کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نه‌وشیروان بارتی و یه‌کیه‌تی ڕزگارکرد

Sunday, 17/05/2009, 12:00


من نوسه‌ر نیم به‌ڵام حه‌زم کرد چه‌ند پرسیارێک ئاڕاسته‌ی خوێنه‌ربکه‌م، له‌بیرمانه‌ کاتێک شه‌ڕی ناوخۆبوو له‌ هه‌ردوولا پارتی و یه‌کیه‌تی ئه‌ندام ولایه‌نگرانیان به‌ چ ده‌ردێک برد ئێستاشیی له‌گه‌ڵ بێ چه‌ند که‌س بێ سه‌روشوێن بوون، چه‌ند که‌سیش گیراو لێی درا به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌و شه‌ڕه‌به‌شداربوبن یان چه‌کیان بۆلایه‌نێک هه‌ڵگرتبێ، خۆشم نمونه‌ی یه‌کێکم له‌و که‌سانه‌، له‌وانه‌یه‌ له‌شوێنێک ڕاوبۆچوونی خۆمان گوتبێت، یان نیمچه‌لایه‌نگریه‌کی لایه‌نه‌کمان کردبێت ئه‌یش به‌پێی ئه‌وهه‌واڵانه‌ی له‌وکاتانه‌دا بیستبێتمان بێ ئه‌وه‌ی له‌دوای ورده‌کاری هه‌واڵه‌که‌ ڕۆشتبێتین، ئه‌وه‌ ته‌نها تاوان بووه‌ که‌کردبێتمان .

ئێستاش دوای نزیکی 19 ساڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌وکات وئستاش که‌ وه‌ک له‌بیرکارهاتووه‌ ڕێژه‌یه‌کی نه‌گۆرن ، ئاماده‌نین دیوی ئه‌ودیوی ڕووداوه‌کانمان بۆ ئاشکرابکه‌ن به‌ بیانوی ئه‌وه‌ی گرژی ڕوونه‌دات ، بۆمان ڕوون بکه‌نه‌وه‌ ئه‌وشه‌ڕه‌ له‌سه‌ر چیی بوو.

ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر ئازایانه‌ نه‌وشیروان مسته‌فا هه‌وڵی دا ئه‌مانه‌ هه‌موو بخاته‌روو، ئه‌مه‌ش هه‌رله‌به‌ر ئه‌وه‌بوو وه‌ک خۆی نووسیویه‌تی پێشکه‌شی ئه‌وانه‌ی کردوو که‌ ئه‌و واتا نه‌وشیروان به‌ئه‌ندازییاری شه‌ڕی ناوخۆ ده‌زانن، که‌واته‌ دیسان بۆ ئه‌وه‌ نه‌بوو که‌ خه‌ڵک له‌ ڕووداوه‌کان ئاگادار بکاته‌وه‌ به‌ڵکو من پێم وایه‌ ته‌نها ئامانجێکی له‌پشت بوو، وه‌ ڕاگرتنی بڵاوکردنه‌ وه‌‌کانیش ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنن که‌ ئامانجه‌که‌ی پێکاوه‌.

ده‌نا هه‌روه‌ک خۆی کاتێک ‌ڕۆژنامه‌ی لڤین پرسیارده‌کات، چ جیاوازیه‌ک له‌نێوان ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌و هه‌ڵبژاردنه‌کانی پێشوو هه‌یه؟

نه‌وشیروان ده‌ڵێت قۆناغه‌که‌ گۆڕاوه‌ و قه‌واره‌ی حیزب و ‌هه‌رێم پارێزراوه‌.

که‌واته‌ چ بۆته‌ڕێگر بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بێ له‌بڵاوکردنه‌وه‌ی خه‌ون یان مۆتکه‌ ئێستائێمه‌ نازانین ‌خه‌ونه‌ یان مۆته‌که یه‌‌. ساڵانێکی زۆربوو چاوه‌ڕێ بووین به‌ڵام وا دیاره‌ که‌س ناوێرێ باس له‌ناوه‌رۆکی ڕوداوه‌کان بکات به‌ خودی نه‌شیروانیشه‌وه‌، من زۆر حه‌زم ده‌کرد به‌ته‌واوی هه‌مووی بڵاوبکردبایه‌وه‌ وه‌ پێشکه‌شی ئه و‌که‌سانه‌ی کردبایه‌ که‌له‌ شه‌ڕی ناوخۆ زه‌ره‌رمه‌ندی جه‌سته‌یی و ماڵیی بوون هه‌ر ئه‌وانیش زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌که‌م بوون.

من پێشم وایه‌ نه‌وشیروان نیگه‌ران نیه‌ له‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان ئه‌وه‌ش زۆر شت ده‌گه‌ێنێ.

سه‌باره‌ت سه‌ردێڕی ئه‌م نوسراوه‌ ڕه‌نگه‌ خوێنه‌ر بڵێ ئه‌مه‌ چۆن وایه‌، به‌ بۆچونی من بڵاوکردنه‌وه‌ی دۆکه‌مێنته‌کانی شه‌ڕی ناوخۆ به‌ نیوه‌چڵی! گڕوتینێکی دیکه‌ ده‌داته‌ هه‌وادارنی پارتی دیمۆکرات گه‌شه‌یه‌کی نوێی خسته‌ ناویان بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو به‌مه‌ش جارێکی دی بۆ چوار ساڵیکه‌ مسۆگه‌رن. لێره‌جارێک پارتی ڕزگارکرد.

ئاخر خه‌ڵکینه ئێوه‌ پێتان وایه‌ که‌س هه‌بێ له‌ژێرده‌سه‌ڵاتی پارتی بێ و ڕێگه‌ی پێبدرێ له‌هه‌ڵبژاردن به‌ربه‌ره‌کانی خۆشیان بکات، له و‌کاته‌ که‌ بیستومه‌ که‌ جه‌وهه‌ر نامیق له‌گه‌ڵ لیستی گۆڕانه،نازانم تاچه‌ند ڕاسته‌! ‌ ‌هه‌موو ئه‌و ده‌نگه‌ ده‌نگه‌ی له‌ ڕۆژنامه‌و سایته‌کان ده‌یکه‌ن وه‌ک سیناریۆیه‌کی هه‌رزان ده‌ێته‌ به‌ر چاوو، سیناریۆکه‌ش به‌م شێوه‌یه‌یه‌.

پێشه‌کی که‌ هه‌ڵبژاردن ده‌کرێ له‌به‌ئه‌وه‌ نییه‌ که‌حیزبه‌کانی کوردستان ڕێزله‌ یاساده‌گرن و دێموکڕاتخوازن به‌ڵکو چه‌ند فاکته‌رێک هه‌ن که‌وایان کردوه‌ هه‌ڵبژاردن به‌م شێوه‌یه‌ فره‌ حیزبی له‌خۆبگرێ، له‌وانه‌ ئه‌مریکا که‌ هه‌ر ئه‌مریکاشه‌ ئه‌و قه‌واره‌ی پاراستوه‌ که‌ نه‌وشیروان باسی ده‌کات.

که‌وایه‌ بۆئه‌و سیناریۆیه‌ پێوستمان به‌ئه‌کته‌ره‌ که‌ده‌ڵێن ئه‌کته‌رده‌بێ لێره‌ ڕۆڵێکی گرنگ ببینێ چونکه‌ له‌ ڕیالیتێت ڕۆڵی هه‌یه‌ که‌ ئاسان نیه‌ ‌ باشترین ئه‌کته‌ریش بۆ ئه‌و ده‌وره‌ نه‌وشیروانه‌ له‌ناو یه‌کیه‌تی و له‌ناو پارتیش جه‌وهه‌رنامیق چونکه‌ تاڕاده‌یه‌ک ئه‌م دوانه‌ پاکن وپێگه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری به‌هێزیان هه‌یه‌ به‌تایبه‌ت نه‌وشیروان، وه ‌جیێوازی نێوان ئه‌ودو که‌سه‌ش ئه‌ویه‌ که‌ نه‌وشیروان خۆی ئه‌ده‌وره‌ی هه‌ڵبژاردبێ چونکه‌ زۆرجاریکه‌ش یه‌کیه تی نه‌جاتداوه‌ ‌ چی وای کرده‌وه‌ به‌مشێوه‌یه بچنه‌ناو خه‌ڵک پرسیارلێره‌ ئه‌وه‌یه‌ ، خۆده‌یانتوانی هه‌روه‌ک جاران به‌بێ هه‌ڵبژاردن ده‌سه‌ڵات له‌نێوانیان به‌شکه‌ن. به‌ڵام به‌ڕای زۆرکه‌س له‌به‌ر ناڕه‌زایی خه‌ڵک ئه‌وکاره‌ ده‌که‌ن که‌ گه‌یشتۆته‌ لیواری ته‌قینه‌وه‌، وه‌ به‌م سیاسه‌تی ئستاشیان تاڕاده‌یه‌ک سه‌رکه‌وتون، وه‌ فاکته‌ریکی زۆر گرنگ ئه‌وه‌یه‌ ده‌بێ گۆرانکاری له‌ عراقی تازه‌ هه‌بێ له‌وانه‌ش هه‌ڵبژاردنی ئازاد که‌ ئه‌مریکیه‌کان جه‌ختی له‌سه‌رده‌که‌ن.

هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌شه‌ پێویستمان به‌ سیناریۆیه‌ چونکه هه‌ڵبژاردنه‌که‌ئازاده‌و‌ خۆیان ته‌نها هێزنین له‌ ساحه‌که بۆ ئه‌وه‌ی‌ ده‌نگه‌کان نه ڕۆن بۆلایه ک‌ که‌ پێگه‌ی ئه‌وان له‌ق بکات. ‌ ‌

لێره‌ش جارێک یه‌کیه‌تی ڕزگارده‌کات.

  ئه‌لمانیا 17.05.2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە