کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەرێزم / سەرۆكە ونبوە كەم :ئەو دەوڵەتە كوردیەى كە بەنیازن رایبگەیەنن مەخمور دەگرێتەوە !؟

Wednesday, 02/03/2011, 12:00


لێم ببوورە كەلەم سایتەوە نامەكەم ئاڕاستەى فەخامەتتان ئەكەم چونكە لەلایەك كەس نازانێ جەنابتان لەكوێیە و لەلایەكى تریشەوە دڵنیام هەموو سەرە سەعاتێ سەردانێكى ئەم سایتە دەكەیت !
جەنابی سەرۆكى بەڵتەجى : لەم رۆژانەدا لەلایەن بەڵتەجیەكانى ناوهەولێرەوە دەنگۆى ئەوە بڵاوكراوەتەوە گوایە جەنابتان ناگەڕێنەوە بۆ كوردستان تاوەكو تاپۆى رەشى دەوڵەتە كوردیەكەى لەمەڕ خۆمان نەهێنەوە ، سەرەتا زۆر دڵم خۆش بوو ، بەڵام دواى كەزەینم دا غایلەیەكى خراپ بە مێشكما هات بۆیە لەراستیدا ئەمەوێت ئەو غایلەیەى ناومێشكم بۆ جەنابابى مقامى عالیتان بنوسم :
1- ئێمەى دانیشتووى مەخمورى نزیك پایتەختەكەى جەنابتان وا بۆ بیست ساڵ دەچێ بەناو ئازاد و رزگار كراوین كەچى هێشتا سەر بە ئیدارەى (موێڵ) ین وحكومەتەكەى ئێوە نەیان توانیوە بمان گێڕنەوە بۆ باوەشە گەرمەكەى كوردستان !
2- كۆمەڵێ شوێن و قەزاى تریش وەك ئێمە وان هێشتا ئاوەرى خاكى نیشتمانى كوردستانن .
3- بەناشكورى نەبێ وابزانم كەركوك و مادەى (140) كەى و كرا بەقوربانى تەخت و تاراج و گیرفان و رابواردنى خۆتان و ئازیزانتان .
جاپرسیارى ئێمە ئەوەیە وەكو پێشتر فەرمووت باوكى رەحمەتیتان بەداخ و كەسەرى بێ كەركوكى سەرى نایەوە ئایا ئەو دەوڵەتەى كە بەنیازن دایمەزرێنن پارێزگاى كەركوكى تیایە یان دواتر ئەو پارێزگایەى بۆ دەگوازنەوە ؟ بەڵام لە راستیدا ئێمەى مەخمورى وامان بەلاوە باشە كەپێش گێڕانەوەى كەركوك و راگەیاندنى ئەو دەوڵەتە پێشنیار ئەكەین جارێ هەندێ وردە ناوچە و قەزاى وەكو مەخمورەكەى نزیك پایتەختەكەى لەمەڕ خۆمان بگێرنەوە دواتر با دەست بە راگەیاندنى ئەو دەوڵەتە بكەین چونكە زۆر دەترسین دەوڵەتى ناوەندى واتە (حكومەتى عێراق) رەزامەندى بۆ گواستنەوەى ئێمە لە عێراقەوە بۆ كورستان دەرنەبڕێ ئەو كات وەك ئەو پیاوەمان لێ دێ كە دەیوت (ئاى لە قونێ و ئاى لە دۆشاوێ)
لـــەگەڵ رێزدا
كوردێكى نیوە كوردستانى و نیوە عێراقى مەخمورى
1 / 3 / 2011


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە