شانازى خوشكى هێرۆ ش چەلەحاندى !
Saturday, 21/05/2011, 12:00
شانازى ژن خوشكى تاڵەبانى كە كارەكتەرێكى قین لەدڵ و دوپشكێكى ژەهردارى بێ خشپەیە یەكێكە لە و عەقڵانەى پشتى پەردەى سیاسەتەكانى تاڵەبانى و پشكى گەورەى لە مل شكاندنى كەسایەتیەكانى ناو یەكێتیی و شكست و گلان و هەرەسپێهێنانى ئەو حزبەدا بەر ئەكەوێ ، شاناز وەك هێرۆ نە ئەندامى مەكتەبی سیاسی و نە لە ئەنجوومەنى سەركردایەتیدا بوە بەڵام هەر كاتێ ویستبێتى ئەوا كارى خۆى لەسەر تاڵەبانى كردوەو بۆكوێی ویستبێ وا سوكانى یەكێتیی پێ باداوە .
ئەمڕۆ هەینى 20/5/2011 شاناز لە ژمارە 5484 كوردستانى نوێدا وتارێكى بەناونیشانى (سەماى زەردەواڵەكان) بڵاوكردۆتەوە و حكایەتێكى 14 مانگ لەمەوبەر دەگێرێتەوە كە چۆن گۆڕانخۆزانى بەریتانیا تەنگیان بەكارو چالاكیەكانى ئەو گەندەڵكارانە لە بەریتانیا هەڵچنیوە و چۆن رێكخستنەكانى شانازیان لە پەڕۆخستوە .شانازى چەتە و دز و مشەخۆر لە سەر سەروەت و سامانى خەڵك دواى ساڵێك و دوو مانگ و ئێستا باسی رۆژانى هەڵبژارنى 7 /3 /2010 ساڵى پار ئەكات ، پرسیارێكى زۆر مەنتیقى خۆى قوت ئەكاتەوە ئەڵێ ، بۆ دواى ساڵێك و دوو مانگ شاناز ئێستا ئەو حكایەتە بڵاو ئەكاتە وەو بزووتنەوەى گۆَڕان بە دەست تێكەڵاوكردن لەگەڵ ناحەزان تاوانبار ئەكات و گۆڕانخوازانیش بە زەردەواڵە وهەروەها چەندین تەشهیر و قسەى نابەجێ سەبارەت بە رۆڵى گۆڕأن و هەڵسوڕاوانى گۆڕان و تەنانەت گاڵەتە و سوكایەتى بە ئامانج و دروشم و ئاواتەكانى خەڵكیش ئەكات !ئەوەى جێگەى هەڵوەستە و سەرنجە ئەوەیە بۆ لەكاتێكا هەردوو لایەن دواى چەندین هەوڵ بۆ دانیشتن و گفتوگۆى پێنج قۆڵى رازى بوون كە كۆبونەوەى نێوان دوولایەنى دەسەڵات و سێ لایەنى ئۆپۆزسیۆن ئەنجام بدرێ ئا لەو كاتەدا شاناز دەى چەلەحانێی هاتوە و كەوتۆتە فڵتە فڵت !
سلێمانى بەداروبەردیەوە ، بە ژن و پیاو و رۆشنبیرو خوێندكارو مامۆستاو پیرو گەنجیەوە 62 رۆژ لەمەیدانى ئازادى وەستاوگۆرانى بۆ ئازادى و سرودى بۆ كەرامەت و هەستانەوەى چڕی ، 62 رۆژ لاوان و خەڵكى سلێمانى شەهیدانى 17 شوبات و رۆژانى دواترى لاواندە و سەرزەنشتى هێزوچەتە و پیاوە گرگنەكانى زاوا دیكتاتۆرەكەى ئێوەى كرد ، 62 رۆژ لە سلێمانى كوڕو كچى ئەم شارە رۆژنا رۆژێ بەر رێژنەى گوللە و هەڵماتى دارلاستیكى پۆلیس و ئاسایشەكانى تاڵەبانى و بە دارو چەرخى كارەبایی ڕوبەرووى خۆپیشاندەران بونەوە ، بەدرێژاى ئەو 62 رۆژە غیرەت نەى گرتى ، هەستێكى مرۆیی ویژدانتى نەهەژاند ، تاڵەمسقاڵێ كەرامەت و شەرەفى وتنى یەك وشەت دەربارەى خەڵكى سلێمانى و ئەو سوكایەتى و ئیهانە زۆرەى بەخەڵكى سلێمانى كرا پێ نەبڕا ،كەچى باسی سلێمانى ئەكات ووەك ئەوەى بزوتنەوەى گۆڕان لە بارەگاى لقی 4 و بەرپرسی هێزە كانى دژە مرۆیی و ئاسایش بێت و تەقەى لە خەڵك كردبێ ، ئاخر گێل و نەزان تۆیەك لەبەر بوغز و قینە و ناخ رەشیت ئاگات لە هیچ نیە ، هەر بۆیەشە نازانى چۆن بدوێت و چۆن دڵخۆشی خۆتان بدەنە و پێتان وایە خەڵكى سلێمانى گێلە و وابەئاسانى چەواشە ئەبن، ئێوە جگە لە كۆمەڵێ مشەخۆر و دز و چەتە چیتر نین ، ئێوە هەر چیەك بن هەر ئەوەن كەهەن ، هەر دز و چەتە بون و هەر بەدز و چەتە و شوناسێكى پڕ خەجاڵەتى و خیانەتەوە ئەمرن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست