کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ بەناو ئەندامە سەركردایەتیەكەى سایتى چاوگێر

Saturday, 18/04/2009, 12:00


كامەریانى
بەراستى ئەوەى كاك نەوشیروان سەبارەت بەمەكتەبى سیاسی یەكێتیی و پارتى وتویەتى كەوەك مەجلیسى قیادەى سەورەن زۆر لەجێگەى خۆیدایەو بەتەنها دوو نموونە لە ئێستا دەكرێ راستى ئەم وتەیەى كاك نەوشیروان بە روونى ببینیین:
نموونەى یەكەم/ جگە لەجەلال و مسعود هیچ كەسێك لەناو مەكتەبى سیاسیەكاندا خاوەنى بۆچونى خۆى نیە و هاوڕاو هاودەنگن لەگەڵ سید الرئیس ، ئەوە دوو جێگرەكەى ئیشیان بۆتە پیاهەڵدان بەشان و شەوكەتى جەلال و پرۆژە بێ بایەخ و ناكامڵەكەى ، ئەوانى تریش هەریەكەى زوڕنایەكى بەدەمەوەناوە و بەدەم كاوێژكردنەوە ئەیژەنێ ، لەلایەكى تریشەوە ئەم رووبەخاڵەى بارزانى ساڵى پار و ئەم ساڵیش ماوەیەكى باش بن ئاوێكى بۆ ئەوروپا لێدا و نەك هەرپرسی بەدیوەخانەكەى خۆى نەكرد بەڵكە وەك سەرۆكى هەرێمیش نەپەرلەمان ئەزانن چی كردوە و چی ئەكا نە خەڵك و سەرۆكایەتى هەرێمیش ئاگاداری ئەوەن ، جەلال ئاغاى شێخ حیسامەدینیش رۆژێ لە تاران و رۆژێ لە سلێمانى و رۆژێ لە توركیا ، ئەڵێى ماخۆلانى پێكەوتوە پێم ناڵێی بەرهەمەكەى چییە و چ خزمەتێكى بەدۆزى نەتەوایەتى گەلەى كرد جگە لەشەرمەزارى و خەجاڵەتى، خۆ ئاگادارین هەر كە گەیشت تاران ناوچە سنووریەكان تۆپ باران كرانەوە و جەنابیشى بە شان و باڵى دەسەڵاتى كۆنە پەرستانەى ئێرانیدا هەڵئەوت ! تائێستا رۆژێ پرسە گورگانەیەكى پێ كردوون ، خۆ ئەگەر وانیە پێم ناڵێی جەلال و مەسعود ماوەى یەك مانگە لەسەردان و هاتوچۆى دەوڵەتانى ناوچەكە و تەواوى ئەوروپا گەڕان ، باسی چەندین مەسەلە و پەیمانى گوماناویان كردوە ، چەندین شەكریان شكاندوە ، جەلال لە بەغدا بەمیوانە ئێرانەیەكەى بكوژانى شەهید قاسملو و شەرەفەكەندى وت ئەمە بەرەكەت و رەحمەتە ، ئەوە جگە لە شەكرخەونەكە كە لە دیوەخانەكەى ئەتاتورك فڵقاندى ئایا پرسى بەكەستان كرد ، ئایا بێزى دێ كۆبوونەوە لەگەڵ دەبەنگى وەكو ئێوە بكا ، ئایا كاك نەوشیروان عزەت دوریە یا ئێوە كە وەك پیاو ناخوێندرێنەوە و گوێشتان نادەنێ ، ئاخر گەر دەبەنگ نەبى جەنابت بۆ ناپرسی ئەوە ماوەى ساڵێكە ئاغاى جەلالى بۆ كۆبوونەوەیەكتان پێ ناكات ، ئەگەر جەلال پیاوى وەك تۆ دەبەنگ و مەكتەب سیاسیە كارتۆنیەكەى نەناسێ قابیلە بێ گەڕانەوە بۆ ڕا و پرسێك هەروا بەئاسانى بتوانێ فڵتە فڵتى نامەسئولانە بكا هەى دەبەنگ !
نموونەى دووەم / بەهەموو سەركردایەتى و ئەندامە خەسیوەكانى ئێستاى باڵى خۆتانەوە رۆژێ جورئەتى ئەوەتان كردووە بڵێن داهاتە زۆرەى بەشى یەكیەتى یا ئەو هەموو پارەیەى بنەماڵەى بارزانى كە رۆژنا رۆژێك لە رێگەى فڕۆكەخانەى (هەولێر ـــــــ نەمساوە) دەبرێت بۆ بانقەكانى ئەوروپا چى لێ دێت و بۆ كوێ ئەبرێت ؟ ئەگەر لە هەر ئەندامێك یا لایەنگرێكى ئێوە بپرسن و بڵێن دەسەڵاتى هێرۆ یان مەسرورى مەسعودە گێل زیاترە یا دەسەڵاتى بەناو مەكتەب سیاسیەكانى هەر دوو حزب یەكسەر ناڵێ هێرۆ و مەسرور دەسەڵاتیان زۆرترە ! ئەگەر یەكێ جنێوێ بەبارزانى یا خوانە خواستە قسەیەكى خراپ دەربارەى بنەماڵەى بارزانى و جەلال بكا وەك ئەوە وایە كە قسە بە پارتى یا ئەندامۆكەیەكى یەكێ لەو دوو حزبە دابێ ؟ ئەو ئەندامە دەبەنگە نازانێ كە شادەمارى بازرگانى و ئابوورى و دارایی هەردوو حزب بەدەست بنەماڵەوەیە و بەئارەزووى خۆیان و بۆ بەرژەوەندى بنەماڵە خەرج دەكرێ ! ئێوە و مەكتەبۆكە سیاسیە خەسیوە زوڕناژەنە گرگنەكان ئەم راستیانە نازانن ؟ لەكاتێكا تاك بەتاكى خەڵكى كوردستان دەیزانێ ، ئەگەر ئێوە مەجلیسى قیادەى سەورە نەبن كەواتە دەیسەلمێنن یا زۆر دەبەنگن یا گێلن!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە