کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وه‌ڵامێكي عه‌وامانه‌ بۆ كاك (به‌ختيار علي، ئاراس فه‌تاح، ڕێبين هه‌ردي)

Sunday, 18/07/2010, 12:00



به‌ فكر غه‌ربي و به‌ گيرفان شه‌رقي
پێشه‌كي من نوسه‌ر نيم و كه‌سێكي ئاسايي ئه‌م وڵاته‌م، ته‌مه‌نێكي مامناوه‌ندم هه‌يه‌ و تاڵاوي هه‌مو ئه‌و نه‌هامه‌تيانه‌م چه‌شتوه‌ كه‌ دوژمناني ده‌ره‌كي و خيانه‌تكاران و هه‌لپه‌رستان و پاره‌خۆراني ناوه‌وه‌ به‌سه‌رياندا هێناوين.
له‌به‌رئه‌مه‌ وه‌ك مافێكي ده‌نگدان حه‌قمانه‌ ڕه‌ئمان به‌رامبه‌ر نيفاق و دووڕوي هه‌ركه‌سێك كه‌ خۆي به‌ پێشڕه‌وي ڕۆشنبيري ئه‌م كۆمه‌ڵگايه‌ بزانێت هه‌بێت، كه‌ ده‌شێت له‌ ڕه‌ئي كه‌سه‌ هاوپيشه‌كانتان بێ لايه‌نتر و واقعيتربێت چونكه‌ به‌ دوور و نزيك جگه‌ له‌ نوسراوه‌كانتان من و ئێوه‌ په‌يوه‌ندي به‌ريه‌ككه‌وتومان نييه‌.
به‌شێك له‌ و تاڵاوييه‌ كه‌ له‌گه‌ل! ئێوه‌دا چه‌شتوومه‌ خه‌مي بێ وڵاتي له‌ پێشه‌وه‌ي هه‌موو شته‌كاني تردا بووه‌، ئه‌ميش له‌به‌ر ئه‌وه‌نا كه‌ من زۆر دڵسۆز و وڵات په‌رست بم، لاي من وڵات (نيشتمان) شوێني كار بۆ پاره‌ و ماڵه‌كه‌شم بۆ ژيانه‌ چونكه‌ ئه‌مه‌ سه‌ره‌تايه‌كه‌ بۆ بێ منه‌تي به‌رامبه‌ر به‌ سته‌مكار و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ به‌ده‌ستهێناني پاره‌ي پيس، پيستريش ئه‌وه‌يه‌ كه‌له‌ موزايه‌ده‌ي وڵاتدا ده‌ستبكه‌وێت.
ئێوه‌ كاتێك بڕياري ته‌ڵاقداني نيشتمانتاندا و سه‌فه‌رتان كرد بۆ چي بوو؟ يا من وه‌ڵام ئه‌ده‌مه‌وه‌ له‌وانه‌يه‌ بۆ، نان بووبێت، ترسي جه‌نگ، يان گه‌ڕان به‌ دواي خوێندندا يان شتێكي تايبه‌تي خۆتان ئه‌مه‌ به‌ كاك "ڕێبين"يشه‌وه‌ چونكه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و پشت و په‌نايه‌ي له‌وێ نه‌بوايه‌ ئه‌ويش سه‌فه‌ري ده‌كرد واتا به‌ ناني وێ ژياوه‌ (ببورن ڕێزمانم زۆر گونديانه‌يه‌).
ئه‌گه‌ر له‌به‌ر يه‌كه‌م و دووه‌م ڕاتانكردووه‌ ئاوا ئێوه‌ به‌رامبه‌ر به‌ نيشتمان شايه‌ني چ جۆره‌ به‌رپرسيارێتييه‌ك نين و له‌ كاتي ته‌نگانه‌دا وڵاتان بێ كه‌س كردووه‌، ئه‌گه‌ر ئامانجتان سێيه‌م بووبێت، ئه‌وا ده‌بوايه‌ يه‌كه‌م كارتان كورداني ئه‌وێتان فێركردايه‌ كه‌ ئه‌و وڵاتانه‌ي تێياندا ده‌ژين به‌ نيشتماني خۆيان بزانن و جاليه‌كي باش و به‌ توانايان دروست بكردايه‌، نه‌ك وه‌ك خۆتان ڕاڕايي و دڵه‌ڕاوكێيان فێربكه‌ن كه‌ خۆ وته‌ني به‌دڵ لێره‌ن و به‌جه‌سته‌ له‌وێ ئه‌م ڕه‌فتاره‌ نيۆرۆتيكي يه‌ جگه‌ له‌سه‌رگه‌رداني و له‌رزۆكي چي تر به‌رهه‌م ناهێنێت.
چاوگي خه‌مي نيشتمان ئه‌وه‌بووه‌ كه‌ چه‌ندين كۆمه‌ڵگاي دوواكه‌توو هه‌بون كه‌ ڕه‌نگه‌ ژماره‌يان له‌ ئێمه‌ كه‌متربن ياخود بگره‌ نا ڕۆشنبير تر و هه‌ژارتريش بن و كه‌ ئێستا خاوه‌ني وڵاتي خۆيانن، كه‌واته‌ ڕۆشنبيري به‌ته‌نيا به‌س ني يه‌ بۆ ئازادكردن و جوانكردني كۆمه‌ڵگا ئه‌وه‌ي كه‌ پێويسته‌نه‌هێشتني ناپاكي يه‌، نه‌هێشتني نيفاقه‌ به‌ تايبه‌تي له‌ناو ئه‌وانه‌دا كه‌ خۆيان به‌ پێشڕه‌و و ئايديال پيشان ئه‌ده‌ن، ناپاكي و نيفاق به‌هه‌ر كێشێك بێت، هه‌روه‌ك چۆن له‌و وڵاتانه‌ي (ڕۆژئاوا) ئێوه‌ي تێدا ده‌ژين درۆكردن مه‌قبول ني يه‌ و له‌وانه‌يشه‌ به‌لاي ئێوه‌وه‌ پێوه‌رێك بێت بۆ ئه‌خلاق، هه‌ر لێره‌شدا لێتان ئه‌پرسم پێوه‌ري ئه‌خلاقي لاي ئێوه‌ چي يه‌؟
لێره‌ ئه‌خلاق بريتي يه‌ له‌ ناموس پارێزي و دزينه‌كردن، پێوه‌ره‌كه‌ي ئێوه‌ش ئه‌مانه‌ ناخوێنێته‌وه‌به‌پێ ي ئه‌وه‌ي ئێوه‌ له‌ ڕۆژئاوا ده‌ژين و كاك به‌ختياريش ئاماژه‌ي كردوه‌ كه‌ پێوه‌ري ئه‌وان بۆ ئه‌خلاق وه‌ك ئێره‌ ني يه‌ و مافي خۆتانه‌.
مه‌به‌سته‌ بڵێم لاي ئێوه‌ درۆ كردن ياخود دزي ده‌چێته‌ خانه‌ي بێ ئه‌خلاقييه‌وه‌.
ئێوه‌ ده‌تانه‌وێ پێمان بڵێن ئه‌وه‌ي كه‌له‌ سه‌رده‌م به‌ ناشه‌رعي به‌سه‌رتاندا ساغبۆته‌وه‌ كه‌مه‌ و هيچ ني يه‌ منيش ده‌ڵێم ڕاسته‌ و هه‌ر شايه‌ني باسكردن ني يه‌، به‌ڵام ئێوه‌ي نه‌رم و نيان باش له‌ ياسا ده‌زانن خواردني (دزيني فلسێك) و ملێونێك هه‌ردوكيان ده‌چنه‌ خانه‌ي دزي يه‌وه‌.
براكانم ئێوه‌ خۆتان هه‌رزان فرۆشكردوه‌، براكانم ئێوه‌ زۆر له‌ پاره‌ و سامان گه‌وره‌ترن جا گه‌ر ئامانجي كۆتايمان هه‌ر پاره‌ بێت بۆ هه‌ر له‌ زووه‌وه‌وه‌ كار و كاسبيتان بكردايه‌ چاتر بوو.
براكانم بيرتان نه‌چێت ئێوه‌ نيفاقتان به‌رامبه‌ر خوێنه‌ري ئه‌م وڵاته‌ كردوه‌ به‌ تايبه‌تي لاوان كه‌ پێموايه‌ له‌گه‌ڵ نيفاقي سياسي يه‌كاني شه‌ڕێ براكوژي چيدي كه‌متر ني يه‌ (سه‌رده‌شت عوسماني جوانه‌مه‌رگ ڕووي بكوژه‌كاني ڕه‌شتر بێت وه‌ك نمونه‌).
من تێناگه‌م ئێوه‌ چۆن به‌رگري له‌ سه‌رده‌م ئه‌كه‌ن! كاك شێركۆ به‌هه‌رحاڵ شاعيرێكي گه‌وره‌يه‌ به‌ڵام مه‌رج ني يه‌ هي هه‌موو كوردێك بێت چونكه‌ نه‌ك هه‌ر له‌سه‌ر شيعره‌كاني به‌ڵكو له‌سه‌ر كه‌سايه‌تيشي چه‌ندين تيبيني هه‌ستيار هه‌يه‌ كه‌من لێره‌دا كارم پێي ني يه‌. يه‌ك نمونه‌ي سه‌يروسه‌مه‌ره‌ي ئه‌م ده‌زگايه‌ت پێبڵێم، گۆپاري زانستي سه‌رده‌م خوالێخۆشبو مامۆستا ئه‌كره‌م قه‌ره‌داخي سه‌رنوسه‌ري بو به‌ چه‌ند مانگێكي زۆر پاش ئه‌وه‌ي چومه‌ پرسه‌كه‌ي خوالێخۆشبوو له‌بازار (پێشئه‌وه‌ي باسي گه‌نده‌ڵي سه‌رده‌م بێته‌ ئاراوه‌) گۆپاري "زانستي سه‌رده‌م" م بيني هه‌رنوسرابو سه‌رنوسه‌ر "ئه‌كره‌م قه‌ره‌داخي" نه‌شنوسرابو خوالێخۆشبو !! له‌خۆمم پرسي تۆ بڵێ ي من به‌ هه‌ڵه‌ چوبێتم بۆ پرسه‌كه‌ي ياخود ده‌بێت گومان له‌ زهني خۆم بكه‌م!
خه‌ڵكينه‌ ئه‌ي هاوار ته‌فسيري ئه‌مه‌ چي يه‌؟
ئه‌مه‌يه‌ ڕۆشنبيريي كه‌ ده‌زگاي سه‌رده‌م به‌كوردستاندا ده‌يبه‌خشێته‌وه‌. توخوا ئه‌مه‌ خانه‌ي ده‌جه‌ل و فاڵچيش ده‌يگرێته‌ خۆ!
ئايا خێزاني خوالێخۆشبو چۆن ئه‌مه‌يان قبوڵ كرد! به‌س ئه‌مه‌ به‌سه‌ بۆ دادگايكردني سه‌رله‌به‌ري كاربه‌ده‌ستاني ئه‌م ده‌زگا ڕه‌شه‌، ئايا ئه‌مه‌ ته‌نها بۆ پاره‌ كراوه‌؟ هه‌ركه‌سێك ئه‌مه‌ي به‌هه‌ر بيانويه‌ك كردبێ بێ ڕێزييه‌كي زۆر گه‌وره‌ي به‌ مامۆستاي ماندونه‌ناس و دڵسۆزي خوێنكارني ئه‌م شاره‌ كردوه‌.
هه‌رده‌زگايه‌كي به‌ناو ڕۆشنبيري ئه‌م جۆره‌ چه‌واشه‌كاريانه‌ بڵا و بكاته‌وه‌ شايه‌ني به‌ نه‌عله‌ت كردنه‌.
بيرتان دێنمه‌وه‌ دنيا هه‌ڵبژاردنه‌ ناتوانيت هه‌مو شتێكت هه‌بێت، هه‌ڵبژێرن نيشتمان يان ده‌ره‌وه‌، ڕۆژهه‌ڵات يا ڕۆژئاوا، پاره‌وپول يا نه‌مري! ئه‌وداهێنه‌رانه‌ي كاك به‌ختيار باسي كردون باپێمان بڵێ كاميان تا له‌ژياندامابون شكۆي خۆيان بينيوه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌تانه‌وێ شكۆتان هه‌بێ ده‌بێ ده‌رس له‌ سياسي يه‌كان وه‌ربگرن، پاره‌يان هه‌ڵبژارد و ئێستاش و دواي ته‌نها هه‌ر پاره‌يان ده‌بێت.
له‌ كۆتايشدا نه‌مري بۆ پاش مردنه‌ تكايه‌ ئێوه‌ هه‌ر له‌ ئێستاوه‌ موماره‌سه‌ي مه‌كه‌ن و له‌و غروره‌ (گرێ ي ئاڵۆزكاوي ده‌رونتان) وه‌رنه‌ده‌ره‌وه‌ گه‌ر هه‌ر شه‌غاله‌يه‌كي ئه‌م وڵاته‌ بواري خوێندنه‌وه‌ي بۆ بڕه‌خسايه‌ئه‌ويش وه‌ك ئێوه‌"داهێنه‌رناس" ده‌بوو.
حه‌سه‌ن زيره‌كي خوالێخشبو چه‌ند به‌ زيندويي شكۆي خۆي بيني ئێوه‌ش هه‌رئه‌وه‌نده‌.
سوپاس
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە