کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

کامه‌ریانی: ئازاد جوندیانیەكەى كەنەدا (تاهیر ساڵح شەریف)

تاهیر ساڵح شەریف لە كوردستانپۆستى ئازیزدا لەژێر ناونیشانى (جەلالیە نوێیەكانى سەر گردەكە) وتارێكى تەشهیر ئاسا و پڕبوختانى بڵاوكردۆتەوە ، وەهەر بۆئەوەى بەخوێنەران بڵێ شارەزای مێژووى سیاسی نوێی عێراق و ناوچەكەم چوار لەسەر پێنجى وتارەكەى كە ئەكاتە نزیكە80% ى وتارەكەى وەك پێشەكیەك بۆ چونە ناو مەبەستى بوختان...

کامه‌ریانی: جەلال تاڵەبانى بێ مۆراڵترین سەركردە، بێ وەفاترین هاوڕێ

حزبى پیرو نەخۆش بە پلینۆم پتەو و چاك نابێتەوە ! ئەوەى لەدوور و نزیكەوە ئاگادارى بارودۆخ و دامەزراندنەوە و هەستانەوەى شۆڕشى كورد بێت لەدواى ئاشبەتاڵى ساڵى 1975 ئەوە ئەزانێ كە كۆمەڵە و كاك نەوشیروان وهاورێكانى چ بایەخ و رۆڵێكى سیاسی و رێكخراوەیی و پێشمەرگەیی و رێكخستنێكى مۆدێرنى لە هەڵگیرسانەوەى شۆڕشى...

کامه‌ریانی: مەلا بەختیار و عەرەبەكانى حەویجە ! لە كۆنفراسی كۆمەڵەى زانستە سیاسەكان د

ئەمڕۆ 24 /10 / 2009 بەهۆى برادەرێكمەوە بۆ بەشدارى كردنى لە كۆنگرەى كۆمەڵەى زانستە سیاسیەكانى كوردستان لەهەولێرە وە بەرەو سلێمانى بەڕێكەوتین . دواى دوو جار پشكنین (كە ئاماژەیەكە بۆ بوونى سەرێك لە سەرە گەندەڵەكان)چوونە ژوورەوەم بۆ هۆڵى كۆنگرەكە زۆر ئاسایی بوو ، بەڵام ئەوەى زۆر نارەحتى كردم ئەوە بوو هەر...

کامه‌ریانی: قەڵەمى كول بەرهەمى ئەقڵى كۆنە ! كاك تاهیر ساڵح شەریف ئەو هەموو بێ ویژدانیە بۆ ؟

*- سەرەتایەك وەك خۆى : كەسە بێ ئاگاكان ئەوانەن كە وەك برادەرانى خەوتووى ناوئەشكەوت بە چاو و مێشكى رابردوو بەخەبەر هاتوون و هێشتا وەنەوزى ئەم خەوە بەرى نەداون ، من تێ ناگەم ئەم هەموو قەوانە سواوە بۆ لە زۆر بەى نوسینەكانتا دووبارە و چەند بارە دەبێتەوە ، كاتێ مرۆڤ دەیەوێت هەندێ لە نووسیەنەكانت بخوێنێتەوە...

کامه‌ریانی: نامەیەكى كراوە بۆ كاك نەوشیروان . سازشكردن خۆ كوشتنە !

لەم سەرو بەندەى كە لیستى كوردستانى هەڵاوهۆریاى گەورەى بەرپاكردوە و خەریكى موزایدەى سیاسی و نیشتمانى و نەتەوەییە بەمەبەستى قۆرخكردنەوەو داگیركردنەوەى پۆستە سیادیە گرنگەكانى عێراق وحكومەتى ناوەندى بەغدا مەسەلەى یەك لیستى هێناوەتە گۆڕێ و هەر لەئێستاوە شین بۆ لەدەست دانى كورسیەكەى تاڵەبانى و هوشیار ژەهردارى...

کامه‌ریانی: كەمپینى كۆكردنەوەى یارمەتى بۆ ناشتنى تاڵەبانى !

وەكو بۆ هەموو لایەك روون و ئاشكرایە كە سەرۆكى عێراق و سكرتێرى گشتى یەكێتیی هەروەكو خۆیشى لە چاوپێكەوتنێكى رۆژنامە نووسیدا رایگەیاند لەبەر بێ ئیمكانى و نەبوونى گەر مرد كەس نیە بیانێژێت مەگەر شارەوانى ، بۆیە داواكارین لەهەموو لایەك هەر لەئێستاوە ئەو كەمپینەمان راگەیاندوە بۆ ئەوەى هەندێ پارە لە پیاوچاكان...

کامه‌ریانی: تەتڵەمیرانە لە گوڵى گۆڕانى داوە ! نامەیەكى كراوە بۆ كاك سەباح على قارەمان .

سەرەتا رێزم بۆ ئەو هەستە ناسك و جوانەت هەیە ، وەسوپاس بۆ راستگۆیی و بوێری دەربڕینەكانت ، دەمەوێت لە رێگەى ئەم سایتە ئازیزەوە هەندێ روونكردنەوە و سەرنجى خۆم سەبارەت بەو وتارەكەت كەرۆژى 6/10/ 2009 لە كوردستانپۆست بڵاوكراوەتەوە لەژێر ناونیشانى " باوەڕم بە گۆڕانەكەى نەوشیروان مستەفا نەماوە ؟ " دەربڕم ....

کامه‌ریانی: لۆت نەمێنم پیرە قەرات ...! بەهاى سیاسی و بەهاى مێژوویی

ئەمڕۆ بە ئیشێك چووم بۆ سلێمانى ، بۆ ئەوەى فریاى كارەكانم بكەوم دەستم لەتەكسیەك راگرت وسەركەوتم ، دیاربوو رادێۆى تاكسیەكە لەسەر دەنگى گۆڕان بوو ، منیش وتم وەزعى ئێرە باشە و خەڵكى سلێمانى لەگەڵ گۆڕانن ؟ شوفێرەكە رووى تێكردم و وتى دەڵێى خەڵكى ئێرە نیت ؟ وتم نەوەڵڵا خەڵكى هەولێرم ،ئینجا وتى مامە گیان ئێمە...

کامه‌ریانی: دەسڕى سواڵمان بۆ دامەخەن ... كوردستان ئەبێ بە مقادیشۆ !

زۆربەى زۆرى پێكادانە خوێناوى و شەڕەناوخۆكانى وڵاتانى دنیا بەگشتى و دنیاى سێ بەتایبەتى دەگەڕێتەوە بۆ تاكڕەوى و سیستەمە گشتگیرو دیكتاتۆرەكان ، ئەوەى بارودۆخى ناوخۆى زۆرێك لەوڵاتانى وەكو عێراق و سۆدان و سۆماڵ و ئەفغانستان و دەیان وڵاتى ترى رووبەڕووى چەندین كارەساتى جەرگبڕو ماڵوێرانى و دەربەدەرى و نائارامى...

کامه‌ریانی: عارف و ئازاد له‌ نزمیدا ده‌ڕواننه‌ به‌رزی‌ شەهیدە زیندووەكانى یەكێتیی ..!

جووتە حەیا پێنەماو وبێ شەرمەكەى ناو" یەكێتیی سوودمەنەكانى كوردستان" كە بریتیین لە ئازاد جوندیانى و عارفى بێ مەعریفە ئەوا بۆ چەندین جارە ناو ناتۆرەى سەیر سەیر ئەخەنە پاڵ ئێمەى كادرانى دەركراوى ناو یەكێتیی و جارێ بە تێكدەر و جارێ بە ئاژەوەگێر و لە دواین شەكر شكاندنى عارفى بێ مەعریفەشدا كراین بە (خەت مایل)...

کامه‌ریانی: هەمیشە ئۆپۆزسیۆن یا هەمیشە پارتى..بۆ كاك فەرهاد پیرباڵ

لەوانەیە ئەوەى كە پڕوپاگەندەت بۆ ئەكرد و ئەتووت هەمیشە من لەبەرەى دژە دەسەڵاتدام تا 24/7/2009 بۆت بە راست حساب بكرایە ، بەڵام كاتێ لەو بارودۆخە هەستیارەدا لە قێزەونترین تى ڤى دەسەڵاتەوە هێرشى ناڕەوە و دوو سەرە ئەكەیتە سەر بزووتنەوەى گۆڕان و بوختان و تۆمەتى نابەجێی وەك پیاوەكانى پاراستن و وەك پیاوەكانى...

کامه‌ریانی: جەماوەرى سەیار بۆ كۆبوونەوەكانى تاڵەبانى

هەموو كەس ئەزانێ و بیستویەتى بۆ هەندێ حاڵەتى تایبەت و كاتیی ، كارەباى سەیار راكێشراوە یا بەكار هێنراوە ، بەڵام بەهۆى شكستى سیاسی یەكێتیی و لەدەست دانى زۆربەى جەماوەرى ناوچەكان ئێستا چەند رۆژێك پێش كۆبوونەوەكانى تاڵەبانى ئاگادارى مەڵبەند و كۆمیتەكانى یەكێتیی ئەكەن كاتێ تاڵەبانى كۆبوونەوە ئەكات ئەبێ ئەوان...

کامه‌ریانی: ئاگاداریەك بۆ دانیشتوانى شارى سلێمانى ! د. بەرهەم بەكرێگیراوە .

وەكو ئاگادارن ماوەیەكە د. بەرهەم بەغداى بەجێهێشتوە و جەلالی كورد فرۆش و یەكێتیی فرۆش هێناویەتیەوە بۆ سلێمانى بۆ ئەوەى ئەركى شایەرى لیستى كەرەدێزەكەى پێ بكات . بەپێى وتەى سەرچاوەیەكى نزیك لە ناوەندى بڕیارى یەكێتیی : پارتى بەهیچ شێوەیەك رازى نەبوە پۆستى سەرۆكى ئەنجوومەنى وەزیران بدرێ بەیەكێتیی ، وە ئەو...

کامه‌ریانی: جەلالیەكان لە ریسوابووندان بۆیە جادەى سەهۆڵەكە لە سلێمانى دادەخا !

لەگەڵ یەكەم دەسپێكى هەڵمەتەكانى بانگەشەى هەڵبژاردندا لە شارى سلێمانى ، لیستى گۆڕان وەك یەكەم لیستى باڵادەستى جەماوەرى لەو شارەدا بەدەر كەوت و زۆرى لایەنگرانى ئەو لیستە دەسەڵاتى جەلالیەكانى توشى حەپاسان كردوە ، جادەى سەهۆڵەكە كە لە بۆنە جیاوەزەكاندا لەدواى راپەرینەوە بۆتە مەیدانى چالاكى جۆراوجۆرەكان و...

کامه‌ریانی: گۆڕان یــــــــــا چاكسازى ! دروشمى گۆڕان دەسەڵاتى توشى هیستریا كردوە !

سەردەمانێك سەركردایەتى یەكێتیی لەمەڕ دەركەوتنى نیەتى چاكسازى بەبایەخەوە بۆى نەڕوانى ، پێی وابوو ئەم نیەتە كەف و كۆڵێكى كاتیە و بە هەندێ ئیمتیاز و دەم چەوركردنى ئەم و ئەو كەفەكە ئەنێشێتەوە ، بۆیە هەندێ لە زۆڕناژەن و قەڵەمە ترسنۆك وپیاوەكانى دەربار بەم مەرامەوە كۆمەڵێ بابەتى كاڵ و كرچ و قسەكانى هەندێ لە...