕینەكەدا پارەیەكی باشی تری لێ دزی بۆ خۆی , لەوكاتەشدا دلێر لە لەندەن ئەبێتو فرسەتێكی باش ئەبێت بۆ ئەحە , هەرچەندە لەوبڕوایەدام ئەگەر دلێر بزانێت لەگوڵ كاڵتری پێنەئەوت .
5- چەند كارگەیەكی بەناوی براكانیەوە هەیە كە هی خۆیەتی وەك ئەو كارگەی قیرەی لەگەڵ شێخ عەلی هەیەتی بە (1500000) دۆلار ئەخەمڵێنرێت .
ئەمانەو چەند شتێكی تریش كە من زانیاری تەواوم لەسەری نەبوو بۆیە باسم نەكردون .
لێرەوە ئەپرسم بۆ ئەبێت كەسانێكی ئاوا كەخاوەن مێژوویەكی پڕ خیانەتو خۆفرۆشی و جاسووسیە لە كۆمپانیایەكی سەر بەپارتێكی وەك یەكێتی جێگایان ببێتەوە و بە ئارەزوی خۆیانو بێ لێپرسینەوە دزی لێ بكەنو كەسیش نەبێت لێپرسینەوەیان لەگەڵ بكات ؟ ئایا ئەمەش هەر رەنگدانەوەی یەكێتی نییە لە كۆمپانیای نۆكان ؟ نۆكانیش بە پەیڕەو و پڕۆگرامی یەكێتی كار ناكات , كەسە ناپاكو دزو خیانەتكارەكان لەخۆی كۆ ئەكاتەوە ؟ (لەگەڵ رێزی زۆرم بۆ كەسە باش و بەتواناكانی نۆكان , لە بەشێكی تردا دێمە سەر باسی ئەوانیش) .


سلێمانی
[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە