تاڵەبانى وەرەقەى سپى بۆ كاك نەوشیروان ئیمزا ئەكا ..!
Saturday, 16/05/2009, 12:00
بارودۆخى ناو یەكێتیی رۆژدواى رۆژ بەدەست پیاوە گرگن و بەد رەوشتەكانى تاڵەبانى یەوە خراپتر ئەبێ و وەك نەخۆشێك بێ ئومێد لەژیان و ئایندە ، بەئارامى لەمەرگێكى هێواش نزیك ئەبێتەوە ، مەرگێك كە دۆخێكى ترسناك و دۆزەخێكى تەواو بۆ كاسە لێس و بۆرە پیاوەكانى یەكێتیی لێ ئەكەوێتەوە كە ناتوانن چیتر دواى ئەو مەرگە ئەوانیش بژین ! ئاگرى ئەم دۆزەخە سنورى فراوانتر ئەبێت و شەیتانە پارتیەكانیش بەتایبەتى بنەماڵەى بارزانیش پەلكێش ئەكات لە پوشى ژێر پێی ئەوانیشدا بڵێسەى گڕگرتن راپێچى هەمان چارەنووسیان ئەكا ، بۆیە هەردوو گروپى بازرگانى تاڵەبانى و بارزانى هیچ بابەت و مەسەلەیەكى حزبى و حكومى و تەنانەت خودى خۆیشیان لە بیرچۆتەوە و شەو و رۆژ بەدەم لیستى گۆڕانەوە وڕێنە ئەكەن و لە پەلە قاژێدان . لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا لەبازنەى ترس و بیم و سەرلێشێواندا خول ئەخۆن و رێگاى دەربازبوون و دەرچوون نابینن ! تاڵەبانى دواى ئەوەى بۆى دەركەوت كەهیچى پێ لەگەڵ كاك نەوشیروان ناكرێ و سەروەت و سەمان و پیاوە گرگنەكانى بە ململانێ و لە شەڕى سیاسی و هەڵبژاردندا شكست ئەخۆن و هەوڵەكانیان بێ بەر ئەبن وتەنانەت هێشتا زۆربەى هەرەزۆرى كادرەكانى یەكێتیی پشتگیرى كاك نەوشیروان ئەكەن ، وەدواى ئەوەى كاك كۆسرەتیش تا ئێستا خۆى یەكلایی نەكردۆتەوە و وەكو بیروڕاش زیاتر بەلاى بیروڕأو بۆ چونەكانى لیستى گۆڕاندا ئەشكێتەوە ، دواى ئەوەى بۆى دەركەوت كە خەڵكى كوردستان لەگەڵ گۆڕان و پشتیوان و پشتگیرى سەرسەختى لیستى كاكە نەوەن ، دواى ئەوەى قەناعەتى تەواوى هەیە كە ئەوەى پیاوە گرگن و سیخوڕەكانى بۆى ئەنووسن ناراست و درۆ و چەواشەكاریە ، بۆیە لە هەواڵێكە ئەوە ئاشكرا بوە كە تاڵەبانى بەهەموو مەرج و داوا و داخوازیەكانى كاك نەوشیروان رازى یە و تەنانەت وەك سكرتێرى گشتى یەكێتیش تەنها و تەنها كاك نەوشیروان رازى بێ بەگەڕانەوە ، بەڵام كاك نەوشیروان رازى نەبوە و سوربووە لەسەر هەوڵ و بیروڕاكانى و بڕیارى داوە كە ئەبێ گۆڕانى گەورە و وەرچەررخانى گرنگ بە هەڵبژاردن و بە پشتیوانى خەڵك بە ئەنجام بگا و خەباتى ئاشتیخوازانەى جەماوەرى كاروانى خۆى درێژە پێ بدات .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست