کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لەسایەى پرۆژەكەى ئۆپۆزسیۆندا : بخەنە ئەى دەسەڵات ، الی فات مات !؟

Thursday, 09/06/2011, 12:00


ئێمەى هەمیشە قوربانی و سوتەمەنى بارودۆخە سەخت و دژوارەكان و خاوەن هەڵوێست ،ئەو شوێنەى میللەتى لێ بووبێ ئەوا بۆتە قیبلەى هەموو رۆڵە بەئەمەك و جوامێرەكان ، هەموو ئەوانەى رووبەڕوى چەندین دۆخى ناخۆش و ژیانى سەخت بونەوە و زۆربەیان بژێوى خۆیان و ماڵومناڵیان كردە قوربانى بۆ بەرزراگرتنى ئاڵاكەى گۆڕان و سەرخستنى دەنگى هەق و وەستانەوە لەبەرامبەر دەسەڵاتى شۆڤینى پارتى و یەكێتیی وەك گەورەترین دەستپێكى فیداكارى هاتنە مەیدان و پشتیان كردە ئیمتیازە زۆر و اغرائامێزەكەى دەسەڵات و وتیان نا بۆ گەندەڵى و حكومەتێكى دز و چەتە !
ئێستا بەشێكى زۆرى ئەو خەڵكە بە نائومێدیەكى گەورەوە لە كۆبونەوەى نێوان دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن دەڕوانێ و پێیان وایە ئۆپۆزسیۆن هیچ جۆرە پشتگیرى و پشتیوانیەكى بۆ ئەو هەموو رەنج و ژیانە سەختەى ئەوان نیە كە ئێستاشی لەگەڵ بێ سەدان خێزانى توشی چەرمەسەرى زۆر و كوشندە كردۆتەوە و بە كرێكارى و شاگردى و لێرەو لەوێ ژیانى كولە مەرگى و سەربەرزانەى خۆیان بەسەر ئەبەن بێ ئەوەى كەس لایان لێ بكاتەوە و هیوایەكیان پێ ببەخشێ بە باشكردنى وەزع و بارى گوزەرانیان .
لێتان ناشارینەوە هەندێك كەس لەو موچە بڕاو و دەركراو انە لەبەر سەختى ژیان و وەزعى خراپى ماڵومناڵیان سەرى خۆیان كز كردوە و بەشێكیشیان گەڕانەوە ناو یەكێتیی و پارتى چونكە لە راستیدا هیچ بژێوى و سەرچاوەیەكى تریان نەبوو بۆ بە خێوكردنى ماڵومناڵەكانیان ، ئەوەى ماونەتەوەش چاوەڕێی هەڵوێست و ئەنجامى كۆبوونەوەكان ئەكەن و گەرچى زۆر بێ ئومێدن بەڵام هێِشتا سەبر و ئارامیان لەدەست نەداوە و ئەگەر بارودۆخەكە هەر وابڕوات دوور نیە وەك گروپ و تیمى چەكدار و سەربەخۆ و دەست وەشێن شاڵاوێكى توندوتیژى گەورە بۆ سەر بارەگا و دامو دامەزراوە حزبی و سێبەرەكانى دەسەڵات ئەنجام بدەن ، بۆیە پێویستە دەسەڵات و بەتایبەتى ئۆپۆزسیۆن بیركردنەوەى جدى لەو بارەیەوە هەبێت و ئەم خاڵە بەكەم نەگرێت چونكە گەر هاتە سەر ئەو وەزعە ئەمانە چیتر خۆیان وەك لایەنگرى ئۆپۆزسیۆن نازانن ولەهەر گرژى و ئاڵۆزیەكى داهاتوودا بەچەك لەگەڵ دەسەڵات ئەجووڵێنەوە و ئەو كاتەش ئاگرێكى بێ ئامان ئێوەش و دەسەڵات راپێچى دۆزەخێكى نالەبار ئەكاتەوە .
شورەیی و عەیبە نیە خەڵك لەبەرامبەر دەسەڵاتێكى وا ترسنۆك و دز و شپرەزەدا بخەسێنن و رێگەى نەدەن بە گورزى شۆڕشگێرانەى خۆى هەق لە دەسەڵات بكاتەوە ؟ خەڵك ئەوەندە ترسنۆك و بێ غیرەت نیە وەك ئێوە و دەسەڵات ئەیبینن ، بەڵكە بە پێچەوانەوە بڕواتان هەبێ لە هەر ئانوساتێكدابێ كوردستان ئەبێ سوریا و یەمەن و لیبیایەكى تر ، بۆ كێشكە ئەوەندە بە سانایی و سادەیی مەڕوانن خەڵك تا بینەقاقاى نقومى غەدر و خیانەت و زوڵم كراوە ، ئەوا ماوەى دووساڵە خەڵك نانبڕاو كراوە و خاوخێزان و كەس وبراو خزمەكانى هەندێ جار بەو هۆیەوە توشی نارەحەتى و لێپێچینەوە بونەتەوە لەلایەن دەزگا جاسوسی وداپڵۆسێنەرە بەعس ئاساكانى یەكێتی و پارتیەوە بۆیە ئەوە شتێكى بچوك نیە و لە هەر دەرفەتێكدا بێ خەڵك قیرسیا لە لەو ژیانە سەختەى خۆى ئەكات و وەك كەسێكى بێ باك و بێ ئومێد لە ژیان و خۆشیەكانى بەردەرگا و ماڵ و دامودەزگاكانتان پێ ئەگرێ و رۆژى روناكتان لێ ئەكەن بە شەوەزەنگ .
ئێمە بڕوامان بە سیاسەتى الی فات مات نیە و لە هەقى خۆمان و خاوخێزانەكانمان و ئەو هەموو سوكایەتى و سەركۆنە كردنە خۆش نابین و چاوپۆشی بەهیچ جۆرێك لەكارەكانى دەسەڵات ناكەین ، هەر لێرەشەوە راى ئەگەیەنین و ئاگادارى هەموو نانبڕاو غەدرلێكراوەكان ئەكەین لە هەموو سنوور و ناوچەكان لە هەر لایەن و حزبێكدان كە خۆیان چەكدار بكەن و چەكەكانیان پاك بكەنەوە و خۆیان سازو ئامادە بكەن بۆ هەر رووبەرووبونەوەیەك چونكە ئەو هەقە خۆمان لە قوڕكى دەسەڵات نەیهێنینە دەرەوە بە ئۆپۆزسیۆن نایەتەوە دەرێ ، ئەو جارە دەست لە هیچ شتێك مەبورێن و لە هیچ شتێك سڵ مەكەنەوە و جواب و رێنمایی لە هبچ لایەك وەرمەگرن ، ئەبێ لە شێوەى گروپ و دەستەى نهێنى بچووك بچوك خۆتان رێكبخەن و ئامادەبن بۆ هەر پێشهاتێكى نوێ چونكە وەزعەكە وەك وەزعى لیبیا و سوریا و یەمەنى لێ نەكەین ئەم دەسەڵاتە بۆگەن و دز و دیكتاتۆرە بە هێواشی هەموومان ئەخەسێنێ و وەك ئۆپۆزسیۆن هەر ئەبێ بیخولێنینەوە و كۆبونەوە دواى كۆبونەوە بێ هیچ ئەنجامێ خەڵك خاو و سار ئەكرێتەوە و دواجاریش دەسەڵات وەك بەرزەكى بانان بۆى دەر ئەچێ .
ئەوانەشی ئەڵێن نانبڕین و بژێوى ژیان شتێكى كەمە و باباس نەكرێ و عەیبە مەوزوعى وا بیر بخرێتەوە ، ئەوا ئەوانە خۆیان تێر و خاوەن موچەیەكى خانەنشینى بەرز و مانگانە موچەیەكى مفت وەر ئەگرن و چ باكیان بەئێمەى دووساڵ زاخاوە سك چوە ، هەر رۆشنبیر و بەناو نوسەر و قەڵەم بەدەست و هەر فشەكەرێكى تریش كە وابیر بكاتەوە ئەوا گەجەولە ژیانى واقیعى و بابەتى خەڵك نەگەیشتوە و میسالیانە بۆ سیاسەت و ژیان ئەڕوانێ و یان وەك ئەوانەى پیاوەتى بە ئاوى حەمامەوە ئەكەن وان و وا بیر لە حاڵ و سەختى ژیانى ئەو خەڵكە خاوەن هەڵوێست و ویژدان زیندوە ئەكاتەوە .

رۆژى ئەوە نیە وەك نعامە سەرتان بخەنە ژێر گڵەوە بە نیازى ئەوەى كەس ناتان بینێ ، ئێوەش ئەى خەڵكى دڵگران و خیانەتلێكراو و پەراوێزخراوى كوردستان ئەم دەرفەتە لە دەست مەدەن ، ئەم قۆناغە با لەبار نەبرێ چونكە هەلى وا گرنگ بۆ ئێمەى داما و چەوساوە هەڵ ناكەوێتەوە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە