جەماوەرى سەیار بۆ كۆبوونەوەكانى تاڵەبانى
Tuesday, 14/07/2009, 12:00
هەموو كەس ئەزانێ و بیستویەتى بۆ هەندێ حاڵەتى تایبەت و كاتیی ، كارەباى سەیار راكێشراوە یا بەكار هێنراوە ، بەڵام بەهۆى شكستى سیاسی یەكێتیی و لەدەست دانى زۆربەى جەماوەرى ناوچەكان ئێستا چەند رۆژێك پێش كۆبوونەوەكانى تاڵەبانى ئاگادارى مەڵبەند و كۆمیتەكانى یەكێتیی ئەكەن كاتێ تاڵەبانى كۆبوونەوە ئەكات ئەبێ ئەوان پاسى گەورە بەكرێ بگرن و هەرچۆنێ بوە خەڵكێ سنوەرەكەیان ئامادەى ئەو كۆبوونەوانە بكەن ، ئەگەر خەڵكى زۆریان بۆ كۆنەكرێتەوە ئەوا گرنگ نیە خەڵك بەكرێ و بەپارە بهێنن بۆ ئەو رۆژە ، بۆیە ئێستا لێپرسراو و كادرەكانى مەڵبەند و كۆمیتەكان لە دۆخێكى دەروونى شەرمەزاریدا ئەژین نازانن چۆن ئەو جەماوەرە سەیارە هەموو جارێ بۆ تاڵەبانى كۆبكەنەوە چونكە خەڵك بەزۆریش ناچێ و هەمووى بێزارە لەو پیاوە گەندەڵ و مشەخۆرانە .
مخابن تاڵەبانى وگەندەپیاوەكانى یەكێتییان توشى ئەو رۆژەكرد كە شەرمەزار و زەلیل بێ لە بەرامبەر خەڵك و ناحەزە سەرسەختەكەى كە پارتی و پیاوەكانى 31ى ئابن ، بۆیە جێگەى خۆیەتى خەڵك و كادرانى یەكێتیی ریزەكانى یەكێتیی جێبهێڵن و ئەو رێكخراوە ئەو رێكخراوەى جاران نەماوە كە پێشەنگ و رێبەرى بزووتنەوەیەى خەڵكى كوردستان بكا ، بەڵكە ئێستا یەكێتیی پرۆژەیەكە كە بەرژەوەندیەكانى بنەماڵەى تالەبانى و هەندێ پوتەپیاوى تر ئەپارێزێ . ئەگەر نا تاڵەبانى و یەكێتیی ئاوەها رسوا نەئەبوو وەك كارەباى سەیار خەڵك بە پاس لەدوورى چەند سەد كیلۆمەترێكەوە و لە هەندێ شوەوێنى وەكو داقوق و حەمرین و خانەقین بۆ كۆبوونەوەى سلێمانى بهێنێ ، لەهەموشى سەیرتر خەڵكى عەرەب و توركمان بەكرێ بگرن و كۆبوونەوەكانى پێ قەرەباڵغ بكەن ئافەرین تاڵەبانى و یەكێتیی بۆ داهێنانتان .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست