کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كۆتایی سیاسی نەوشیروان مستەفا " نوسراوى سەر علوجێك " !

Saturday, 14/05/2011, 12:00


دوو رۆژە (12 و 13 /5 /2011) لە چاوپێكەوتنێكى علوجەن ئاسادا ئازاد علوج لە لاپەڕەكانى رۆژانە روزەردەكەیدا كەوتۆتە وڕێنە و بە روونى مەترسی داڕمان و هەرەسهێنانێكى قوڵى هەمەلایەنەى یەكێتیی و دەستاپاچەیی ئەو حزبە و ناعەقڵانى و بێ مۆڕاڵیەكى تەواو رەنگى داوەتەوە . ماوەیەك لەمەوبەریش لاوەند نەوزادى قۆشمەچى و مەزەى شەوانى جوندیانى و هەڤاڵەكانى لە سەركردایەتى بەهەموو عەقڵ و مۆڕاڵ و كەرامەتیەوە وتى ئەگەر مس بەسەر نەوشیرواندا بكەین وێنەى بەرهەم دەردەچێت ، ئاخر كەس نەما بیكەى بە پاڵەوان و گرێندایزەر بەرهەمى دەست و پەنجە ناسك نەبێ ؟ مرۆڤ ئەوەندە خۆى نزم و ئەوەندە خۆى بچوك پیشان بدا لە بەرامبەر ئیمتیاز و بڕێك سەفتە دۆلار ئەگەر لاوەند نەوزاد نەبی پێم وابێ سەراپاى دنیاى بۆ بگەڕێن كەسێكى ئەوەندە سوك و چروك نەفس نزم و بێ شەهامەت نادۆزینەوە ! بۆیە لاوەند نەوزاد ئەمەندەى بەسە و ئومێدى بەردەوام بوونى لەسەر ئەو خاولى هەڵگرتنەى بۆ ئەخوازم كە خۆى باش ئەزانێ ئەڵێم چى !؟.
ئێستا علوج كە لەبەر پارە و دزى و خواردنەوە و كۆڕى سەماى ئێواران وشەوانەگەرى دۆستەكانى و ماڵى هەندێ لە كارمەندەكانى مەكتەبەكەى ئاگاى لە بارودۆخى ناو ماڵ و مناڵەكەی خۆیشى نەما وە و شیرازەى خێزانەكەشی تێكداوە و ئەوەى پێی ئەڵێن ئەخلاق و بنەماى خێزان لە ماڵ و خێزانى علوجدا بوونى نەماوە و لەناو مەكتەبەكەى خۆیشى و برادەراكانیشیدا ئەم باس و خواس و شیرازە تێكچونەى خێزانەكەى بڵاوە و هەمیشە كە علوج قسە ئەكا و شەكرێك ئەشكێنێ و ئەڕوا یەكسەر ئەوانى تر ئەڵێن حەكیم حەكیم بێ سەرى خۆى چارەسەر ئەكا مەبەستیان ئەوەیە گەر علوج ئەوەندە ئیدارى و ئەفەلسەفێنێ بۆ حاڵى كۆمەڵایەتى و جەماوەرى و خێزانى ئەم زاتە لەو بارە خراپەدایە ، سەرەڕاى هەموو ئەوانەش دۆست و برادەرى هەرە نزیكت (ستران عبداللە و لاوەند نەوزاد) ى شەرواڵ پیس بێ . بەهەر حاڵ مەبەستم ئەوەیە علوجێك لەو سنورە بچوك و فەزا تەسكەدا كە جگە لە كەسانى وەكو ستران و لاوەند نەبێ تیایدا نادۆزیتەوە و بە مەتر لە بوارى عەقڵ و لێكدانەوەكانى تاڵەبانى خەڵەفاو و بە سات لە بۆنى دۆلار و خوارنى چەور و خەیاڵى داوێن پیس دوورى ناكەویتەوە ، بۆ رۆژێك و بۆ جارێكیش ئاوڕت لە مەلها ونادیەكەى كۆڕى ئێوارانى ناوەندى راگەیاندن و بەناو تى ڤى یەكەى گەلى كوردستانت نەداوەتەوە و نەت پرسی ئەرێ بۆ خاترى خوا ئەم خەڵكە ماوەى (2 -3) ساڵ زیاترە لە رۆژنامە و مەكتەب و تەلەفزیۆن دوور ئەكەوێتەوە و واز ئەهێنێت و دەردەكرێت و دەست لەكاركێشانەوە ئەنوسن یانى چى و بۆ ؟ رۆژێ سەرنجێكت لەو لەشكرە بێ مۆڕاڵ و بێ ئەتەكێت و بەناو نوسەرەى ناو رەبیەكانى لاپەڕەكانى كوردستانى داوە ئاخۆ چ گەندە پیاو و چەند كۆلكە خوێندەوارت كرد بە ملازم و نەقیب و لیوا و ژەنەراڵى بێ ئەستێرەى ناو رۆژنامە سفرە ئاساكەت كە رۆژانە چۆنت فێر كردون چەند دەست ڕێژى گوللەى بێشومار بگرنە جەستە و گیانى واقیع و حەقیقەت و وەك خۆت بەرەو زەلكاو و زبڵدانى مێژوویان ببەیت ! ئایا بەبیرتا دێت ، یا جارێك بوە هەڵوەستەیەك بكەیت و هەندێ تۆمارى رابردووى حزبەكەت بێنیتە بەرچاوت و بەراوردێكى سەرپێیی و ئاساییانەى خێراى بۆ بكەیت و پرسیارێك لەخۆت بكەیت و بڵێی گەلۆ : (بۆ كوردستانى نوێ بوە بەهاوكارى جاران ویەكێتیی بە بەعس و تاڵەبانى بە سەدام و منیش بە علوج) ؟ یان لەبەر مەستى و خەیاڵ و بۆنى نەسریە و موچەى بەرز و بەخشیە چەورەكان خۆت بەم مەسەلانەوە سەرقاڵ ناكەیت و تۆش لەسەر مەبدەئی (ئۆخەى ئۆخەى هەركەس بۆ خۆى) پیاسە ئەكەیت !
پیاوێك ئەمە كاروكردەوەى رۆژگاری بێ ، پیاوێك ئامادەبێ هەموو رابردوى خۆى و شەهامەت و ژیانى ئایندە و مێژو و بەرپرسیارێتى وەك تاكێكى كۆمەڵگە و بەرپرسیارێتى وەكو خوێندەوارێك وجگە لەمانەش پیاوێك ویژدانى بفرۆشێ و چاو لەم هەموو نەهامەتیەى كەبەسەر میللەتەكەیدا دەهێنرێت بقوچێنێ و گۆێی خۆی لەو هەموو دەنگ و داوا و خواستە رەوایەى گەلەكەى كەڕ بكا و كوێر ببێ و ئەو هەموو ناعەدالەتى و نایەكسانى و كارە نایاساییانە ببینێ و هێشتا بێت و قسەش بكا و خوڵك و رۆشنبیر و سەركردەیەكى وەك نەوشیروان مستەفاش بە نەزان دابنێ و بڵێ ئەمە كۆتایی سیاسیەتى ! ئاخر گەوجە ئەوە نەوشیروان مستەفایە كە بەدەستى بەتاڵ و بێ ئیمتیاز و سەیارەو زەوى و پلە بەخشینەوە ، خەریكە لە نێو مەیدانى سیاسەت و ململانێی سیاسی و كارى راگەیاندن و رۆژنامەوانیدا خەریكە بارو بنەتان پێ ئەپێچێتەوە و ماڵئاوییتان پێ ئەكا ، نەوشیروانێك بتوانێ بە ساڵ و نیوێك بتانخاتەوە سەر پلێت و خەریەكە وەك ئەورۆژەتان لێ بكا كە لێی لەدایك بوون ، نەوشیروانێك بتوانێ هێزە ئۆپۆزسیۆنەكان یەك بخا و كارتى ئایین و لەت بوون و دووبەركى نێوان هێزە دژەكانتان لە دەست دەربهێنێ و واتان لێ بكا سەر بەهەموو كونێكا بكەن تەنها بۆ ئەوەى لەگەڵتانا دابنیشێ ! ، پەنا و كۆمەك لە ئێران ، توركیا ، مالیكى گەندەڵتر لەخۆتان ، ئەمەریكا و بەریتانیا و سەدان ملشۆڕیتان بۆ پارتى ئەنجامدا و وەر ئەگرن هەر بۆئەوەى وەزعى بازرگانى كردن و هەلى دزى زۆرتر و بوارى دەوڵەمەندتربوون لەدەست نەدەن و تەكلیف ئەكەن با دۆخەكە ئاسایی بێتەوە و گفتو گۆ و دانیشتن بكرێ ؟ ئاخر محمد سعید سحافى سەدام و علوجى تاڵەبانى ئێستا ئەمە یانى چى و ئەوەیان لەچى ؟ جا ئەگەر دڵنیایت نەوشیروان مستەفا كۆتایی سیاسەتیەتى ئەم هەموو بیانوو هێنانەوە و پشی پشی كردن و ئەملاو ئەولایەتان لە چیە ؟ بەراست ئەگەر كۆتایی سیاسی نەوشیروانە بیرتان لە بارودوۆخى دواى ئەو دۆخە كردۆتەوە ؟ ئەگەر نەوشیروان كۆتایی سیاسی بێ ؟ یەكێتیی لە كوێی هاوكێشەى سیاسی و پرۆسەى سیاسیدا دەبێت لە كوردستاندا ؟ برادەرێكى پارتى پێی وتم ئەگەر گۆڕان لە سەر مەیدانى سیاسی دەرنەكەوتایە ئێمە واتە پارتى نیوەى زیاترى یەكێتییمان قوت دابوو ، بەڵام بە دەركەوتنى گۆڕان هێشتا نیوەى تاكلكى لە جوڵەدا ماوە ؟
علوج ئەوە راستە یان نا ، ئەوە چى ئەگەیەنێ كە ئەڵێ تەنها ناوەند و كلكى جوڵەى مابوو ؟ ئێستا كێ ئاشبەتاڵى كردوە ؟ ئێستا كێ كاریگەرى و رۆحى شەقام و راى گشتى و هێزى بزاوتى یەكلاكەرەوەیە لە كوردستان ؟ دڵنیام كە تاكەلایەنێك ئیفلاسی سیاسی و كۆمەڵایەتى و ئەخلاقى و ئایدیۆلۆژى گەورەى كردبێ لە كوردستان ئەوە جگە لە یەكێتیی و علوج هیچ لایەن و كەسێكى تر نیە ، رۆژگاریش راستیەكان دەسەلمێنێ ؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە