کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مەلا بەختیار و عەرەبەكانى حەویجە ! لە كۆنفراسی كۆمەڵەى زانستە سیاسەكان د

Sunday, 25/10/2009, 12:00


ئەمڕۆ 24 /10 / 2009 بەهۆى برادەرێكمەوە بۆ بەشدارى كردنى لە كۆنگرەى كۆمەڵەى زانستە سیاسیەكانى كوردستان لەهەولێرە وە بەرەو سلێمانى بەڕێكەوتین .
دواى دوو جار پشكنین (كە ئاماژەیەكە بۆ بوونى سەرێك لە سەرە گەندەڵەكان)چوونە ژوورەوەم بۆ هۆڵى كۆنگرەكە زۆر ئاسایی بوو ، بەڵام ئەوەى زۆر نارەحتى كردم ئەوە بوو هەر كەچوومە ناو هۆڵى كۆنگرەكە مەلا بەختیارە زۆر بڵێیەكە چووە سەر شانۆ و كەوتە قسە هەڵڕشتن ، بڕوابكەن دوو جار نامەیان خستە بەردەمى بۆ ئەوەى زوو كۆتایی بەوتەكەى بهێنێ ، بەڵام هەر بەردەوام بوو وە دواجاریش كەوتە قسەكردن و بەخێرهاتن و هەندێ ماستاو ساردكردنەوە بەزمانى عەرەبی ؟
لە خولى دووەمى كۆنگرەكەدا كە میوانەكانى كۆنگرە ڕۆیشتن كار هاتە سەر گفتوگۆ و باسكردنى پەیڕەو بەرنامەى كۆمەڵەكە و خستنە بەرباسى بڕگەكانى پێڕەوى ناوخۆ بەرنامە و ئامانجەكانى ... . لەناو گفتوگۆ و رەخنە و شیكارو هەڵسەنگاندنى بڕگەو بابەتەكاندا پێڕى یەكێتیی و مەلابەختیاریەكان زیاتر پێیان لەسەر هێشتنەوەو نەگۆڕینى بڕگەو بابەتەكان ئەكردەوە و هەندێكى تریشیان بەپێچەوانەوە جەختیان لە گۆڕینى هەندێ بڕگەو مادەكان ئەكردەوەو دیاربوو وەك هێزێكى پێشكەوتنخواز و نۆێخواز و ووردتر لەوانى تر بۆ ئایندە و مادە و بڕگەكانى پەیڕەوى كۆمەڵەى زانستە سیاسیەكان ئەیان روانى و بەردەوام ئامادەیی و گوڕتینى زۆریان پێوە دیاربوو لە ململانێى بەلاداخستنى چۆنیەتى و داڕشتنەوەى پێڕەو وبەرنامەى ئایندەى كۆمەڵەكەیاندا ، كەدیاربوو زۆربەیان لەكادرە هوشیارو دەركراو و نانبڕاوەكانى یەكێتیی بوون و ئێستا سەر بە بزووتنەوەى گۆڕان بوون !
لە زۆربەى باس و بابەتەكاندا برادەرانى گۆڕان كراوەتر و دیموكراتیانە تر و پێشكەوتنخوازانەتربوون لە یەكێتییە بەختیاریەكان و پیاوەكانى مەڵبەندى یەكى سلێمانى كە هێشتا وایان ئەزانى لەناو بارەگاى مەڵبەندو لە كۆبوونەوەى هەڵبژاردنى حزبەكەیاندان ؟
دواى مشت و مڕێكى زۆر كە بەداخەوە ئەبوو بەلاى كەمەوە دوو رۆژى بخایەندایە سەر لەئێوارە دەرگاى خۆپاڵاوتن بۆ هەڵبژاردنى ئەندامانى دەستەى نوێ بۆ كۆمەڵەكە خرایە سەرپشت كە 17كەس لە ئەندامانى بەشداربووى كۆنگرەكە خۆیان بۆ ئەندامێتى دەستە پاڵاوت كە ژمارەیان لە (7) ئەندام و (2) دوو ئەندامیش بۆ یەدەگ پێك دێت ، شایانى باسە هەندێك ئەندام ناوى نەهاتبۆوە و هەندێكى تریش هەر لەوێ ئەنوسراوو ئەبوو بەئەندامى كۆنگرە ، وەئەوەى جێگەى باس و سەرنجە چەندین ئەندامى عەرەبی تیابوو كە لەلایەن و بەپێى پیلانێكى پێش وەخت لە شارەكانى كەركوك و حەیجەى كورد خۆشەویستەوە بەهاوكارى و لەسەر مەسرەفى مەكتەبە ناجەماوەریەكانى مەلا بەختیار ناونووس كرابوون و هێنرابوون بۆ دەنگ دان ، ئەم ئەندامە عەرەبانە هەرچەندە بەوتەى خۆیان هەڵگرى بڕوانامەى بەكالۆریۆسن لە زانستە سیاسیەكاندا بەڵام ئەمانە دەرچووى زانكۆكانى كوردستان نەبوون وبەپارە و ئیمتیازات بەهۆى هەردوو (مەڵبەندى رێكخستنى توركمان و مەڵبەندى هاریكارى عەرەبی كە دوو مەڵبەندن یەكێتیی دروستى كردوون هەر بۆ دژایەتى كردنى مەڵبەندى دووى كەركوك چونكە رەفعەت عەبدولڵا لێپرسراوى ئەو مەڵبەندەیەو سەر بە كاك كۆسرەت رەسوڵەوە و تاڵەبانى دژایەتى دەكات) وەبەهاوكارى پیاوەكانى مەلا لە كەركوك ئەم عەرەبانە كۆكراونەتەوەو هێنراون بۆ بەشدارى پێكردنیان چونكە ترسی زۆریان لەلایەنگرانى بزووتنەوەى گۆڕان هەبوە و دڵنیابوون ئەگەر ساختەچێتى و پارە و پیلان نەخەنەگەڕ حاڵیان باش نابێ و شكست دێنن بۆیە لەناچاری و وەك پەندە كوردیەكە ئەڵێ لە نەبوونیا سەر بەماڵى دوژمنیشا ئەكەیت هەربۆیە مەلا لەترسی گورزى گۆڕانخوازان پەناى بۆ عەرەبەكانى حەویجە برد ئەمە سەرەڕاى ئەوەى كە پیاوەكانى مەلا و مەڵبەندى سلێمانى یەكێتیی جێیان پێ جێ نەبوو و وە هەر لە هاتووچوون و چرپە چرپ دابوون و وەكو رەقیب بەسەر سەرى ئەوانەوە بوون ئاخۆ دەنگ چۆن ئەدەن و پشتگیرى قسەى كێ ئەكەن كە بەراستى كەشى ناو هۆڵەكە خۆ تێ هەڵقورتان و كەش و فشى ئەندامە گەندەڵەكانى مەكتەبەكەى مەلا بەختیارى پێوە دیار بوو بەتایبەتى حەمە جەزا ویوسف حسن ناوێك كە كۆیلەى مەلان و زۆر فشەكەرانە چاویان لە ئەندامانى جەلالى و پارە وەرگرەكانى خۆیان سوور ئەكردەوە و بێ ئیرادەیان كردبوون ئەمەلەلایەك و لەلایەكى تریشەوە زۆرێك لەئەندامانى گللەیی ئەوەیان ئەكرد كە باڵى تاڵەبانى پێشتر كاریان بۆ ئەم كۆنگرەیە كردوە و زۆر درەنگ خەڵكە نەیارەكەیان بەتایبەتى لایەنگرەكانى بزووتنەوەى گۆڕانیان ئاگادركردۆتەوە و تەنانەت هەندێكیشیان تائێستا ئاگادار نەكراونەتەوە سەبارەت بە رۆژى ئەم كۆنگرەیە بۆیە زۆربەى ئامادەبوەكان ئەوانەبوون كە لەلایەن تاقمەكەى مەلا بەختیار و مەڵبەندۆچكەكەى سلێمانیەوە ئاگادار كرابوونەتەوە بۆیە هەر لەسەرەتاوە هەست ئەكرا كە هەڵبژاردنێكى بێ گەرد و ئارەزوومەندانە نابێ ؟
وەئەمەش ناو و رێژەى دەنگە كانى هەڵبژێردنى كۆمەڵەى زانستە سیاسیەكانى كوردستانە كە ئەم ئێوارەیەى رۆژى 24/-10 / 2009 كاتژمێر 6 لە هۆڵى پێشەواى شارى سلێمانى بۆ دەستەى بەرێوەبردنى كۆمەڵەكە ئەنجامدرا كەبەم شێوەیە بوو ، وە 151 ئەندام دەنگى دا بۆ هەڵبژاردنى 7 ئەندام و دوو ئەندامى یەدەگ :
ناوەكان دەنگى هاتوو
1 جبار محمد ساڵح 104 دەنگ / ئەندامانى دەستەى كۆمەڵە
2 یوسف حسن احمد 101 دەنگ/ ئەندامانى دەستەى كۆمەڵە
3 شنۆ عوسمان 97 دەنگ/ ئەندامانى دەستەى كۆمەڵە
4 ئازاد توفیق محمد 88 دەنگ/ ئەندامانى دەستەى كۆمەڵە
5 چیا ساڵح عەلى 80 دەنگ/ ئەندامانى دەستەى كۆمەڵە
6 ئەوین حسین محمد 80 دەنگ/ ئەندامانى دەستەى كۆمەڵە
7 باپیر توفیق حمە توفیق 72 دەنگ / یەكێكیان دەبێت بە ئەندام و ئەوی
72 دەنگ تریان دەبێت بە ئەندامى یەدەگ .
8 كارزان محمد
9 ابراهیم احمد 70 دەنگ --- ئەندامى یەدەگ
10 ئاشنا ئەنوەر 65 دەنگ
11 محمد مستەفا 53 دەنگ
12 شیلان احمد 48 دەنگ
13 نیگار محمد 44 دەنگ
14 بەختیار احمد 44 دەنگ
15 بەهار عبدالرحمن 39 دەنگ
16 محمد قادر 26 دەنگ
17 نەبەز جەمال 15 دەنگ


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە