کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خۆپیشادان و شكستێكى ترى پارتى دیموكراتى كوردستان

Friday, 18/02/2011, 12:00



بەڵگە نەویستە كە پارتى دیموكراتى كوردستان نەك هەر حیزبێكى دیموكرات نیە بەڵكو دژى هەموو جۆرە دیموكراتیەكە كە لە كوردستاندا هەوڵى بنیات نانى ئەدرێت ئەمەش لە خۆپیشاندانەكەى سلێمانى دا بینیمان ....
سەرەتا با لەوەوە دەست پێبكەم كە بۆ ناشیرن نەكردنى دیموكراتیەت بە هەموو ماناكانیەوە پێویستە ئەم حبزبە واتە پارتى ناوەكەى بگۆڕێت بۆ (حیزبى بنەماڵەى بارزانى) چونكەلە چەمكى دیموكراتیەت دا بە هیچ شێوەیەك نابێت دەسەڵات وەك میر نشین بگوێزرێتەوە لە باوكەوە بۆ كوڕ و كوڕەزا و برا زا .....
پارتى لە خۆپیشانەكەى سلێمانى نەك هەر سەلماندى كە دیموكرات نیە بەڵكو سەلماندى كە دژ بە هەموو چەمكەكانى دیموكراتیشە , ئاخر لە ساڵى 2011 و لە سەردەمى نەمانى هەموو دیكتاتۆرەكان بەتایبەتى لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست تازە بە تازە بنەماڵەى بەرزانى بە چەك و گوللە وەڵامى دەنگە ناڕازیەكانى جەماوەر ئەدەنەوە ئەمەیە حیزبى دیموكراتى یان ئەمەش شكستێكە لە شكستەكانى ترى پارتى كە بۆ كپ كردنى گەنجان و نوسەران بەكارى دەهێنێت هەر وەك چۆن لە شەهید كردنى (سۆرانى مامە حەمە و سەردەشت عوسمان)دا پیشانمانى دا , یان لە تۆماركردنى سكاڵاى نایاسای لەسەر نوسەران و ڕۆشنبیران دا سەلماندنى كە ئەمە حیزبى دیموكرات نیە بە ڵكو بنەماڵیەكە كە تەنها كەسى یەكەم واتە سەرۆكى حیزب بڕیار ئەدات و ئەوانى تریش ئەبێ بە گوێی بكەن هەر وەك چۆن لە بنەماڵە دەرەبەگەكاندا بونى هەبوە .
شەوى پێش خۆپیشاندانەكەى شارى سلێمانى لە شارۆچكەى زەڕایەنیش خۆپیشاندانێكى ناڕەزاى ئەنجام درا بەڵام ئەوەى جێگە ى تێڕامانە كە چوار لە پاسەوانەكانى ناوچەى زەڕایەنى پارتى هاتنە ناو خۆپیشاندانەكان و بۆ تێكدانى خۆپیشاندانەكە دەستیان كرد بە سوتانى تایە لەسەر ڕێگاى سەرەكى كە ئەمە بەڕاى من تەنها دەستى كادیرانى پارتى بوو بۆ ئەوەى ئاژاوە لە ناوچەكەدا دروست بكەن .... هۆكارى ئەمەش ڕون و ئاشكرایە بۆ لەكەدار كردنى ئەو نیمچە دیموكراتەیە كە لە پارێزگاى سلێمانى دا خەریكە لەدایك ئەبێت . من ناوى سیانى ئەو پاسەوانانەم لایە و بە فیدۆش وێنە گیراوە ئەگەر پێویست بكات ئەویش بڵاو ئەكەمەوە .... پارتى ئەوەنە كورت بینە و بە وشەى دیموكراتى هەستیارە مێرد منداڵێكى تەمەن 16 ساڵ یان كەمتر شەهید ئەكات ئەمەیە وڵاتى دیموكرات كە جەنابیان حوكمڕانى ئەكەن .... یا پەلامار دان و سوتانى بارەگاكانى بزوتنەوەى گۆَڕان لەهەولێر و دهۆك و سۆران .... یان سوتانى بارەگاى دەنگى گۆران لە هەولێر .... پاشان بۆ چاوبەستنى خەڵك و خۆڵ كردنە چاویان پارێزگارى هەولێر لە دواى سوتانى بارەگاى ڕادیۆكە ئامادەى كۆژانەوەى بارەگاكە ئەبێت و بێ شەرمانە لەسە تەلەفزیۆنەكانى خۆیانەوە ئەڵێ ئەوانەى ئەوەیان كرد كەسى نا مەسئولن ... باشە با بپرسین ئەى دەزگاى پاراستن لەكوێ بوون ؟ !!!..
لێرەوە من بە پارتى ئەڵێم بەسە واز لەم ترس و تۆقاندەنەى خەڵكى ئازادى خوازى كوردستان بێنن دونیا دونیاى دیالۆگە نەك چەك و زوڵم و زۆر چونكە دەسەڵاتى چەكدارى تەمەن كورتە ئێوە هیچ كات لە بن على و مبارك دەسەڵاتتان زیاتر نیە دڵنیا بن كە هەمان چارەنوسى ئەوان چاوەڕێتانە .... ئێمەى ئازادى خوازیش چاوەڕوانى هاتنى ئەو ڕۆژەین كە خۆرى تەمەنى زوڵم و زۆرتان ئاوا بێت .....
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە