کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وەزیری دەرەوەی سوید كالبیرد و ئۆسكار شیلتەر ئاگاردا كرایەوە لەسەر كلتوری بارەگا سوتاندن لە بادینان

Tuesday, 13/12/2011, 12:00


دیمانە لەگەل رۆژنامەنووس و چاودیری سیاسیی قادر نادر لە سوید

دوای رووداوە نامرۆڤانەكەی بادینان، كە دیموكراسی و ئازادیی سیاسی و فرەیی زیندە بە چال كرا لەو سنورە لە لایەن كاربەدەستانی دەسەلاتداری پارتی , دوای كارەساتەكە هەموو پارتە سیاسی و ریكخراوە كانی كۆمەلگا مەدەنی و رۆشنبیران و زانایان و زۆربەی چین تویزژەكان ئیدانەی توندی ئەو رووداوەیان كرد، كە پیچەوانەی هەموو بنەما ئەخلاقیەكان بوو، كە بە داخەوە كلتوری بارەگا سوتاندن بوەتە بەشیك لە ئەدەبیاتی كاربەدەستانی ئەو سنورە كە لە زمانی حیوار و فرەیی و ئازادی سیاسی و بیروا تی ناكەن و بە ئەقلیتی شەری ناخۆ بیر دەكەنەوە.
وەك لقی سویدی یەكگرتووی ئیسلامی و چەندین ریكخراوی تر بە بەلگەو دیكۆمنیت و گرتەی ڤیدیویی ئاگاداریی چەندین دەزگا و حكومەت و پەرلەمانی ئەم وولاتەمان كرد لە سەر دروست كردنی ئەو سیناریۆیە، كە جاریكی تر بوە پەلەیەكی تاریك قیزەون بەنیو چاوی دەسەڵاتدارانی بادینان. لە سەر رەوشی ئەو رووداوە پێمان باش بوو لە نزیكەوە بتوانین رای رۆژنامەنوس وچاودیری سیاسی كاك قادر نادر وەرگرین لە سەر سیناریۆ و كلتوری بارەگا سوتاندن.

- ئایا وەك رۆژنامەنووس و چاودیریكی سیاسی راتان چیە لەسەر كلتوری بارەگا سوتاندن؟
ئەم كلتورە دریژە پیدەری سیاسەتی پیشوی 20 سالەی دەسەلاتی كوردییە كە بە شیوازی جۆراو جۆر هەول دەدەن كۆمەلگای كوردی بە گشتی و دەنگە رەخنەگرەكانییان بە تایبەتی هەولی بە كۆیلە و بی دەنگكردنیان دەدەن ... دیارە بەرلە بارەگا سوتاندن هەموو جۆرەكانی تیرۆری سیاسی وئابۆلقەی راگەیاندن و مادیان لەسەر دەنگ و رەخنەگرەكانیان تاقی كردۆتەوە، بەلام چەندە هیزی رەخنە جی پیلەقكراوی ئەو دو پارتە بدەن، ئەوانیش پەنا بۆ كارورەفتاری قیزەوەنتر دەبن , بۆیە گەر هاوشیوەی ئەسەد و قەزافی رەفتاریان نەكردوە، ئەوا لە كوردستان دروشمی رووخانیان لە ئاستیكی بەرفروان یان راپەرینی جەماوەری نەدەگرتە بەر.

- ئیوە وەك چاودێریكی سیاسیی ئەم سیناریۆیە چۆن شرۆڤە دەكەن؟
پارتی لە ملامنیی سیاسی سروشتیكی زۆر دواكەوتوو خیلەكیانەی هەیە، ئەویش پەنا بردن بۆ بە كارهینانی ئیرهابی سیاسی بە توندترین شیوە دواتر هۆنینەوەی سیناریۆی وا مەگەر لە فیلمی هیندی بچیت! راستی ئەمانەش سەیری كەیسی زیندانیكردنى كەمالی سەید قادر و شەهید سەردەشت بكەن و ئەوەی بەرامبەر بە یەكگرتوی ئیسلامی و دووكانەكانی ئەلكوهول ئەنجام درا وە بەشیكی زۆری لەو سیناریۆیانە كە باس كراوە , نزیكی هەلبژاردن بوەتەوە بۆیە نیشاندانی وینەی یەكگرتوو بۆ رۆژئاوا وا پیناسە دەكەن، هەرچەند هۆكاری ئەمانە بۆ گەشەی یەكگرتووی ئیسلامی دەگەریتەوە لەو سنورە, بەلام لەسەروی هەموو ئەمانە ئەوان باش دەزانن كە میللەت رۆژ لە دوای رۆژ هۆشیار دەبیتەوەو بۆ مافە زەوت كراوەكانی بە تایبەتی لە بادینان كە هەست دەكەن سەرەتای دەنگی نارەزایەتی لەو ناوچەیە سەری هەلداوە وەك دەبینین بەرپرسیكی كۆنی خۆیان (سەید ئەكرەم) بەرپرسی پیشوی ئاساییشی گومرگی ئیبراهیم خلیل كە ئیستا بی پەردە و راشكاوانە باسی ئەو دۆسیەیان دەكات كە بردنی داهاتی خەلكە بۆ گیرفانی بەرپرسیكی پارتی لە ئیبراهیم خلیل كە خۆی رۆژانە یەك میلۆن دولارە! نەك بۆ گیرفانی حكومەت ! هاوكات پارتی دەزانیت ئەوەی جەماوەری لە بادینان لێ دەبات لە هەموان زیاتر یەكگرتووی ئیسلامیە ,ئەم ملاملانیە زیان بەخشە بۆخۆیان بەلكو رق و قینی خەلك زیاتر دەكات رژیمەكەی سەدام و قەزافی و ناموبارەك چی نەما نەیكەن بەلام لە دوا ئەنجام هەر رووخان. وە رژیمی سەدام هەموو كەسیك لە بیریەتی هەموو شتیكی خراپی بەرامبەر كردین دەرئەنجامیش هەر رووخا . بۆیە مەحالە ئەقلی سیاسی دیكتاتۆرانەی دەسەلاتی كوردی لەم سەردەمەدا بتوانن دریژەی پیی بدەن.وە پارتی هەولی دا بە بەردیك دوو چۆلەكە بكوژیت بەلام بەر خۆی كەوت .

- جگە لەوەی ئیمە وەك لقی یەككرتوو زۆر دامو دەزگای حكومی و پەرلەمان ئاگادار كردۆتەوە ئایا تا چەندە لە نزیكەوە ئیوە پەرمانی سوید و دەزگا حكومیەكانی ئەم ولاتەتان لەم پیشیلكاریە ی سەرئازادی سیاسی ئاگادار كردۆتەوە؟
هەردوو بەرپرسی بەشی عیراق و رۆژهەتی ناوەراست ئوسكار شیلتەر و گوفران ئەلنەدەف مان ئاگادار كردەوە لەو سیناریۆیەی پارتی و پیشیكاریەكانیان هەروەها لەم رۆژانەش ماوەی 20 دەقیقە بە تەلەفون لەگەل ئۆسكار شیلتەر بەرپرسی بەشی عیراق لە وەزارەتی دەرەوە قسەمان كرد لەسەر رەوشی مەترسیداری مافی مرۆڤ و ئازادی بیرورا لە ژیر دەسەلاتی كوردی بە گشتی و بادینان بە تایبەتی ئەویش بەلینی دا بیگیەیەنیتە سەروی خۆی و سەفیر ی سویدیش لە عیراق ئاگادار بكاتەوە.
ئیمە وەك تاك و گروپی 17 شوبات كە ئەندامم تیدا بەردەوام پیشیلكاریەكانی دەسەلات (مافی مرۆف، ئازادی بیروڕا) بەرامبەر هەر لایەنیك ئەنجام درا بیت ئەگەر لەگەل بیروبۆچونی ئیمەش نەگونجیت ئەوا دەیگەیەنینە دۆستەكانمان لە پەرلمان و حكومەتی سویدی وەك بەرپرسانی سیاسەتی دەرەوەو لە بەشی دۆسیەیی عیراق و كورد , چونكە داكۆكی لە مافی مرۆڤ و سنوری ئایدۆلۆجی و یان هاوسۆزی دژ بوون ناگریتەوە وە من بۆ خۆم بە تەلەفون لەگەل چەند بەرپرسیكی سیاسی ئەم وولاتە كە تایبەتن بەو دۆسیانە قەسم كردوە نامەو پیدانی چەندین لینكی ڤیدیوی لە سوتاندنی بارەگاكانی یەكگرتوو و ئاخافتنی ئەو بەرپرسانەی ئەوقاف و مەلاكەی زاخۆ كە هەواداری پارتین بۆ زیاتر لە 50 كەسایەتی و بەرپرسی سویدی دوای دوو رۆژ لەو كارەساتە ناردمان بۆیان.

- ئیمە وەك لقی سوید توانیمان وەزیری دەرەوەی سوید كالبیرد ئاگادار بكەین لەسەر ئەو رووداوە ی بادینان تاچەندە توانیتان ئیوەش كاری لەم جۆرە بكەن؟
* ئیمەش توانیمان ئۆسكار شیلتەر بەرپرسی بەشی عیراق لە وەزارەتی دەرەوە گوفران ئەلنەدەف بەرپرسی بەشی رۆژهەلاتی ناوەراست لە وەرزارەتی دەرەوە ئەگادار بكەین هەر دوو رۆژ دوای رووداوەكە بەیوەندیمان پیوەكردن و نامەو هەموو گرتە ڤیدیویەكانمان بۆ ناردن هەمیشە زانیاریان لەسەر پیشیلكاریەكانی دەسەلاتی كوردی پیی دەدەین وە هاوكاتیش لەگەل ئۆسكار شیلتەر باسم لە رەوشی مەترسیدار ی مافی مرۆڤ و ئازادی بیروا كرد .لە ژیر دەسەلاتی كوردی بە گشتی و بادینان بە تایبەتی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە