بەسە سەرۆك شەرم ناكەى .!!!؟ ئەم دوو ڕوییەت هەتا كەى!!؟؟
Thursday, 03/03/2011, 12:00
بەسە سەرۆك هەتاكو كەى چەوسانەوە , هەتاكو كەى بە گوللە دەنگى ئازاد پوكانەوە , تاكەى سەرۆك لەپێناو مانەوەت لەسەر ئەو كورسیەى كە لێت بێزار بووە و شەرمت لێدەكات لە خوێن ڕشتن بەردەوامى؟ هەتاكو كەى بە خوێنى ئەو قەڵەم بەدەستانەى كە دەسەڵاتە فیرعەون ئاساكەت ئەخەنە ژێر لێپرسینەوەى دادگاى ویژدانت ڕووبارى خوێن هەڵەسێنى..!!؟؟ تاكەى ئێمەى ئایندە بین ڕاپێچى زیندانەكان ئەكەیت ؟ سەرۆك ئەى ئەو سەرۆكەى كە تەنها جاشەكانت بە سەرۆكت ئەزانن من بێزت لێدەكەمەوە چ جاى تۆ بەسەرۆك بزانم !!! دڵنیابە كە هەڵهاتنى خۆرى ئازادى نزیكە و بە گوللەى تۆ و جاشەكانت ناتوانى ڕێگرى لە هەڵهاتنى بكەى ...!!! دڵنیا بە كە نەك قەڵەمەكەم پەنجەى من و هەزارەهاى وەك منیش ببڕیتەوە بۆ ئەوەى ئازادى فەراهەم نەبێت و دەسەڵاتە فیرعەونیەكەت ئاوا نەبێت خەیاڵت خاوە چونكە تۆ بە خەیاڵ پڵاو ئەخۆیت ؟؟؟!!!!. ئەزانى بۆ ؟ چونكە ئێمەى دواڕۆژ بین بەڵێنمان بەخاك داوە بە خوێنمان بنوسین ئازادى .
سەرۆك تێر نەبووى بە خوێنمان خۆت بڵێ هەتاكەى خوێنمان ئەمژى؟؟ ئەى دڕندەتر لە دڕندە؟؟؟.
سەرۆك ئەزانى ئەم خاكەش لێت بێزاربوە ئەوەنە خوێنت تیا ڕشتوە هێندە پیاوكوژ و خوێن مژى كە سەدام هێندەى تۆ خوێنى بێتاوانى ئەم وڵاتەى نەڕشتوە ؟؟؟. جەناب تۆ شەرم ناكەى بڵێ با بزانین تا كەى گریان گەرووت ناگرێ بڵێ بابزانین تاكەى دڵى هەزاران دایكى جەگ سوتاو بەدەستى تۆ لە خاچ ئەدرێ .؟؟؟!!!.
قوربان ئەزانى ئەمشەو خاك چى پێ ووتم وتى شەرمەكەم كە من كوردستانم وتم بۆ؟؟ ووتى چونكە یەكێك لە سایەق دەبابەى بەعس كە لە 31ى ئاب منى پیس كرد ئێستە لەسەر من گوزەر ئەكاو پێى دەڵێن سەرۆۆۆۆۆك....!!!!!
سەرۆ ئەزانم تینوى بە خوێنى من و هاو بیرانم بەڵام تۆ بەخوێنى من و سەدەهاى وەك منیش تینوێتیت ناشكێ وەك چۆن بە خوێنى سۆران و سەدەشت توینوێتیت نەشكا دەسا سەرۆك گەر ڕاست ئەكەیت و وا هەست ئەكەیت كە خەڵك جگە لە جاشەكانت بە پیاوت ئەزانن خۆت وتەنى با یاسا سەروەر بێ من لەگەڵ تۆ دێمە دادگا بابزانین كاممان ئاژاوەگێڕین؟؟؟ بابزانین كاممان تێكدەرین وا لە ڕێگەى جاش قەڵەمەكانتەوە ئەیدەى بە گوێی هەموومانا؟؟؟؟؟؟ ڕاستدەكەى جەناب من لەگەڵ بەعسدا ڕێككەوتم و هێنامە كوردستان !!! تۆ نەبووى ببورە!!! من بووم سوپاى توركم هێنا و شۆڕشگێڕانى باكورم بە كوشتن دا ئەمەش تۆ نەبوى ببوورە !!!
من بووم لە ئاكێرێ بەندینخانەم دانا و بە دەستى جەلادانى من هەزاران گەنجم لە سێدارە دا ئەمەش من بووم ببوورە تۆمەتیان بۆ تۆى كورد پەروەر هەڵبەست!!!
بەسە سەرۆك شەم ناكەى بەخۆت ئەڵێم ئەم دووڕویەت هەتا كەى؟؟؟؟؟؟
هاوبیرانم تكا ئەكەم ئەگەر خوێنى منتان لەپێكى دەستى ئەم فیرعەونەدا بینیەوە
نۆشى ئەكرد مەیەڵن قەڵەمەكەم لە نوسین بكەوێت و یەكێكتان هەڵیگرنەوە چونكە هەڵاتنى خۆرى ئازادى نزیكە مژدەى هەڵاتنى ئازادى پێ بنوسنەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست