کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كادرەكانى ناو یەكێتیی ... كێ ئەبێتە ناسر و ماڵماڵ ؟ !

Thursday, 04/06/2009, 12:00


مێژووى ئێمە ، رووداو وبەسەرهاتەكان ، داستانى خۆشەویستى و پاڵەوانێتى، پەندى پێشینان و قسە نەستەقەكانى ... گەلێ بابەتى جۆراوجۆرى لە خۆگرتووە و مێژوویەكى دەوڵەومەندى گەلانى ناوچەكە پێك ئەهێنێ ، ئاگاداربوون لە مێژووى كۆن و نوێ ، قوڵبوونەوە بۆناو كلتوور و فۆلكلۆرى میللى سوودێكى یەكجار گەورەى هەیە و پێم وایە هیچ هوشیاریەك بێ گەڕانەوە و شارەزابوون لەم بابەتانە هوشیاریەكى كامڵ و تەندروست نابەخشێ ... !
ئەمڕۆ لە گفتوگۆیەكدا دەربارەى وەزعى یەكێتیی و مووچە بڕینى كادرەكانیدا برادەرێك هەڵوێستى ناسر و ماڵماڵى بەرامبەر مامیان لەكاتى خۆیدا ئاوا گێرایەوە : (ن و م) كورتكراوەى ناسر و ماڵماڵ ئەگەیەنێ :
باوكى ناسرو ماڵماڵ حوكمدارى ناوچەیەك بوون لە كوردستان كە بەشێك بوە لە قەڵەمڕەوى پاشاى ئێرانیەكان ، برایەكى هەبووە كە ئەكاتە مامى ناسرو ماڵماڵ و دوو كچى هەبوە كە لە تەمەنى (ن و م) دابوون ، بە باوكى ناسرو ماڵماڵى ووتوە كە گەورەبوون ئەو كچ و كوڕانە بۆیەك باشن و ئامۆزای یەكتریشن كە گەورەبوون با بۆیەكترى ببن ، بەڵام باوكى (ن و م) لەو كاتەدا زۆر گرنگى بەو مەسەلەیە نەداوە . زەمان دێت و زەمان دەڕوا پاشاى ئێران ئەمرێ وبۆ دیارى كردنى پاشاى نوێ واباوبوە كە باز هەڵبدرێ ، باز هەڵ ئەدرێ و بازى پاشایەتى بەسەر شوانە كەچەڵەكەى مامى ناسروماڵماڵەوە ئەنێشێتەوە وئەبێ بەپاشاى ئێران دواتر باوكى ناسر و ماڵماڵ لە حكومدارى ناوچەكە ئەخات و مامى واتە باوكى دوو كچەكە كەناویان (ناز و نازدار) بوە لە جێگەى باوكى ناسرو ماڵماڵ ئەكاتە حكومدارى ناوچەكە . چەند ساڵێ تێ ئەپەڕێ و (ن و م) گەورە ئەبن و سوارچاك و رم وەشێنێكى باشیان لێ دەر ئەچێ ، رۆژێ بیر ئەكەنەوەو ئەڵێن ماممان كاتى خۆى بەڵێنێكى واى بە باوكمان داوە ، ئەچین بۆلاى ئەگەر رازى بوو ، وە جووتە ئامۆزاى پێ داین ئەوا یەكمان ئەبین بە قەنە هەڵگرى و ئەوتریشمان ئەبین بە عەبا هەڵگرى ، جل و بەرگى حەربی لەبەر ئەكەن و بەلاكەلاكانیاندا شۆڕ ئەكەنەوە شیر و بەدەستیەوە دەگرنەوە لەوێ رمى 12 قەفیە و بە سواربازى و نەرمەغارێ نزیك ئەكەونەوە لە تاوڵى مازن باوە هۆمەرى دە جوندیە ، كاتى مامی (ن و م) لە هاتنیان ئاگادار ئەبێ و ئەیان ناسێ بەڵام بە قەستى خۆیان لێ نەناس ئەكات و بە خزمەتكارەكانى ئەڵێ بڕۆن بزانن چین ئەوێ بەڵام كەس لێیان وەرنەگرێ زینى دە ئەسپیە با لەخۆیان تێ بگەن لەوێ سوك و سەلیم و بێ حورمەتیە ! دیارە ناسر و ماڵماڵ لەو بێ رێزییەى مامیان تێ ئەگەن بەڵام هەر ئەچن بۆلاى و ئەوەى نیازیان بوو بەمامیان گەیاند ، بەڵام مامیان نكۆڵى لەو قسەو بەڵێنەى خۆى ئەكات و سەرڕاى ئەوەش روو ئەكاتە ناسر و ماڵماڵ و پێیان ئەڵێ بڕۆن لە مالێ خۆ دانیشن وادەكەم (بابتان ببێ بەگاوانى دە گوندى و دایكیشتان با ئێواران دە ست بداتەوە سەبەتە و بۆتان كۆبكاتەوە نانى دەگاوانیە)، دیارە ئەوە بۆ ناسر و ماڵماڵ ئیهانەیەكى زۆر گەورە بوە و لەو كاتەشدا لە دەست و مەقامى خۆیان رانەبینیوە یا لەبەر ئەوەى مامیان بوە قسەیان نەكردوە ، بۆیە ناسر : ڕوو ئەكاتە ماڵمال َو ئەڵێ : وەڵاهى ئەوە (نانى شانان نیە و نانى قونێیە) ئەگەر تۆ لەگەڵم بێی حەوت قوناغ دەڕۆم بۆ بەر بەغدایە بۆ خزمەت دە غارێ مەغریبیەَ). ئەمە بەشێكى كەمە لە بەسەرهاتى ناسر و ماڵماڵ ، ئێستا من پەیوەندى نێوان كادران ویەكێتیی و ئەو زەمانەى ناسر و ماڵماڵ و بۆچوونى مامیان وەك یەك ئەبینم ؟ باشە مەعقولە هەر بەزۆر بەسەر كادر و ئەندامدا فەرز بكرێ و بڵێ ئەبێ دەنگ بە مەسعودە گەورە جاش بدەیت ، ئەگەرنا تۆ یەكێتیی نى ؟ باشە ئازادى یانى چى كە كادر تواناى بەئازادى را دەربڕین و هەڵبژاردنى نەبێ ، باسی بێ بەشی و مەینەتیەكانى ترى كادر ناكەم ، باسی گەندەڵی و بێ ویژدانى و بێ دادى ئەوەندە كراوە لەوانەیە بە 66 كەرەت 74 ساڵى تریش تەواو نەبێ ، بەڵام توخوا تو خوێنى شەهیدەكانتان ئەو مووچەیە نانى شانانە یا نانى قونێیە كە حزبێك بگاتە ئەو ڕادەى حزبایەتى مەرجدار بكاو مووچە بەرامبەر ئەڵقە لەگوێی و كۆیلە بوون بدات ؟
بۆیە ڕووى دەمم ئەكەمە كادرە دڵسۆز و مەردەكان كێ ئەبێتە ناسر و ماڵماڵ با خۆى دەرخا، گەرنا بە نۆكەرى و كۆیلەیی ئەمرن ! وەئەم دێڕە هۆنراوەیەى كامەران موكریش پێشكەش بەئێوەبێ " وتیان ئەوڕێیەى كەتۆى لەسەرى ماناى ئەوەیە بەلاوى ئەمرى ، منیش پێم وتن ئەورێیە نەگرم بەگەردن كەچى وكەساسی ئەمرم ".


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە