لە 31ى ئابەوە بۆ فەرماندەى ئۆپەراسیۆنەكانى دیجلە
Tuesday, 13/11/2012, 12:00
لەم چەند ڕۆژەى پێشودا شاڵاوى على عەسكەرى پەیوەنیەكى بەهێزى بارزانى لەگەڵ فەریق (عەبدول ئەمیر ئەلزبیدى) فەرماندەى فەرماندەى ئۆپەراسیۆنەكانى دیجلەى ئاشكرا كرد بەوەى گوتى كە ئەم فەرماندە لە 31ى ئابدا زیاتر لە 125كوردى لە شارى هەولێر دەستگیركردوە و گولەبارانى كردوون.
بە دەرخستنى ئەم نهێنیە سەركردایەتى(ى.ن.ك) بەتایبەت جەلال تاڵەبانى توڕەكرد و لە ماوەیەكى كەمدا جەلال تاڵەبانى هاتە زمان و دژایەتى خۆى بەرامبەر بە فەرماندەى ئۆپەراسیۆنەكانى دیجلە نیشاندا و زۆر بەتوندى هەڕەشەى لە مالیكى كرد ئەمە لەكاتێكدابوو كە تاڵەبانى بەتەواوەتى بێدەنگى نواند لە دروستكردنى ئەم فەرماندەیە لە چاو پارتى دا و لەناو بردن و شكست پێهێنانى فەرماندەیەكەى خستە دەست پارتى بەوەى كە ئەو لە هەرێمدا دەسەڵات دارە.
لەم كاتەدا بارزانى هەلى قواستەوە و دووبارە كەو تەوە قسەكردن لەسەر فەرماندەیەكە و ئەو ماوە بێدەنگیەى گەڕاندەوە بۆ ئەو بەڵێنانەى كە مالیكى بە تاڵەبانى داوە جێبەجێى نەكردوە بەمە بارزانى، تاڵەبانى و یەكێتى تۆمەتباركرد بە هاوكاریكردنى مالیكى لە دروستكردنى ئەم فەرماندەیە. واتە سەركردەكان هەریەكەو لەسەر حسابى ئەوى تریان دژایەتى ئەم فەرماندەیەدەكەن بەهۆى ناكۆكیەكانى نێوانن خۆیانەوە و گەلى كورد واتێدەگەیەنن كە ئەمانە دڵسۆزى كورد و كەركوكن.
بەمەش بەرژەوەندیە حیزب و تایبەتیەكانى خۆیانن خستوەتە پێش بەرژەوەندى گەلەكەیان.ئەمە لە كتێكدایە كە فەرماندەى ئەم فەرماندەیە لەسەرداخوازى بارزانى لە 31ى ئابدا بەسوپایەكى گەورە و تۆپ و تانكەوە هێرشى كردە سەر هێزەكاننى یەكێتى لە هەولێرى پایتەخت و لەماوەیەكى كەمدا بارزانى پەڕلەمان و هەموو سەروەریەكانى كوردستانى گەڕاندەوە دەست بەعسیەكان و ئەفسەرانى ئەو سوپایەى عێراق، دەیان كەسى بێچەك بە ژن و منداڵەوە دەستگیركرد و گولەبارانیانن كردن بە تۆمەتى لایەنگرى كردنى یەكێتى و سەرەڕاى ئەمەش دەیان كەس لە لە ئەندامانى حیزبە ئۆپۆزیسیۆنەكانى عێراق كە بارەگاكاننیان لە هەولێر بون كەوتننە دەست بەعس و دەیاننیانن لێكوژرا، ئەمەش واى لەو پارتە عەرەبیانە كردوە كە بێدەنگ بن لە ئاست ئەم فەرماندەیە، جگە لەمەش سوپاى توركیا دەیان گەرێلاى پەكەكەى كوشت و هەتا ئێستاش سوپاى توركیا لە ناوچەكە ماونەتەوە. ئەم پەیوەندیە لە پێشینەى پارتى بەتایبەت بارزانى بە و فەرماندەوە و ناكۆكیەكانى لە گەڵ یەكێتى واى كردوە كە هەتا ئێستا حكومەتى هەرێم كە لەلایەن پارتیەوە بەڕێوەدەبرێت نەتوانێت كە سوپاى پێشمەرگە ڕەوانەى ئەو ناوچانەبكات كە فەرماندەى دیجلەىلێیە بە هەمان شێوەى ئەو سوپایەى كە هاتنە ناوچەى زومار. یاخود دەتوانین بڵین بارزانى بەهۆى ئەو ترسانەى هەیەتى لەو فەرماندەیە لە ئەگەرى ئاشكراكردنى زانیارى زیاتر لە سەر 31ى ئاب ناتوانێت سوپا ڕەوانەى ئەو ناوچەیە بكات و بەمەش یەكێتى نیگەران كردوە بەشێوەیەك كە تاڵەبانى هەتا ئێستا نەگەڕاوەتەوە بەغداد.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست