سه‌باره‌ت به هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر
Monday, 05/05/2014, 12:00
ماوه‌یه‌که بابه‌تی به‌عسیبونو نه‌بونی هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر بۆته‌که‌ره‌سه‌ی نوسینی هه‌ندێ به‌ناو نوسه‌رو ڕوناکبیر، گه‌ر سه‌رنجی نوسینه‌کانیان بده‌ین به‌گشتی بۆگه‌ن ونه‌فه‌سی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌و کۆنه‌قین وتازه قین کاسمان ده‌کات.
حه‌زم کرد کورته باسێکی خێرا سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته بنووسم ، ئه‌ویش بۆ به‌رچاو ڕوونی هه‌موو لایه‌ک و به‌تایبه‌ت نوسه‌رانی ئه‌و بابه‌تانه. له‌سه‌ره‌تای ئه‌و بابه‌ته‌وه من خۆم وه‌کو کۆمێنت له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه پرسیارێکم ئاراسته‌ی هه‌موویان کردوه "ئایا له‌کاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا ووروژاندنی وه‌ها باسێک ناتکاته به‌شێک له ڕاگه‌یاندنه درۆزنه‌کانی حیزبه‌کانی ده‌سه‌ڵات وئایا به چ پێوه‌رێک ڕه‌وایی ئه‌درێت به‌و نوسینانه که‌تۆ دیفاع‌و به‌رگری له‌یه‌کێتیه‌ک بکه‌یت که‌تا قوڕقوڕاگه‌ی نوقمه له زه‌لکاوی گه‌نده‌ڵیدا ."
من هه‌رگیز له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیم که‌ئه‌وه‌ی بۆته‌نها جارێک خزمه‌تێکی بچوکی داگیرکه‌رانی کردبێت نه‌ک بوبیت به‌به‌عسی هیچ به‌رپرسیاریه‌کی پێ بدرێت وته‌نانه‌ت گوناهه بهێڵیت له‌سه‌ر ئه‌م خاکه بژی.لێره‌دا هه‌مان کۆنه پرسیاری سواو سه‌ر هه‌ڵئه‌داته‌وه ئه‌ویش "بۆچی زۆر شت بۆخۆیان به‌ڕه‌واده‌بینن و بۆخه‌ڵکی تر نابێت". ئه‌گه‌ر هاتوو ئێمه به پرنسیپی ڕه‌ش یان سپی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی بکه‌ین ده‌بێت ڕاستوچه‌پ بهێنین به‌سه‌ر زۆربه‌ی ئه‌وتاکانه‌ی له‌وسه‌رده‌مه‌ژیاون، چونکه هه‌رهیچیان نه‌کردبێت وه‌ره‌قه‌ی جاش خفیفه‌یان هه‌بوه.
ئایا ڕیزه‌کانی یه‌کێتی و پارتی جمه‌ی نایه‌ت له که‌سانی کۆنه به‌عسیو جاسوسو کورد کوژ. ئایاهه‌ڤاڵ په‌روه‌رده‌ی ده‌ستی یه‌کێتی نیه و له‌وێ مامۆستا‌و ڕوناکبیر بوو و ئێستا کردیانه به‌عسی. ده‌بوایه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه هه‌ستو سۆزی خه‌ڵکانی ئاسایی نه‌جوڵاندبا نه‌خوازه‌ڵڵا که‌سانێک که‌خۆیان به‌نوسه‌ر بزانن و بکه‌ونه ژێر ئه‌و کاریگه‌ریه‌وه. نه‌گبه‌تی و کڵۆڵی میله‌تی کورد له‌وه‌دایه که‌ئه‌وانه خۆیان لێکردوین به‌نوسه‌رو به‌رگه‌ی هه‌وایه‌کی پیسی ڕاگه‌یاندنی چه‌واشه‌کاری ده‌سه‌ڵات نه‌گرنو بکه‌ونه شه‌ن کردن(که‌لێره‌دا من دڵنیام که‌به‌مه‌به‌ست ئه‌وبابه‌تانه‌یان نوسیوه‌و هه‌روه‌کو له خواره‌وه‌ڕونم کردۆته‌وه)
نوسه‌ری ئه‌و بابه‌تانه بیانه‌وێ نه‌یانه‌وێ له‌هه‌مان ئاوازی ڕاگه‌یاندنه ئێکسپایه‌ره‌که‌ی یه‌کێتی لێئه‌که‌ن و ، وبه‌ده‌ر نین له‌یه‌کێک له‌مانه‌ی خواره‌وه:
۱ -یه‌کێتیه‌کی داخ له‌دڵن و ئه‌وه‌نده‌یان خراپه له‌گه‌ڵ خه‌ڵک کردوه ناتوانن بێ یه‌کێتی بمێننه‌وه و ژیانیان ئه‌که‌وێته خه‌ته‌ره‌وه.
۲-له‌به‌رئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌جیندای هیچ کام له‌ده‌وڵه‌ته ئیقلیمیه‌کان جێبه‌جێ ناکات بۆیه لایه‌نێکی تروسێبه‌ره‌کانی (بۆ نمونه نوسینه‌که‌ی فایق گوڵپی)که ئه‌جه‌ندای ئێران و سوریا جێبه‌جێ ده‌که‌ن ده‌بێت بکه‌ونه دژایه‌تی گۆڕان، چونکه ئێران زۆر هه‌وڵی دا له‌گه‌ڵ گۆڕان که ده‌وری یه‌کێتی بۆ ببینێ له‌زۆنی به‌ناو سه‌وزی ژێر هه‌ژمونی ئێران به‌ڵام گۆڕان ڕازی نه‌بوو..
۳-هه‌ندێکیان چه‌پن و به‌گشتی ڕقیان له خودی نه‌وشیروان مسته‌فایه وده‌یانه‌وێت تۆڵه‌ی لێبکه‌نه‌وه.
٤-که‌سانێکی هه‌لپه‌رستو پاره‌په‌رستن و بۆمادده ئه‌و شته‌یان نوسیوه.
له‌کوتاییدا هه‌مان پرسیار دوباره‌ده‌که‌مه‌وه چونکه دڵنیام که‌هه‌رده‌خولێنه‌وه به‌ده‌وری بابه‌ته‌که‌داو بێئه‌وی وه‌ڵامت بده‌نه‌وه بچنه کرۆکی وه‌ڵامه‌که‌وه "ئایا ڕه‌وایه تۆ به‌رگری له یه‌کیتی بکه‌یت له‌بابه‌تێکی وه‌هاداوخۆی ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی وه‌کو سه‌عدی پیره‌که‌ی نوێنه‌ره‌که‌ی له تورکیا‌و چه‌ندانی تر جاسوسی به‌عس بوون له‌ناو هێزی پێشمه‌رگه‌دا، هیوادارم مه‌لابه‌زێنانه وه‌ڵام وه‌رنه‌گرمه‌وه و پاساوێکی واقعیمان ده‌ستکه‌وێت که‌دڵنیام نی یه، ئه‌م که‌ڵه‌نوسه‌رانه کاتی خۆی چیان هه‌بوه بۆ وه‌ها بابه‌تێک و ئێستاش ڕۆژانه یان ناو به‌ناو یه‌کێتی ئه‌و جاسوسانه‌مان پیشان ئه‌دات و وه‌ته‌نیاتمان پێده‌فرۆشنه‌وه"
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست