کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پێش زەماوەند خۆتان بڕۆن ... !

Tuesday, 07/04/2009, 12:00


گوێ لەهەركەسێ ئەگرى لەهەر شارو شارۆچكەیەكى كوردستان ، لە هەر ماڵ و ناو پاێێ ، لەهەر كونج و بستە خاكێكى ئەم كوردستانە ، تەنانەت لە ناو خودى مەقەڕى منەزەمەكان و مەوزومەكان و هەیئە خاێەكانیش باس باسی گەندەڵى و بێ سەروبەرى دەسەڵاتداران و تەخشان و پەخشانى داهاتى ئەم میللەتەیە ، كینەو رقى جەماوەر بەرامبەر بە سەرانى بەعس ئاساى پارتى و یەكێتیی بە جۆرێكە كە هیچى لە رۆژانى پێش راپەرین لە بەعس كەمتر نیە ، بڕوا بكەن لەبەر هەندێ ئیعتباراتى نەتەوەیی و مەسەلەى ئەخلاقى نەبێ كە لەوانیە لەم سەردەمەدا بە خراپ لە سەرمان بشكێتەوە دەنا هەموو مونەزەمەكانى وەكو كۆمیتە و مەڵبەندو لق و ناوچە هەیە لەگەڵ ماڵى بەرپرسە داوێن پیس و دزەكان هێرشیان دەكرایە سەر و وەك دام و دەزگاكانى بەعس تاڵان دەكران ! وەلێ كوێربم ئەوەى ئەم دەسەڵاتە دز و حكومەتە دایبی لە پێە بە خەڵكى كوردستانى كرد چى واى لە بەعس كەمتر نیە ، بەعس نەى توانى دیوى ناوەوەى ئێمە ، هەست و نەستمان ، ناخ و دەروون و ئومێد و خەونەكانمان لەبار بەرێ و بیڕوخێنێ بەڵام ئەم دەسەڵاتە دوژمن پەرست و گەلحۆ و پارە پەرستە ، ئەم دوو بنەماڵە كور كوژ و بەكرێ گیراوە خەڵكیان لە هیوا و خەونەكانیان كرد ، هەزاران كوڕو باوكیان لێ كرد ، جەرگى هەزاران دایكیان سووتاند ، هەر خێزانێك بگرى یەكێ لەئەندامەكانى كەم كردوە شوێنەكەى لەناویاندا دیارە ، كەچى سەرانى بنەماڵە سوك و ریسوا بوەكان نەبایان دیوە و نەباران بەردەوام لە سەر سفرەى یەكتر ئەلەوەڕن و لاچاوى یەكتر ئەلێسنەوە ، هێشتا ئەم دوو بنەماڵە خوێن بەری چاویانى بەرنەداوە ، هێشتا تینوون بە خوێنى ڕۆڵەكانى ئەم میللەتەو دەهۆڵى جەنگێكى تر ، جارێ لە بەرامبەر حكومەتى ناوەند و جارێ بۆ خاترى خزم و ئامۆزا تركە كانیان دەكوتن ، سەرانى دەسەڵات تائێستا جگەر گۆشەیەكى خۆیان ، ئەندامێكى خێزانەكانیان نەبوونەتە قوربانى شەڕە دۆڕاو نەگریسیەكانیان تا بزانن سوێی جگەر سوتان و ون بوونى كەسەنزیكەكان چەندە بە ژان و چەند بە ئازارە ! هێشتا لە نزیكەوە ناڵە و گرمەى گوللە تۆپێكیان نەكەوتۆتە بەرگوێ ، هێشتا بۆ تەنها جارێك بەسەر شەرێكى دەستەو یەخەدا نەكەوتوون و مەرگ خۆى نیشان نەداون ، هێشتابۆ تەنها رۆژێك بێ خواردنى خۆش و بۆ تەنها جارێ سفرەى بەتاڵ فرمێسكى نەبوونى پێ هەڵنەڕشتون كەچى دێن و وەك ڕەوەكوللە بەرهەمى خەڵك دەخۆن و وەك گا دەلەوەڕن و وەك سەگى هار دێن و قاچ و قولى ئەم و ئەو دەگەزن ! بۆكوێ ئەڕۆن ، بۆ كام جێگا سەرى شۆڕتان هەڵئەگرن و تێدا ئەتڕن ، ئەبێ ببنەوە بەجایبى و لەوڵاتێ بەپەناهندەیى بمرن . ئێمە تێربووین لە شەڕو ماڵوێرانى و كاولكارى ، ئێوە گەر ئەوەندە پیاوبوون و هەمیشە شیرتان لەكالان دەركێشراوە تائێستا كێ ڕێی لێ گرتوون و كى َ دەستى گرتوون لەكاتێكا سوپاى برا عەرەب و دەوڵەتە فیدراڵیە سەرۆك كوردە لێزانەكە دەمێكە بەر دەرگاى پێگرتوون و لە دەروازەكانى پایتەختى شار نشینەكانتان ئەدەن و ووردە ووردە كارتە فشۆڵەكانتان پوچ دەكەنەوە ، هوتافى شەڕ و پۆزى بەرنگاربوونەوە بە ئێمە مەفرۆشن چونكە دەمێكە لەو ئاوازانە تێ گەیشتووین كە بۆ هێنانى داهاتە حەیاتەكە و كۆمپانیا وەبەرهێنە بەرتیل دەرەكانە ! ئێمە دەمێكە ئەوەمان بۆ ساغ بۆتەوە كە دۆلار جێگەى شەرەف و ناموس و ئەخلاقى بۆ ئێوە گرتۆتەوە ، هەر لەبەر ئەوەشە خەڵك وەك رەفیق حزبى و عزوى منەزەمەكان سەیرى بەشێكى كادرو كارگێرى مەڵبەند و لقەكانتان ئەكا ، لە ئێوەشدا وێنەى سەدام و عۆدە و قوسەو عەلى كیمایی و سەرانى فاشى بەعس ئەبینێ ، رۆژگار گەلێ ئیمپراتۆرى گەورەو سیستەمى دڕندەو بەهێزى ناردە ناو زپڵدانى مێژووەوە كە ئێوە لەچاو ئەواندا بەقەت جاشولكە ماكەرێكتان لەدەست نایە ، هێشتا پێم باشە بەخۆتاندا بچنەوە و بارگەوبنەتان تێك نێن و ئەم خاكە چۆڵ بكەن ، بڕۆن و ئەوەى هەتانە ماوەیەك قزەڵقۆرتى بكەن ، بۆ ئەوەى خەڵك دەستى بە خوێنى ئێوە گڵاو نەبێت چونكە چیتان چاندوە ئەوە ئەدروونەوە !

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە